یادکردنەوەی ساڵیادی مردنی خومەینی لە هۆڵی پێشەوا قازی شهرمهزار دەکەین
Monday, 06/06/2011, 12:00
خەڵکی وریا و چاوکراوهی کوردستان!
حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان!
هەر لەگەڵ هاتنە سەر کاری ڕێژیمی ئاخوندی بە ڕێبەرایەتی خومەینی؛ ڕوخاندن و کاولکاری، داگیرکردن و سوتاندنی مڵک و ماڵی خەڵک، گرتن و ئەشکەنجە کردنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە لایەن هێزەکانی ئەم ڕێژیمەوە دەستی پێکرد، وەک هەموو لایەک دیتمان هەمووی ئەم ئازار و ئەشکەنجە و گرتن و داگیرکارییە تینوێتی خومەینی و جەلادە چنگ بە خوێنەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نەشکاند و دڵیان ئاوی نەخواردەوە؛ هەر بۆیە سەرانی ڕێژیم و لە نێویشیان دا شەخسی خومەینی بە دهرکردنی فەتوای جیهاد بە دژی گەلی کوردی موسوڵمان هێرشێکی سەر تاسەری ناڕەوایان کردە سەر کوردستان و بەبێ جیاوازی تەمەن و ڕەگەز و زمان و مەزهەب دەستیان کرد بە کوشتنی خەڵکی کوردستان. گومان لهوهدا نییه که نەتەوەی گەورەی کورد هەواڵی ڕەشەکوژی خەڵکی بێتاوانی سنە، سەقز، پاوە، قاڕنێ، قەڵاتان، سۆفیان، ئیندرقاش و مهاباد و دەیان شار و لادێی دیکەی کوردستانیان بیستووه کە بە فهرمانی شەخسی خومەینی و لە لایەن ئهرتهش و پاسدارهکانی خومهینییهوه دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجام درا. ئەمە وێڕای تیرۆر کردنی چەندین سەرکردەی وەک د. قاسملو و د. شهرهفکهندی و سهددیقی کهمانگهر و ئیعدامکردنی سەدان و بگرە هەزاران لاوی دڵسۆز لە بەندیخانەکانی ئەو ڕێژیمە دا. هەموو ئەم تاوانانە دڵۆپێک لە دەریای تاوان و دڕندایەتیەکانی ڕێژیمی ئێرانن دەرهەق بە گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.
دڵسۆزان و وڵاتپارێزانی کوردستان!
بە داخێکی گرانەوە ڕۆژی ١٤ی جۆزردانی ٢٧١١ بەرانبەر بە ٤ی ژوئەنی ٢٠١١ لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە ساڵۆن (هۆڵ) ێک کە ناوی پێشەوای نەمری کورد و یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستانی شەهیدکراو بە دەستی داگیرکەرانی ئێرانی لەسەر دانراوە، یادی دڕندەترین کەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی،" ئایەتوڵا خومەینی" کرایەوە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە دەیان ساڵۆنی جۆر بە جۆر و بە ناوی جیاجیا لەم شارە دا بوونیان هەیە.
وەک ئاشکرایە ئەمە سێیەمین جارە کە ساڵیادی ڕێزگرتن لە بڕیاردەری فەتوای جیهاد و بە کافر ناساندن و قەتڵوعامکردنی خەڵکی مەزڵوومی کورد لە کوردستانی ڕۆژههڵات لە ساڵۆنی "پێشەوا قازی موحەمەد" دەکرێتەوە. یادکردنەوەی ساڵیادی خومەینی لە ساڵٶنی پێشەوا کارێکی ناڕەوا و بڕیارێکی نادروست و جێگای رەخنە و گلەیی ئازادیخوازان و سەرجەم خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کوردانی ڕۆژهەڵاتە، ئێمە؛ وێڕای شهرمهزارکردنی ئەو بڕیارە نابهرپرسانەیەی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕەزامەندی دهربڕین بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی مردنی خومەینی کورد کوژ لە ساڵۆنی پێشەوا قازی موحەممەد، داواکارین لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارلەمانی هەرێمی کوردستان، وێرای داوای لێبوردن لە نەتەوەی گەورەی کورد بە گشتی و گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی، کارێک نەکەن کە قهتماغهی برینەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات هەڵبەکنرێتەوە.
هەر بۆیە داواکارین لە سەرۆکایەتی هەرێم و پارلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی یان ناوی ئەو ساڵۆنە بگۆڕن، یان بهڵێن بە خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان بدەن کە ئەمە دوایین جار بێت کە یادی خومەینی و کەسانی هاوشێوەی ئەو جەلادە لەم ساڵۆنە دا بکرێتەوە.
پارتی ئازادی و دێمۆکراسی کوردستان - پادک
١٥ی جۆزەردانی ٢٧١١
٥ی ژوئەنی٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست