نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵا سه‌باره‌ت به شه‌هیدکرانی پێشمه‌رگه‌کانی حدکا, بابه‌شیخ ناسری
Monday, 07/12/2009, 12:00
زۆر به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی کاک مسعودبارزانی
زۆر به‌ڕێز سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان
زۆربه‌رێز سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێی کوردستان
زوربهڕێز وه‌زیری دادی هه‌رێی کوردستان
به‌ڕێزان ڵایه‌نگرانی مافی مروڤ پشتیوانانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
(کاره‌ساتی ده‌روازه ی کۆێه (08/12/1997) ڕۆژی 08/12/1997 به‌رانبه‌ر به17 ی سه‌رماوه‌زی1376 هه‌تاوی ڕاگه‌یندراوێک له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌رچوو که باسی له هه‌واڵێکی دڵته‌زین ده‌کرد ،هه‌واڵی شه‌هید بوونی پێنج تێکۆشه‌ری ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کورد نه به ده‌ستی تێروریستانی کۆماری ئیسلامی، به‌ڵکوو به داخه‌وه به ده‌ست چه‌کدارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی، ڕووداوه که به‌و شێویه بوو:
به‌ره‌به‌یانی ڕوژی 17 ی سه‌رماوه‌زی 1376 به‌رانبه‌ربه 08 دیسامبری1997 له کاتێکدا پۆلێک له تێکۆشه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که له شاری سلیمانی به ماشێنی حیزبیه‌وه به‌ره‌و کۆێه وه‌ڕێ ده‌که‌ون له نزیک شاری دوکان ده‌که‌ونه که‌مینی تیروریسته‌کانی سه‌ر به ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و له یه‌که‌م ده‌سڕێژدا به داخه‌وه كاک مه‌نسوری فه‌تاحی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه شه‌هید ده‌بێ، باقی تێکۆشه‌ران به ره‌نگاری تێروریستان ده‌بن و ڕاویان ده‌نێن و سه‌یاره‌که‌شیان پێ به‌جێ دێڵن وبه‌ره‌و کۆیه درێژه به ڕێگاکه‌یان ده دهن، له ده‌روازه‌ی کۆیه به بێ هیچ بیانوویه‌ک له‌لایه‌ن چه‌کدا رانی ئاسایش سه‌ربه یه‌کیه‌تی نیشتمانی به فه‌رمانده‌هی حاجی مهێیفی وه‌به‌ر ده‌س ڕێژ ده‌درێن و هه‌موویان که چوار که‌س ده‌بن شهید ده‌بن که ناوی شه‌هیده‌کان بریتین له: شه‌هیدان سه‌ید مه‌نسورناسری ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزب، ئه‌بوبه‌کرسمایل زاده (سامال) به‌رپرسی کۆمیته‌ی شارستانی بانه، رفعه‌ت حوسێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پاوه، یدوالله شیرین سوخه‌ن پێشمه‌رگه‌ی هێزی پارێزگاری و ته‌نانه‌ت بێ حورمه‌تێکی زۆریشیان به ته‌رمی شه‌هیده‌کان کرد بوو، له‌وڵامی به‌یاننامه ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕات‌دا یه‌کیه‌تی نیشتمانی به نوسراوه داخ و که‌سه‌ری خۆی ده‌ربڕیبو و تاوانه‌که‌یان وه ئه‌ستۆ گرتبوو ته‌نانه‌ت سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه کۆسره‌ت ر‌سوڵ بو دڵ نه‌وائی سه‌ردانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی دێموکرات یان کردبوو و به‌ڵێنی به سزا گه‌یاندنی تاو‌انبارانیان دابوو و سه‌رئه‌نجام پاشی هاتوو چۆی چه‌ندین وه‌فدی هه‌ردولا و داواکاری حیزبی دێمۆکڕات و 56 ڕۆژ پاش ڕوداوه‌که یه‌کیه‌تی نیشتمانی له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ژماره 1548 ڕیکه‌وتی 02/02/1998 ڕونکردنهویهکی به‌م عینوانه بڵاو کرده‌وه:
ڕوژی 8/12/1997 ڕوداوێکی ناخۆش و دڵته‌زین له سه‌یته‌ره‌ی شاری کۆیه روی دا‌و له ئه‌نجامدا چه‌ن لێپرسراوێکی برایانی حیزبی دێموکرات و دوو پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ک شه‌هیدبوون بۆیه ئیمه حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان زۆربه توندی دژی ئه‌م تاوانه ده‌وه‌ستین وبه‌توندی مه‌حکومی ده‌که‌ین،هه‌روه‌ها دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م کاره‌ی ڕوی دا پێش ئه‌وه دژی حیزبی دێمۆکڕات بێت دژی .ی.ن.ک و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانه، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حکومه تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رقالی لێکۆلینه‌وه له گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌یه که په‌یوه‌ندی دارن به‌م ڕوداوه و دوای لێکۆڵینه‌وه‌ش تاوانباران ده‌درینه دادگایه‌کی تایبه‌ت وحیزب دێمۆکڕات و یه‌کیه‌تی نیشتمانیش له ئه‌نجامه‌که ئاگادار ده‌کرێنه‌وه"
سه‌رئه‌نجام ڕێکه‌وتی 20/06/1998 له دادگایه‌کی ئه‌وتۆ وچاوه‌ڕوان نه‌کراودا به بێ له به‌ر چاوگرتنی قانون و عۆرفی قه‌زائی تاو‌انبارانیان ته‌بره‌ئه و به‌ره‌ڵاکرد و شه‌هیده‌کانیان تاوانبار به قانون شکێنی نا ئه‌من کردنی هه‌رێمی کوردستان بۆ ترۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
ده‌قی قه‌رای دادگاکه له گه‌ل ئه‌ونامه یه ده‌خه‌مه به‌رچاو ئێوه‌ی به‌ڕێز و قه‌زاوه‌ت به ئێوه ئه‌سپێرم ئه‌گه‌ر مه‌عنای عه‌داله‌ت وداد له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستا ندا ئه‌وه‌یه با ئێمه ڕێگایه‌کی تر که بێ‌شک هه‌یه تاقی بکه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت له وه‌زاره‌تی دادی حکومه‌تی کوردستان به‌وشێوه‌یه که چاوه‌ڕوانی لێ ده‌کرێ ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌ید مه‌نسورناسری داواکارین به زوترین کات له دادگایکی عادڵانه دا په‌روه‌نده‌ی ئه‌و جه‌نایه‌ته که یه‌کێ له خاله ڕه‌شه‌کانی ته‌مه‌نی ئامران و به‌ڕێوه به‌رانی ئه‌و جینایه‌ته‌یه له سه‌ر ڕا بکرێته‌وه ، هه‌رله‌و کاته‌دا داوا له به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری ی.ن.ک. داواکارین له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی عه‌دل وداد یارمه‌تیمان بده‌ن ئێمه دیتمان جه‌نابیان له ئیمزا کردنی قه‌راری له سێداره دانی جینایه‌تکارێکی وه‌ک ێدام حسین بۆ ڕێزگرتن له مافی مروڤ خوێ پاراست تا بزانین کوشتنی شوڕشگێرانی ڕوژهه‌ڵاتی پێ چون بووبێت.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم نێوی ئه‌و که‌سانه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌و خۆ به‌شداری ئه‌وجینایه‌ته بوون بریتین له: قادرحه‌مه‌جان (حاکم قادر) به‌رپرسی ئه‌وکات وئێستای ئاسایش ، حاجی مه‌سیفی فه‌رمانده‌ری سه‌یته‌ره‌ی کۆیه له‌کاتی ڕوداوه‌که ،ئه‌رسه‌لان حه‌مه‌سور، حه‌مه‌امین وعبدالڕزاق عپمان، حسین ومه‌ریوان که‌ماڵ محه‌ممه‌د ،
ڕئیس دادگاکه لتیف محمود، قازی لتیف سعید معروف ، و قازی فاروق عبدالواحد مسته‌فا،
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و حورمه‌تمدا بابه‌شیخ ناسری 06/12/2009 ئاڵمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست