کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوایه‌ گیان تاڵه‌بانیمان بۆ بهێڵیت تا دوو هه‌فته‌ی تر

Monday, 01/03/2010, 12:00


کاتێ که‌ کوردستانپۆست هه‌واڵی نه‌خۆشی تاڵه‌بانی بڵاو کرده‌وه‌ من هیچ سه‌رسام نه‌بووم، چونکه‌ ئه‌وه‌ هه‌رگیز تاڵه‌بانی نیه‌ قنی‌ توێتکه‌ بخوات و له‌م کاته‌دا له‌ شاشه‌کانیه‌وه‌ ده‌رنه‌که‌وێت و هه‌ر ڕۆژی چین و توێژێکی کۆمه‌ڵه‌که‌مان به‌زۆر کۆ نه‌کاته‌وه‌و ده‌ستبکات به‌ چه‌نه‌بازی بۆیان! بۆیه‌ له‌لای خۆمه‌وه‌ ده‌مزانی که‌ ته‌ندروستی زۆر خراپه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌شدا که‌وتمه‌ دوعا کردن بۆی، چونکه‌ مردنی ئه‌و له‌م کاته‌دا مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ چاوی خۆی نوشوستی نابینێت و دۆڕانه‌ گه‌وڕه‌که‌ی له‌پاش به‌جێ ده‌مێنێ.
بۆیه‌ من چه‌ن دوعایه‌ك ده‌که‌م و ئێوه‌‌ش بڵێن ئامین. خوایه‌ ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی یه‌کێتی گه‌یاند به‌م حاڵه‌ی، خوایه‌ ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی ڕۆژی ئێمه‌ی گه‌یان به‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ببێته‌ سه‌رۆکمان که‌ که‌سمان به‌سه‌رۆکی نازانین، خوایه‌ ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی فرۆکه‌وانه‌که‌ی به‌ره‌ڵاکرد، خوایه‌ ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی بۆته‌ خزمه‌تکاری دوژمنه‌کانمان، خوایه‌ ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی خیانه‌ته‌کانی له‌ ژماردن نایه‌ت، ده‌ست به‌باڵیه‌وه‌ بگریت، ته‌نها بۆ دوو هه‌فته‌ له‌ ته‌مه‌نی درێژ بکه‌یته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێش خستنه‌ گۆڕی به‌ چاوی خۆی دۆڕانه‌ گه‌وره‌که‌ ببینێت، دوای ئه‌وه‌ش گه‌ر نه‌مرێت و بۆ چه‌ند ساڵێك به‌شه‌له‌له‌وه‌ له‌سه‌ر جێگه‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ چاکتر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە