فیدڕاسۆنى ڕبَكخراوە مەدنیەكانى كۆیە - FOC-KOYA
Monday, 15/11/2010, 12:00
لەڕۆژى (21/ 10/ 2010) لەسایتى كوردستان پۆست, بەسەردێرى (بەهۆى دەست تێوەردانى حیزبى 9 دەزگا و رێكخراوى مەدەنى لەفیدراسۆنى ڕێكخراوە مەدەنیەكانى كۆیە كشاونەتەوە).
بەرێزان : لەنووسینەكەى بەناوی مستەفا كۆیى كەناوێكى وەهمییەو دەبێژێ ((بەهۆى دەست تێوەردانى حیزبى..)) گوایە فیدراسۆنەكە خەریكە بەرەو نەمان دەچێت ,هەرچەندە هەوڵ درا كە تێك بدرێت بەهۆى دەست تێوەردانى كەسانى نەخۆش و دروستكردنى ململانێ لەسەر وەرگرتنى پۆست,بەڵام خۆشبەختانە فیدراسیۆن لەو پەڕى تەندروستى دایەو زۆرترین چالاكى لەو ماوەیەدا ئەنجام داوە.
فدراسیۆن هیچ دەست تێوەردانى حیزبى لەپشتەوە نەبووەو ناشبێت ,بەڵكو سەرپەرشتیارى دەستەى بەرێوەبردنى خوولى ئەمجارە سەر بە رێكخراوە دیمكراتیەكانى (ى.ن.ك)ە كە دیارە بە دڵى كاك مستفا نەبووە, وەداهاتوو وەڵامى كاك مستفا دەداتەوە كە تا چەند گومانەكەى دوورە لە راستیەوە ,مەحاڵە فدراسیۆن ببێتە پاشكۆى هیچیان,چونكە هەمە ڕەنگەو دامەزرێنەكەى مافپەروەر ڕزكار فقێ سلیم سەر بەهیچ لانێكى حیزبى نیە و كەسایەتى خۆى پاراستووە ,هەموو كەسیش ئازادە سەر بەچ لایەنێكى حیزبى بێت لەكوردستان ,بەڵام لەناو كۆبونەوەماندا بەهیچ شێوەیەك لایەنى حیزبى باس ناكرێت .
هەروەها بەناو مستەفا كۆیى دەبێژێت ((بەداخەوە دوواى كلك تێوەردانە هەردوو حیزب بۆ سەرۆكایتى ..)) دەترسم كەسى نەخۆش حەزى لەسەرۆكایەتى وەیا دەستەى سەرۆكایەتى بوو بێت بەڵام ئەنجام و مەرامى نەهاتبێِتە دى و ئەم دوو حیزبەى تاوانبار دەكات .! برا نەى خۆی تاڵە .
دووایى دەڵێت ((9 رێكخراو بایەكۆتى كرد ..)) سەیرە نەبۆردى فیدراسۆن و نەدامەزرێنەرى
گوێ بیستى نەبووینە , هەردەزگایەكى تاكە كەسى لەناو فیدراسیۆن ,خۆى دەكشێتەوە وەیا بوختان دروست كات ,بەبۆچوونمان بەگشتى, جێگایى نابێتەوە .هەر رێكخراوێكى ناوفیدراسۆنیش ئازادە چوونە دەرەوەى فیدراسۆن وەیا هاتن بۆ ناوفیدراسۆن ..
وەیا دەڵێت ((ماوەى سێ مانگە كۆبونەوەى فیدراسۆن نەكراوە)) كاكى نەخۆش , كاكە مستەفا,بۆردى فیدراسۆن بڕیارى خۆیداوە كۆبوونەوە بۆ گشت ڕێكخراوەكانى ناو فیدراسۆن ببێتە وەرزى ,هەر مانگ ونیوەكیش بەنوسراو چالاكیەكان بەسەر گشت رێكخراوەكان دابەش بكرێ,بەداخەوە بۆ جەنابت !!!!.
دیسان دەفەرمێ: ((پێدەچێت چەند ئەندامێكى فیدراسۆن كەسەر بەرێكخراوەكانى پارتى بچنە پاڵ رێكخراوە جیابوەكان)) كاكى نەخۆش جارێك خۆى دەكاتە پاڵەوانى ساحەكەو جارێك خۆى دەكاتە هەرەدوو حیزبەكە و ئەم جارەشیان خۆى دەكاتە پارتى و دوواجاریش بەناوى یەكیەتى لێدوان دەدات
برالە, پارتى و یەكیەتى وجەماوەرى كۆیە باشى دەتناسێ بەو شێوەیەش هێندە دڵى خۆت خۆش مەكە.
ئەو بەڕێزە : بەشان و باڵى دامەزرێنەرى فدراسیۆنداهەڵدەدات و لەولاش پیلان بۆ فیدراسۆن دادەنێ وبەشكست پێناسەى دەكا ,كەچى ئاگاى لەخۆى نیە لەسەرەتاوە دەڵێت 9 رێكخراو جیابونەتەوە,لەكۆتایش شك لەخۆى دەكات, وەك كورد گوتەنى (لەبێخەبەران ,كەشكەك سەلاوات) لە ترسى ڕاستی ووەفایى وچوستى ئەندامانى ناو بۆردى فیدراسۆنەكە, لەنووسینەكەى دەشێوێت و شك لەنووسنەكەى پەیدا دەكات و دەڵێت ((تاكشانەوەى ئەو ڕێكخراوە كارمان تێ نەكات ..))ئەى بەرێزت لەسەرەوە نەت ووت بایەكۆتمان كردووە , واپێ دەچێ ئێستاش ئەمەلێكت ماوە بگەرێتەوە سەرۆكایەتى فدراسۆن و یاسەرۆكى حیزبەكانى كۆیە, (بانەك و دوو هەوا) كورد گوتەنى (درۆ تەمەنى كورتە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست