گۆڕان و گۆرانى!!كامیان سەردەكەون؟
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
هەردوو بنەماڵە كە دەركیان كردووە گۆڕان هاتۆتە كایەوە ئەیانەوێت بە گۆرانى وا پیشان بدەن كە ئەمجارەش لە هەڵبژاردنەكان بردنەوەیان مسۆگەرە ئەو باوەتان نەما دەتانەوێت عەزیز وەیسى لەم دۆراندنەتان بە پیرتانەوە بێت عەزیزى چاوەش لەگەڵ رێزم بۆ هەموو گۆرانیە بێژە ڕەسەنەكان كە سروودو گۆرانى بۆ گەل و نیشتمان دەڵین بە دەنگە بە سۆزو خۆش و ناسكەكانیەوە بەلام عەزیز كەى گۆرانى بێژە تەنها چاوەشێكەو بۆ پارە هاتووە 100 دۆلارى بدەرێ یەك مانگ بۆت هەڵدەپەرێت و بادەدات!! لەبیرمە جارێكیان لە ئاهەنگێكى بووك گواستنەوەى ناسیاوێك بووم كاك حەسەن گەرمیانى گۆرانى بێژیش لەم ئاهەنگە داوەت كرابوو ئەو سەردەمە گرانیەكە بوو كە ئاردە زیخاویەكەى مامۆستایانمان ئەخوارد زۆربەى تیپەكانى گۆرانى((ئەوانەى كە بۆ پارە تیپیان دانابوو)) بە حەسرەت بوون كە بووك گواستنەوەیەك ببێت بۆ ئەوەى شاباشیان پێ بدرێت خەڵكەكەش داوایان كرد كە كاك حەسەن گۆرانیەكیان بۆ بلێت ئەویش دڵى نەشكاندن و یەك دوو گۆرانى ووت خاوەن ئاهەنگەكەش لە خۆشى ئەوە 200 دینارى شاباش كرد بۆى چەند كەسێكى تریش ویستیان شاباش بكەن بەڵام كاكە حەسەن رەنگى سوور هەڵ گەراو زۆر پێى تێك چوو زوو داواى كرد كاكە پێیان بڵێن من پارە وەرناگرم كە سەردەمانێك بوو خەڵك بۆ دینارێك دەفڕى بۆ ئاسمان ئەم كەڵە گۆرانى بێژە قبوڵى نەكرد هەى عەزیزى بەرهەم وەیسى پارتى و یەكێتى چى ماوە بەم میللەتە نەكەن ئێستاكە دەتانەوێت عەزیز وەیسى رزگارتان بكات تاوەكو ئەو سامانەى میللەت كە دەیدزن لە دەستتان نەڕوات وە لە راگەیاندنە چەواشەكارەكانیشتان منەتمان بەسەر دەكەن باسى خزمەت گوزاریتان دەكەن دەكا داوەشێن بۆ خۆت و غیرەتتان جادەو شەقامتان بە چى دروست كردووە پارەكەیتان لە گیرفانى باوكتان دەرتان هێناوە یان هى میللەت و خاكەكەیەتى !!!میللەت زۆر ئاگایە ئەم رۆژەتان رۆیشت دزى و گزى لە میللەت بكەن بە پارەى خەڵكى رەش و رووت شەهیدان و هەڵەبجە هەموو كوردستان. شەوى سوور دابمەزرێنن و خەڵكیش لە ماوەى 18 ساڵە لە گەرماى هاوین بێ كارەباو بێ ئاوى و زۆر شتى ترا بڕزێننەوە هەموو زەرتكمان گرت لە چەند سالەى حوكمە نەگریسەكەتان !!جگە لە هەڵگیرسانى شەرى برا كوژى شەرێكى واتان هەلگیرساندبوو بەم میللەتە كرد گەر كیمیاویشتان هەبوایە بەكارتان دەهێنا بەرامبەر یەكتر ئێستاش بەرگرى لە یەكتر دەكەن هۆىچیە؟بەلێ بۆ دزى كردن و هیچى تر نا دەك داوەشێن بۆ عەقڵتان و بۆ وەیسیشتان بەڵام یەك شت هەیە پیاو حەق بڵێت ئەو چاوەشە پارەى دەوێت بەڵام سەركردە نا سەركردەكان ئێوە كەمێك شەرم لە خۆتان بكەن میللەت چاوى باش دەبینێت ئاگادارە لە مەزرەعەو مەلهاكانتان چى بە پارەى خەلك دەكەن و چۆنى سەرف دەكەن سەدام حسین فرقەیەكى هەبوو گۆرانى بۆ دەووت دادى نەدا كە ئەمریكا هاتە ناو عیراق كەس خۆى نەكرد بە ساحێبى و كەس نەى ووت ئەمە سەركردەمانە لێتان دەپرسم بۆ واى لێهات؟!!بە كردەوەكانى خۆیى و بنەماڵەكەى نەبوو بە زەبروو زەنگەكانى نەبوو كە بەرامبەر خەڵكى دەیكرد كاكە بەسە دەستمان لێ هەڵگرن زۆرتان دزیوە چیتان دەوێت لەمە زیاتر لێ گەرێن دیسان دزى و گزىو فێڵ نەكەن لە هەلبژاردنەكان!!ئێوەش دڵنیا بن رۆژتان دێت بكەونە ناو قەفەسى دادگاى میللەت بۆ ئەم هەموو خەڵكەتان بە شەهید كردن دا وا بە ئاسانى دەتانەوێت لەسەرتان بڕوات ئەى گەندەلیەكانتان بۆ وا ئاسانە ئەم هەموو تاوانانەتان دابێتبەرامبەر میللەتیك ئەوەش جینۆ ساید نیە دەتانەوێت دەرباز ببن تاوانبارینە هەر دەبێت بە حەقى خۆتان بگەن رۆژێك هەر دێت دادگاى گەل و راستەقینە سزاتان بدات ژیانى هەموو میللەتتان كردە گرفت ئێوەش بۆ خۆتان دەتانەویت تەنها بۆ خۆتان بژین كەستان لا گرنگ نیە تەنها گیرفانى خۆتان و ژیانى خۆتان لە سەر زگى برسى میللەت خەلكیش ئازادى و یەكسانى دەوێت ئیوەش ئەو كەسانە نین ئازادى و یەكسانى قبوڵ بكەن با خەلكانێك بێن بە یەك چاو سەیرى هەموو خەڵك بكەن ئازادى و یەكسانى دروست بكەن دڵى دایك و خێزانى شەهیدەكان و كەسووكاریان خۆش بكەن برینەكانیان ساریژ بكەن خۆشتان باش دەزانن چەند سەرتان شۆرە بەرامبەر كەسوو كارى شەهیدەكان بەلام پارەو بەرژەوەندیە تایبەتیەكان واى لێ كردوون هەر نەزانن سەرشۆریش چیە هەموومان ئەمجارە لە گەڵ ((گۆڕِِِِِِان))ین تا سەركەوێت ئەویش تاقى دەكەینەوە گەر سەرنەكەووت وەك ئێوە دەرناچێت میللەت زۆر گەورەترە لە ئێوە هەر كە هەستا هیچ دكتاتۆریك پێشى پێ ناگیرێت مێژوو شاهیدە لە كۆتایدا ئەلێم بەڵێ گۆران سەردەكەوێت نەك گۆرانى !!تەواو--- كە جام پڕ بوو لێى دەرژێت بژى گەل بژى نیشتمان روخان و سەرشۆرى بۆ دكتاتۆریەت و گەندەلى
6-7-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست