گەنجانی هەولێر تەنیا (٤٨) سەعات موڵەت دەنە حکومەت

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


گەنجانی هەولێر تەنیا (٤٨) سەعات موڵەت دەنە حکومەت

کۆمەڵنیووز:ت.ک

ڕاگه‌یه‌نراوی‌ گروپی‌ (سه‌رده‌شت عوسمان)

ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌لێك گه‌نجی‌ نێو زانكۆی‌ سلاح الدین و ناوه‌نده‌ رۆشنبیریه‌كانی‌ نێو هه‌ولێر له‌ژێر ئه‌م ناوه‌ی‌ كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ هاتووه‌ بۆ پشتیوانی‌ كردن له‌ گه‌نجانی‌ خۆپیشانده‌ری‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ دژی‌ ئه‌و توندو تیژیانه‌ی‌ كراوه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خۆپیشانده‌ران له‌شاری‌ سلێمانی‌ خۆشه‌ویست و وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی‌ كه‌ ئه‌مرۆ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌ بڕیارماندا له‌شاری‌ هه‌ولێری‌ خۆشه‌ویست ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ كوردستان به‌خۆی‌ دا بچێته‌وه‌ تا نه‌كوتوینه‌ته‌ قۆناغێك كه‌ هیچ كه‌س نه‌توانێ‌ چاره‌سه‌ری‌ بكات. بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و داكاریانه‌ له‌چه‌ند خالێكدا كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ماوه‌ی‌ (48) سه‌عاتدا جێبه‌جێ‌ بكرێت ڕوودانی‌ هه‌ر ڕووداوێكیش له‌ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ هه‌ردوو حزبی‌ كوردی‌ ده‌زانین .وه‌ دیاری‌ نه‌كردنی‌ كاتی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ڕێككه‌وتنی‌ ئه‌ندامانی‌ ناو گروپه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

خاڵه‌كان
1- بێ‌ تاوان ده‌رخستنی‌ شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان) و داوای‌ لێبوردن كردن له‌ بنه‌ماڵه‌و قوتابیانی‌ زانكۆ.
2- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارگانه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ ببونه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهات بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵك .
3- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵك و سامانی‌ گشتی‌ له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ تاكه‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ گشتی‌.
4- چۆڵكردنی‌ و گه‌رَاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌یرانگایانه‌ی‌ كه‌ به‌شێكن له‌سامانی‌ ئه‌م ولاَته‌ و به‌تایبه‌تی‌ بۆ شاری‌ هه‌ولێر .
5- گۆرینی‌ هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ بۆ خودی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاك و گروپ ده‌ركراون.
6- داوای‌ لێبوردن كردن له‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر كه‌چه‌ندین ساڵه‌ بۆته‌ زه‌ره‌رمه‌ندی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ حیزب.
7- دابینكردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوون و دامه‌زراندنی‌ قوتابیانی‌ زانكۆ به‌شێكن له‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌مان.

له‌كۆتاییدا به‌ ئومێدی‌ ئه‌وه‌ین ده‌سه‌لاَت گوێ‌ بۆ داواكانمان بگرێت ئه‌گینا ڕوودانی‌ هه‌ر كاره‌ساتێك له‌ئه‌ستۆی‌ هه‌ردوو حیزبی‌ كوردستانه‌.

به‌ڵێ‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان
به‌ڵێ‌ بۆ چاكسازی‌
به‌ڵێ‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی‌ نه‌ته‌وه‌ییمان

گروپی‌ سه‌رده‌شت عوسمان
23/2/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە