دیسان دیموكراسیه‌تی به‌غدا پێش ئه‌و به‌ناو دیموكراسیه‌ته‌ی هه‌رێم كه‌وته‌وه
Sunday, 01/11/2009, 12:00
دیاره چه‌مكی دیموكراسی زۆر فراوانه‌و ناتوانرێ له وه‌ها نووسینێكی كورتدا مافی بدرێتێ ، چونكه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه بیڵێم ، جیاوازیه‌كی بچووكی دیموكراسیه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه ، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و نایه‌ڵن بێته‌دی له هه‌مان كاتدا.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، به‌غدا زۆر كرانه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیووه ، له زۆر به‌ی بواره‌كانی ژیان : سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، تا ڕاده‌یه‌ك ئابووری ، زۆربه‌ی كاته‌كانیش باری ئاسایش تیایدا باش بووه ،، هتد .
وه دیموكراسیه‌تی نوری مالكی زۆر به ڕوونی دیاره ، سیاسه‌تی مالكی روونه ، وه هاكاره بۆ به‌رقه‌رار كردنی دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر بینیمان كه چۆن به فه‌رمانی نوری مالكی وه‌زیری بازرگانی عێراق (فه‌لاح سودانی) ، له سه‌ر ئاسمانی به‌سرا گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ به‌غدا و دواتریش ده‌ستگیر كردنی و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا لادانی به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانی عێراق ، چونكه ڕێگه‌یدا به ڕۆیشتنی فه‌لاح سودانی .
دوای ته‌قینه‌وه‌كانی چوارشه‌مه‌ی خوێناوی لادانی به‌رپرسی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌پاندنی یاسای شاری به‌غدا (لیوا عبدالكریم الخلف) له سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كانی به ته‌واوه‌تی جێ به جێ بكات .
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مرۆ بڕیار درا به پاكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی مالكی له به‌رپرسه ئه‌منیه باڵاكلنی به‌عس ، ئه‌ویش دوای ته‌قینه‌وه خوێناویه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌مه دێت ، كه ئه‌وانه ده‌ستیان هه‌بووه له كار ئاسانی و جێ به جێ كردنی هێرشه‌كه .
با بێینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان :
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه به ناو ، وه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن و كه‌چی هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا پێشێلی ده‌كه‌ن ، به‌وه‌ی ڕێگه ناده‌ن په‌یامنێره‌كان به ئازادی خۆیان پرسیار بكه‌ن ، یان بۆیان دیاری ده‌كه‌ن كێ پرسیار ده‌كات و كێ نایكات ؟؟؟! ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن ئاساییه به‌ڵام بۆ ئه‌وانی تر زۆربه‌ی جاره‌كان نا،
چه‌نده‌ها گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كرێن و كراون ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌مان بینی وه‌زیرێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ر بكرێت یان بگیرـ وه یان لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و كرابێت!
بۆ نمونه : وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان (ئاشتی هه‌ورامی) گه‌وره‌ترین دزی له حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان كرد ، كه‌چی سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی كرده خاوه‌نی و ووتی: هه‌موو شتێك به ئاگاداری من و به فه‌رمانی من كراوه .
عومه‌ر فه‌تاحی گه‌وره دز ، 18 ملیۆن دۆلاری دزی كه‌چی كه‌سێك نه‌بوو پێی بڵێت له پشتی چاوت دوو برۆیه ، بگره نووسینگه‌ی سكرتێری گشتی (ی .ن . ك) پشتگیری كرد و وای پیشاندا كه ئه‌وه زۆر به‌ریئه و ئه‌وه‌ی ده‌ووترێت له بوختان به‌ولاوه هیچی تر نیه . كه‌چی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیشی هه‌یه و به‌ڵام عه‌نته‌ره حیساب بۆ دادگا ناكات .
خاڵێكی تر كه په‌یوه‌ندی به به‌عسیه‌كانه‌وه هه‌یه ، پاككردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كه‌ی مالكی یه‌كه‌م شوێنه ده‌بێت پاك بكرێته‌وه و كرایه‌وه ، به‌ڵام لای ئێمه كه‌س ناتوانێت ده‌نگیان له‌كه‌ڵ بكات ، هه‌رچی مسته‌شار و ئه‌نفالچی و كۆنه به‌عسی هه‌یه وا لای سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتدارن و پاسه‌وانیان بۆ دابین كردوون، نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارن :
مه‌لا عوزێر ،،، و مامه‌ند قه‌شقه و كه‌مال كه‌ركوكی ،،، سه‌دانی تر .
ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی ئه‌وانه باسی ده‌كه‌ن ،، نه بۆ ئه‌م هه‌رێمه نیه به‌ڵكو هێشتا ئازاد نه‌كراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست