دايكێكى نابيست و گريانى كۆرپه ساواكه‌ى
Saturday, 15/06/2013, 12:00
له نيوه‌شه‌وێكى ده‌ره‌نگدا كاتێك دايكه‌كه له‌گه‌لَ هاوسه‌ره كه‌يدا له شيرينه خه‌ودا بوون (باوان)ى تاقانه‌و كۆرپه ساواى تازه له دايك بووه‌كه‌يان ده‌گريا و فرمێسك هۆن هۆن به روومه‌ته ناسك و ئالَه‌كانيدا ده‌هاته خواره‌وه، دايك و باوكه‌كه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نابيست بوون گوێيان له گريانى كۆرپه تازه ساواكه‌يان نه‌بوو، له شيرينه خه‌وێكى قولَدا بوون و (باوان)يش به‌رده‌وام ده‌گريا، ئا له‌و كاته‌دا ئازارێك له شێوه‌ى چرنووك گرتن به‌ر ده‌ستى دايكه نابيستاكه ده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێى بلَێ هه‌سته كۆرپه‌كه‌ت برسييه‌تى و بۆ شير ده‌گرى، بۆيه له خه‌و راده‌چه‌لَه‌كێت، كه سه‌يرێكى كۆرپه‌كه‌ى ده‌كات روومه‌ته‌كانى به فرمێسك ته‌رِبوون دياره بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر بووه ده‌گريا، هه‌لَى ده‌گرێت و تووند به خۆيه‌وه ده‌ينوسێنێت و به پێدانى شيرى خۆى هه‌ر زوو ژيرى ده‌كاته‌وه و له گه‌لَ ژير بوونه‌وه‌ى كۆرپه‌كه دايكه نابيسته‌كه فرمێسك له چاوانى ده تێزێى و له ناخه‌وه سه‌رزه‌نشتى خۆى ده‌كات.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه قسه‌ى شارايه كه ژنێكى ته‌مه‌ن 29 سالَه‌ى نابيسته و به شێوه‌ى ده‌ست جوڵاندن و ئاماژه چيرۆكى گريانى كۆرپه‌كه‌يى و بێ ئاگايى خۆيى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌و گريانه‌ى بۆ گێرِامه‌وه.
شارا وتى: كه تازه خواى گه‌وره باوانى پێ به‌خشين، زۆر دلَمان به‌و كۆرپه‌يه خۆش بوو، بۆيه له‌گه‌لَ هاوسه‌ره‌كه‌مدا سيسته‌مێكى نووستنمان بۆ كرِى و شه‌وان له نزيك خۆمانه‌وه ده‌مان خه‌واند، شارا درێژه‌ى به گێرِانه‌وه‌كه ده‌دات و ده‌لَێت: تا چه‌ند شه‌وێك خوشكى هاوسه‌ره‌كه‌م (دشه‌كه‌م) له ژووره‌كه‌مان ده‌نووست و هه‌ركاتێك باوانى كورِم شه‌وان بگريايه ئه‌و منى به خه‌به‌ر ده‌هێنا تا شيرى بده‌مێ و بيخه‌وێنمه‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌ى خوشكى هاوسه‌ره‌كه‌ى زۆر ناخه‌يانێت و لايان نامێنێته‌وه وه‌ك شارا ده‌لَێت ته‌نها چه‌ند شه‌وێكى كه‌م لامان مايه‌وه، بۆيه ده‌بوو خۆم ئاگادارى كورِه‌كه‌م بم، هه‌ر بۆيه پاش ئه‌و شه‌وه، شارا كۆرپه ساواكه‌ى له‌ناو سيستمه‌كه ده‌خه‌وێنێت و پاشان خۆيى و هاوسه‌ره‌كه‌شى ده‌خه‌ون،به‌ڵام له‌و نيوه‌شه‌وه‌دا كۆرپه‌ى ساوا خه‌به‌رى ده‌بێته‌وه‌و برسى ده‌بێت و بۆ شير ده‌گرى، وه‌ك شارا ده‌لَێت ئيمه له شيرينه خه‌ودابووين و به‌هۆى نابيستنمانه‌وه بێ ئاگا بووين له گريانى كوره‌كه‌مان، به‌ڵام خواى گه‌وره ئه‌و دايكه نابيسته وكۆرپه ساوايه‌ى له ياد نه‌كردووه بۆيه وه‌ك ئه‌وه‌ى چرنووكێك له ده‌ستى شارا بگيرێت به خه‌به‌ر دێت و ده‌چێت به‌لاى كۆپه‌كه‌يه‌وه‌و به په‌له هه‌لَى ده‌گرێت و فرمێسكه‌كانى بۆ ده‌سرێت و شيرى خۆى پێ ده‌دات.
شارا دواى ئه‌و ديمه‌نه برِيار ده‌دات تا ماوه‌يه‌كى دياريكراو كۆرپه‌كه‌ى له خۆى دوور نه‌خاته‌وه‌و له نێو سيستمه‌كه‌ى نه‌ى خه‌وێنيبَت، به‌لَكو له ته‌نيشت خۆيه‌وه بيخه‌وێنێت و له جياتى سيستمى نووستنه‌كه‌ى قۆلَى خۆى بۆ درێژ بكات و له‌سه‌ر قۆلَى خۆى بيخه‌وێنێت، تا هه‌ر كات خه‌به‌رى بۆوه‌و گريا هه‌ست به جولَه‌جولَى بكات و به‌ده‌مييه‌وه بچێت.
بێگومانين ئه‌ركى دايكايه‌تى سه‌خته‌و پرِه له شه‌و نخونى و بێدارى و به خه‌به‌ر هاتن و شيرپێدانى مندالَه ساواكه‌ى، ئه‌مه بۆ دايكێكى ئاسايى، به‌ڵام ئه‌ى بۆ دايكێك كه له به‌هره‌ى بيستن بێ به‌شه‌و ناتوانێت گوێ بيستى گريانى كۆرپه ساواكه‌ى بێت ، ده‌بێت چه‌ند سه‌خت و گران بێت؟ به‌ڵام خواى گه‌وره به به‌خشينى جۆره‌ها نيعمه‌ت به به‌نده‌كانى له سۆزى دايكايه‌تى بێ به‌شيان ناكات ، بۆيه ئه‌و شێوازه‌ى خستبووه مێشكى دايكه‌كه‌وه كه له‌جياتى بيستنه‌كه‌ى، جولَه جولَى مندالَه‌كه‌ى له‌سه‌ر قۆلَى به ئاگاى دێنێت و ئه‌ركى دايكايه‌تى خۆى به جێ بێنێت.
ئێستا زۆربه‌ى ئه‌و ژن و مێردانه‌ى نابيستن دايكه‌كه بۆ به ئاگابوون له كۆرپه‌كه‌ى شێوازى شارا خان به‌كار دێنن و قۆلَى خۆيان درێژ ده‌كه‌ن و كۆرپه‌كه‌يانى له‌سه‌ر ده‌خه‌وێنن.
باوان ئێستا ته‌مه‌نى سێ ساڵانه و زۆر جار له كاتى زه‌نگى ده‌رگا ياخود زه‌نگى مۆبايله‌كانيان كه كورته نامه‌يان بۆ دێت، دايك و باوكى ئاگادار ده‌كاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست