کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی جەنازەیەكە تا زوو بینێژی درەنگە

Monday, 17/05/2010, 12:00


پارتی چروكە بۆ سلێمانی: ووتەی رەباتی
هەركەس پارتی بێت ئەبێت لەناو خۆیدا ڕەخنە بگرێت: ووتەی سەلام
یەكێ لەسیفەتە نەخوازراوەكانی پارتی ئەوەیە كەن ابێت هەرگیز ڕەخنەی لێبگریت، ئەبێت هەمیشە پێنوسێكت بەدەستەوە بێت لەسەر هەڤاڵەكەت بنوسی بۆ بانگ كردن و ترساندنی لەبڕینی قوتی ماڵو منداڵی، هەرچەندە پارتی سیاسەتی برسی
كردن بەكار دەهێنێت بەرامبەر لایەنگرانی ،هەزاران ناعەدالەتی ناو كادرو پێشمەرگەكانی كۆبوونەوەو لەپڕدا شێخ قادر
تەقیەوەو ووتی پارتی وەك جەنازەیەكە هەتا زوو بینێژی درەنگە تابۆگەنی نەكردووە،بەڵام خۆزگەم بەو كارەساتە نەبێت كەشێخ بەسەری هات هەزار ئیهانەكراو دوای لێدانیشی لەلایەن كارگێڕێكەوە فەرز كرا لەسەری كەبچێت لەڕۆژنامەیەكدا داوای لێبوردن بكاتو بڵێ یان شێت بووم یان لەسەر خۆم نەبووم ئەم كارەم كردووە،هەمان تەرتیبو سەواش هاتە پێشەوە بۆ ڕەئوف ڕەباتی لەڕێگەی لیژنەی تایبەتیەوە كەجەنابی سەلام عەبدوڵاشی تێدا بووە،داوای لێكراوە كەلێبووردن بنوسێ بۆ پارتی نەینوسیوەو زۆر بەهەڵوێستانە ووتوویەتی من نوسیومەو لێی پەشیمان نیم ،دوای ئەوە سەلام لەسەری نوسیوە بۆ مەكتەبی سیاسی بۆ لێكۆڵینەوە لەوێش بەقسەی هەندێك فەسڵ كراوە لەماڵەوە چوار مشقی دانیشتووە،تائێرە سزایە بۆیان،
لەناو پارتیدا تەنها سزاهەیە هەرگیز وانەزانراوە كادرێك ووشەیەكی هەق بڵێ بەرامبەریان، هەر چەندە هاوڵاتی واهەیە تەنانەت هەڵە بەرامبەر بەخواش دەكات بۆ پارتی ئەوەندە پیرۆزە لای كادرەكان بیبەنە ڕیزی یەزدانەوە،پارتی فێری دەست خۆشیو هاوكاریكردن نیە وەك ووتم پێنوسی هەڤاڵەكان زۆر تر دەبنە هۆكار ،سەلام ناتوانێ لە هیچ كەناڵێكدا دوو ووشەی
جوان بڵێ خۆشی تاقی كردەوە پارتیش بینین لەبەر ئەوەی ڕەباتی خاوە مەعریفەو ووشەی جوانە سەلامو ئەوانی تریش ڕقیان بەرامبەری ئەستورە،ئەگینا خوا لقی4و پارتیش بگرێ تەنها ڕەباتی نەبوو بەرگری لێ كردن لەچەندین مێزگرد لەكەناڵەكانی یەكگرتوو كۆمەڵ كەی ئێن ئێن دا،هەر ڕەئوف نەبوو بەرگری لە هەڵوێستی پارتی كرد بەرامبەر كارەساتەكەی یەكگرتوو لە دهۆك،بۆ پارتی نازانێ تەنها یەك ڕەئوفی هەیە لەسلێمانی كەهێندە ووشەو توانای بەجەرگی پێبێ،ئەگەر وانیە با كاگێڕێكی تری ئەو لقە خوارە بتوانێ لەشاشەیەكەوە مەردانە بدوێ یان هەر بۆ ماستاو پارەخواردنو ئازان،ئەی هەموو كەسو كاری شێخ پێشمەرگەی ئەیلولو گوڵان نەبوون بۆ پارتی نازانێ چەند شەهیدی قارەمانیان هەیە،بەڵام سیاسەتی پارتی ڕاستە تۆقێنەرە لەبەر ئەوە نەمنەتی بەكەس هەیە نەئەبێت لەسەری بنوسرێ،پارتی دیارە پیاوی بەشەرەفی وەك ڕەباتیو چەندینی تری ناوێ پیاوی ژنانی وەك سەلام عەبدوڵاو ئەوانی تری دەوێت بچن سەیری سكتێرە نەخشینەكەی بكەن ،كاك سەلام خۆیشی سەری سوڕماوە و نازانێ چی بكات بۆ دەربازبوون لەو لقەدا ناش توانێ بەرەو پێشەوەی ببات ،هەر قسەكەی ڕەباتیە كەكۆن ووتویەتی بەم هەیكەلەوە بچینەوە سلێمانی بەخوا هیچمان پێناكرێت نەیزانی دەركردنی ئەویان پێدەكرێت كەكردیان،بەڵام باش بزانن خەڵكی تر زۆرن ڕەباتیەكی ڕۆشنبیر لەئامێز بگرنو نەشهێڵن جارێكی تر ئاوارەی هەولێر بێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە