سه‌رۆکی هه‌ریم یان پاشایه‌کی درنده
Saturday, 06/11/2010, 12:00
به‌پێی ئه‌و پلانانه‌ی که بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانی دایان رشتووه له‌دوای ته‌واو بوونی واده‌ی یاسایی مه‌سعوود ئه‌وا نێچیرڤان بارزانی ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌روکایاتی هه‌ریم و وه له دوای ئه‌ویشه‌وه مه‌سروری کوری مه‌سعود، ئه‌مه هه‌ر بۆیه‌شه مالی بارزانی زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌رێم زۆرترین ده‌سه‌لاتی هه‌بێت تاوه‌کو که‌س نه‌توانێت رێگر بێت له به‌رده‌میاندا. ئه‌مه‌یه به‌رنامه‌و پرۆگرامی سه‌رۆکه‌که‌مان!!!!!.
له‌گه‌ل هه‌بونی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆکایاتی پارله‌مان ئیتر چی پێویستمان به سه‌رۆکی هه‌رێمه؟؟؟؟
ئه‌وه‌ی لێره‌دا تێبینی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که ئم بنه‌ماله‌یه هه‌میشه حه‌زیان له ده‌سه‌لات بووه‌و هه‌موو شتێکیشیان له‌پێناوی ده‌سه‌لاتو پاره کردوه .
کورد فرۆشتن ،خیانه‌ت کردن، تیرۆر‌و دزی یه‌کێکه له فه‌رهه‌نگه هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌وان، بۆ ئه‌م قسانه‌شم مێژوو شایه‌ته!!.
له‌هه‌موو ژیانیاندا ئه‌وه‌ی په‌یره‌ویان کردبێت هه‌مان ئه به‌رنامانه‌ن که کاتی خۆی سه‌ددام حوسێن په‌یره‌وی ده‌کرد هه‌م بۆ تۆقاندنی خه‌لک هه‌م بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌لات.
تکایه له هه‌مو کوردێکی به ئه‌مه‌ک ده‌که‌م که بۆ پێش گرتن له به‌رنامه‌کانی ئه‌م بنه‌ماله‌یه هه‌لوێست وه‌ربگرنو به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک رێگری له‌به‌رده‌م ئه‌م بنه‌ماله‌یه بکه‌نو هه‌رگیز له ده‌نگداندا ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن ئه‌گینا وه‌ک سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی رابردو ئه‌بێ ببین به ملکه‌چی پادشایه‌کی خوێن مژ‌و زۆردار.
به‌لام ئایه ئه‌مه به‌دبه‌ختی و بێ چاره‌یی ئه‌م میله‌تته دامه‌وه‌ی ئێمه‌یه وا تووشمان بووه به‌م بنه‌ماله‌یه یان له‌به‌ر ترسنۆکیو نه‌زانی خۆمانه؟؟؟
وه‌لامی ئه‌م پرسیاره جێدێلم بۆ خوێنه‌رانی کوردستان پۆست، وه‌یا هیوا دارم کوردستان پۆست بیکات به راپرسیه‌ک له‌سه‌ر مالپه‌ره‌که‌ی خۆیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست