کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆترو ڕاوچی

Wednesday, 09/06/2010, 12:00


ڕۆژێک ده روێش ئه وڕه حمان
ساچمه زه نگی کرده شان
بۆ ڕاو له دێ هاته ده ر
کۆڵه که ی به سته که مه ر
تاوێ سه ر شان تاوێ شيو
تاوێ چاڵاوی نه ديو
ئه سوڕايه وه چۆڵ به چۆڵ
له هه موو ده شت و دۆڵ
ڕوانی دارێ به رزو جوان
سه وزو گه شو گه ڵا پان
باڵا به رزو مل قه وی
بووه به چه تری زه وی
کاتيش کاتی هاوينه
خۆر هه تاو زۆر به تينه
ڕاوچی به د به خت و عه دار
لای دا بۆ سێبه ری دار
دانيشتبو خه و ئه ی بردۆ
کيسه که ی له پشپ کردۆ
وه ختێ ئه ستێ دار له به ر
کۆترێکی ده نوک زه رد
که وته خوێندن له سه ر دار
هه ر وه ک بولبولی به هار
له گه ڵ بێچوه کانی
ده ستيان کرد به گۆڕانی
ئه يان ووت بژی ووڵات
گشت که س بگات به ئاوات
کۆتر ئه ی ووت به بێچوو
دوباره ی ئه کرده وه زوو ه زوو
بڕوانن بۆ ئه م داره
چه ند مه ڵبه ندی نازداره
ئه وڕه حمانی خوا گرتوو
گوێی له ده نگی کۆتر بوو
ڕه حمی نه کرد به بێچوو
تازه له هێلکه ده رچوو
ته قاندی کوشتی له جێ
کۆتری چی پێ نکراو
له زای حاڵ هاته زمان
ووتی ئه ی ڕاوچی بێ ئيمان
بۆچی وات کرد له حاڵم؟
بۆچی شکاندت باڵم؟
بۆچی له بێچوت کردم؟
بۆچی له ژينت ردم؟
وه ک تۆ ژينم لا خۆشه
دڵيشم بۆی به په رۆشه
ئه وا خۆم هيچ ئه ی بێچووه کانم؟
بێ خۆم چی بکه ن له هێلانه؟
له عومرا زۆر منداڵن
هێشتا بێ په ڕو باڵن
چۆن بژين؟ چۆن بمێنن؟
له ده وری کێ بخوێنن؟
ئه شێ چی بو گۆشتی من ؟
که وا لێم بوی به دوژمن ؟
ئه و گوولله يه ی ته قاندت
له دڵی مندا چه قاندت
گه ر بتدايه به گۆشت
گۆشتی زياتر بۆت ده کرد
بۆ هه ر که سه که سه
يه کتری تانه ی به سه
ئه گه ر ناموس حه يا بێت
هه تا له دنيا مابێت
ناچی به گژ هه ژارا
تفه نگ ناکه ی به دارا .
(له کۆ تايدا دا وای لێبوردن ده که م له هه ر هه ڵه يه ک که هه م بێت / هيوادارم سودی هه بێت) زۆر سوپاس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە