کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنێوان ئێمە و ئەواندا..

Monday, 07/03/2011, 12:00



لە یادى راپەرینى ساڵی 1991 ى شارى سلێمانی لەدژى بەعسدا ئەوەی جێگەی سەرنج بووئەو كۆبونەوەیەى لایەنگرانى یەكێتى بوو لە بەردەم مەڵبەندی یەك لە سلێمانى، دواى ئەو هەموو ڕۆژە لە خۆپشاندان و ناڕەزایی بوونەى كە لە مەیدانى ئازادى (بەردەركی سەرا)دا خەڵكی ئەم شارەو ئەم وڵاتە بە بەردەوامى و بێ دابڕن داواى مافی خۆیان كرد دواى ئەوانە و وەك پەرچە خۆپشاندان بۆ ئەم ناڕەزایەتیانە كۆبونەوەكەى بەردەم مەڵبەندی یەكێتى هات، ئەمەوێت ئاماژە بە چەند جیاوازیەك بكەم لە نێوان خۆپشاندانەكەى ئێمە كە مەبەستم بەردەركی سەرایە و خۆپشاندانەكەى ئەوان كەمەبەستم بەردەم مەڵبەندە ...
1- ئێمە خۆڕسكانە و بە ویستى خۆمان و بی كۆكردنەوە خۆمان كۆبوینەوە، ئەوان بە ئۆتۆمبێل گرتن بۆین و بە ناچارى و بە هێنانیان لە هەمو شارەكانى دەوروبەرەوە كۆكرانەوە...
2- داواكارى ئێمە بۆ خزمەتكردنى هەموو خەڵكە و كۆبونەوەمان لە پێناو خەڵكە بە گشتی، بۆ چاكسازى و ئازادی گۆڕانكارى، ئەوان داواكاریان نەبوو تەنها پەرچە خۆپشاندان بوو وە كۆبونەوەكەیان بۆ خەڵك نەبوو بۆ یەكێتى بوو بەتەنها.
3- دروشم و هوتافی ئێمە چاكسازیە و بە ئاشتى داواكردنە، دروشمی ئەوان مامە مامە و یەكێتى یەكێتیە
4- ئێمە سەرمان دانەواند بۆ شەهیدەكانى چەند ڕۆژی ڕابردوو وە پرسەمان بۆ گێڕان، ئەوان ئاهەنگیان گێڕاو شەهیدیان هەر لە خەیاڵ نەبوو.
5- كۆبونەوە و خۆپشاندانەكەى ئێمە جەماوەریە، ۆبونەوەكەى ئەوان حیزبیە ..
6- تاكە ئاڵا لاى ئێمە ئاڵاى كوردستانە ، تاكە ئاڵا لاى ئەوان ئاڵاى یەكێتیە...
7- ئێمە پۆل پۆل چین و توێژەكان پشتگیریمان لێ دەكەن و دێنە ناومان، ئەوان پۆل پۆل لێیان ئەتكێت و دوور ئەكەونەوە.
8- ئیرادەى ئێمە بەهێە و درێژخایەنە ، ئیرادەى ئەوان تەنها ڕۆژیك و دوانە...
9- ئێمە بە قەناعەت داوا دەكەین و كۆبوینەتەوە، ئەوان بە پارەو مەسڵەحەت كۆبونەتەوە...
10- لە چەپەوە بۆ ڕاست و هەموو بیرو فكرە جیاوازەكانمان تێدایە، تەنها یەك جۆر بیركردنەوەن.
11- ئێمە دروستكەرى دیموكراسین بە هەموو ئەو چالاكیانەدا دیارە كە ڕۆژانە ئەنجامى ئەیەین، ئەوان دروستكەرى دیكتاتۆرین ، بە تاك حیزبی و بەرز كردنەوەى وێنەى مام جەلال و ئاڵاى یەكێتى دا جوان دەردەكەوێت...
12- ئێمە بێ چەكین ، ئەوان چەكدارن..
13- ئێمە بێ گومانین لەوەى كە سەركەوتوین ، شەهیدیش بكرێین هەر سەركەوتوین ، ئەوان بەگومانن لە خۆیان بۆیە پەرچە كردار ئەنجام ئەیەن...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە