پەتاى گۆڕان ، نیشانەكانى و خۆپاراستن لێیى ، پێشكەشەبەتاڵەانى و دكتۆرەكەى !!

Tuesday, 02/06/2009, 12:00


ئەمە پێشكەشە بە هەموو تاڵانچیە برسیەكانى كورد و ئەوانەشى كە سەروەت و سامانى خەیاڵیان پێكەوە ناوەو تەنها مسقاڵێكى دەردەخەن ، وەپێشكەشە تاییبەتەن بەجەلال تاڵەبانى ، وەداواكارم لەدكتۆركەى (د . محەمەد خۆشناو) ئەم گۆڕانە و نیشانەكانى و چارەسەرەیەكانى بەباشى بخوێنێتەوە بۆ جەلال و حاڵى بكات بەچاكى ..........

پەتاى گۆڕان .
دوایین پێناسەى گۆڕان : ...
پەتایەكى كوشندەیە ، نێچیرى ئەم پەتایەش پیاوى دزو داوێن پیس و چەند بەرپرسێكى گەندەیە ...

(نیشانە دیارەكانیشى) :-

كام مەسئول جاران ڕوو گرژوو
ڕەزا قورس و زۆر عەبووس بوو
ئێستا لێوى پڕلەخەندەی درۆیە .
كام كۆڵانە پڕ لە تاسەو چاڵى و ئاو بوو
لەخەو هەڵسە بەیانى شازى جادەیە
سەر بكەى بە بارەگاو ماڵى هەر كامیان
هاتیتەدەر بەرپشتێنت دەمانچەیەكى چواردەیە
*******
گیرفانت پر ئەبێ لە پارە
هەمووشى بیست و پێنجى سوورو دەیە
ئەوەى بە سێ ئیستعلامات پێى ناگەشتى
لەدوورەوە باوەشت بۆ دەكاتەوە
ئەڵێ وەرە ماچم دەیە .
خانوو شووقەو سەیارەت بۆ ئەكا بەقیست
عەینەن زەمانى موددەیە .
*******
(خۆ پارستن لەم پەتایە) :-

توزیعى ئەرازى ووڵات
خێرو بێرى ئەم میللەتەو
پارەى گیرفانى بەندەیە .
********
(چارەسەرى ئەم پەتایە) :-

لەسەر كورسیەكەت دابەزە بە ملكەچى
گوێى مەدەیە
هەرچى لە بانق و گیرفانتە دەرى بێنە
سوێندیش مەخۆ
نەڵێى بە خوا ئەوەندەیە
چونكە بە یەك فەحسى میللەت
كە خوێنى سەریان دەرهێناى
كەشف ئەبى كەوا سەد هەزار هێندەیە .
*********
بۆیە دەڵێم هەتا زووە پەساپۆرتى تەزوویر دەركەوە
ڤیزەى ئەردەنێكى لێدە و باركە لێرە
كوا ئەم خاكە جێگاى دزوو داوێن پیس و
مەسئولى حیزو جەردەیە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە