کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ ئازادى برایمى كاكە ئەحا(3 شەممە) هەڵەبجە خۆپیشاندان ئەنجام دەدات

Friday, 21/10/2011, 12:00







ئاگادارى ...ئاگادارى....ئاگادارى

ئاگادارى دانیشتوانى شارى هەڵەبجەى شەهید و دەورەبەرى دەكەین كە ڕۆژى 3 شەممە بەروارى 25ى10ى2001 مانگرتن و خۆپیشاندانێكى جەماروەى سازدەكرێت بەمەبەستى
1- ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنى ئەو تاوانە گەورەیەى كە دەسەڵات ئەنجامیداوە بەرامبەر بە بریندارێكى خۆپیشاندانەكەى هەڵەبجە برایمى كاكە ئەحا
2-دەربڕینى خۆشحاڵى و پیرۆزبایی خەڵكى هەڵەبجە بۆ گەلى لیبیا بە بۆنەى كۆتایهاتن یەكجارەكى بە دەسەڵاتى بنەماڵەى دیكتاتۆرى قەزافى

تێبینى:
دواتر لە ڕێگەى فەیسبووكەوە لە كات و شوێنى خۆپیشاندانەكە ئاگادارتان دەكەینەوە
.......................................................
گروپى ئازادى بۆ ئیبرایمى كاكە ئەحا
هەڵەبجەى شەهید
20- 10 - 2011


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە