ئاگاداری بۆ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا

Monday, 10/05/2010, 12:00


ڕێکخستنه‌کان ئاگاداری بۆ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا ، وه‌ک ده‌زانن 5 شۆڕشگێڕی گه‌له‌که‌مان به‌ناوی (شیرین عه‌له‌م هولو - فرزادی که‌مانگه‌ر فه‌رهادی وه‌کیلی عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان) به‌ شیوه‌یه‌کی نامرۆیی و دڕندانه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌ناو ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌دران هه‌ر بۆیه‌ ڕێکخستنه‌کانی (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک و ڕێکخستنه‌کانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان پچدکه‌ی به‌ریتانیا به‌ هاوکاری ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی کورد و ئه‌نجومه‌نی ژنانی ڕۆژ هه‌موو وه‌ڵات پارێز و لایه‌نگران و دڵسۆزانی ئه‌م میلله‌ته‌ ئاگه‌دار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بۆ مه‌حکومکردن و شه‌رمه‌زارکردنی رژێمی به‌ناو ئیسلامی ئێران خۆپێشاندانیک له‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 12-05-2010 له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ له‌نده‌ن سازده‌که‌ین ، به‌خودان ده‌رچوون له‌ شه‌هیدان و زیندانیانی کورد ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کورده‌ هه‌ربۆیه‌ داوا ده‌که‌ین که‌ هه‌موومان به‌ ڕوحێکی کوردانه‌وه‌ به‌شداری بکه‌ین .

کاتژمێر 13:00
شوێن

Kensington Road
16 Princes Gate
London
SW7 1PT

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە