کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند رقم له‌ کردار و ره‌فتاری ئه‌بێته‌وه‌ ده‌ هێنده‌ به‌زه‌ییم به‌ روخساریدا دێته‌وه

Friday, 19/02/2010, 12:00


ئه‌وه‌ی رۆژێک چاوی به‌ رۆژنامه‌ی چاودێر بگێڕێ یان گوێی له‌ هات و هاواری مه‌لا به‌ختیار بێ ئیدی تێ ئه‌گا که‌ ئه‌م کابرایه‌ له‌ کاتی غه‌رگه‌ره‌ی مه‌ر‌گی سیاسیه‌تی و به‌ هه‌موو شێوازێک په‌ل ئه‌هاوێژێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چی تر به‌ختی کڵوڵی سیاسه‌تی جارێکی تر له‌نگه‌ر نه‌گرێ و بتوانێ مه‌رگی حه‌تمی سیاسی خۆی هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ی تر دوا بخا (که‌ ئه‌مه‌یان مه‌حاڵه‌)

مه‌لا به‌ختیار ئه‌و که‌‌سه‌ی که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای لاوێتی و خۆ نیشاندانی وه‌ک کوردێکی دڵسۆز به‌ هه‌مان شێوازی ئاغا گه‌وره‌که‌‌ی حه‌زی خۆ ده‌رخستن و به‌ خۆدا پێ هه‌ڵدانی هه‌بووه‌ وه‌ لێ ئه‌میان هه‌رگیز رۆژێک به‌و هیوایه‌ نه‌گه‌شتووه‌ که‌ به‌ شان و باڵیدا هه‌ڵ به‌ن و هه‌رگیز که‌‌سانی خه‌ێمی ئه‌م کابرایه‌ به‌ سفری دوای فاریزه‌ش حیسابیان بۆی نه‌کردووه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامی گڵاوی خۆی زه‌مه‌ن ناچاری کردووه‌ خۆی به‌ که‌سانی تره‌وه‌ هه‌ڵبواسێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌ گه‌ڵ ناو هێنانی که‌سانی تردا ئه‌میش جار جار ناو بهێنرێ که‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌کێتی و پاش ئه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لا به‌ زه‌قی به‌ ده‌ر که‌وت به‌ جۆرێک که‌ خه‌زورێتی کوڕی ئاغاکه‌ی زیاتر ئه‌و خه‌ونه‌ی که‌ چه‌ندین ساڵه‌ گیرۆده‌ی بووه‌ (به‌ رای خۆی که‌ هه‌رگیز رایه‌کی مه‌نتیقی جوانی نه‌بووه)‌ له راستیه‌وه‌ نزیک ئه‌کاته‌وه‌ وه‌ لێ له‌مه‌شیان به‌ختی کورتی هێنا و له‌ لایه‌ن ریفۆرمه‌کانی نێو یه‌کێتی ئه‌و کات هه‌میشه‌ ئاسته‌نگیان بۆ دروست ئه‌کرد به‌ جۆرێک که‌ له‌ هه‌موو وتار و کرداری دا زۆر به‌ جوانی هه‌ستی پێ ئه‌کرا و زۆر جاریش گله‌یی و گازنده‌ی خۆی ئه‌گاینده‌ ئاغاکه‌ی ، مه‌لا پێی وابوو دوای جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان و دروست بوونی گۆڕان هیوا و ئاواته‌کانی زیاتر له‌ راستیه‌وه‌ نزیک بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی پێشتر بوبون به‌ له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م حه‌ز و ئاواته‌کانی نه‌ ماون، ئیدی کاتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ راشکاوانه‌ خۆی ده‌ر بخا و له‌ یه‌که‌م دانیشتنی دوای دروست بوونی لیستی گۆڕان زۆر به‌ ئاشکرا به‌ گژ کوسره‌ت دا ئه‌چێت و له‌ سه‌ر زۆر وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ لایه‌ن کۆسره‌ته‌وه‌ ر‌ه‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌ ئه‌کا ،
وه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 25/7 وه‌ک که‌سی دیاری نێو یه‌کێتی خۆی نیشان ئه‌دا و جار جاره‌ش وای له‌زیهنی تاکی کورد ئه‌گه‌یاند که‌ که‌سی یه‌که‌می دوای مردنی تاله‌بانی ئه‌مه‌ بێ گوێ دانه‌ ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌م هه‌موو که‌سه‌ زه‌به‌لاحانه‌ی نێو خودی یه‌کێتی و له‌ سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ نه‌وشیروان که‌ به‌داینه‌مۆی یه‌کێتی ناسراوه‌ و به‌بوونی ئه‌و هه‌رگیز که‌س بۆی نه‌بووه‌ بیر له‌ هیچ شتێک بکاته‌وه‌ دوای مه‌رگی تاڵه‌بانی چۆن به‌و ئاسانییه‌ گۆڕه‌پان چوڵ ئه‌که‌‌ن ئه‌گه‌ر بۆمبێکی ته‌وقیت کراویان له‌ نێو باخه‌ڵی یه‌کێتی دا دانه‌نابێ،به‌ڵام هیوا و ئاواتی چه‌ندین ساڵه‌ی شاخ و شاری مه‌لا به‌ر چاوی گرت بوون و پێی وابوو ئیدی کاتی هاتووه‌ وچی دی ئارامی نه‌ما، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی 25/7 و به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌نگه‌ زۆره‌ له‌ لایه‌ن لیستی گۆڕان و بچوک بوونه‌ی یه‌کێتی به‌و شێوازه‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌ گورزێکی کوشنده‌ بوو بۆ مه‌لا و هه‌رگیز بیری له‌وه‌ نه‌ ئه‌کرده‌وه‌ که‌ پێش مه‌رگی تاڵه‌بانی ئاوای به‌ سه‌ر بێ و خۆزگه‌ به‌ ئاشه‌که‌ی جارانی بخوازێ به‌ڵام لای مه‌لا که‌ خۆی به‌ سیاسه‌ت وانێکی زۆر بلیمه‌ت ئه‌زانێ پێی وایه‌ نابێ شکسته‌کان کۆڵێ پێ بده‌ن و زۆر داماوانه‌ و کۆڵه‌وارانه‌ چاوه‌ڕێی مه‌رگی حه‌تمی خۆی و
چاره‌ نووسی نا دیاری ماڵی خه‌زورانی کچه‌که‌یه‌تی که‌‌ دایکی هه‌رگیز رۆژێک خۆشی لێ نه‌ بینی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە