سنورێک بۆ دەست دریژییەکانی دەسەڵاتی مافیاو میلیشیاکانی دادەنیین
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان وەک هەموو لایەک ئاگادارین دەسەڵات دەستی کردووە بە دڕندانە ترین شێوازی هێرش کردنە سەرمان ئیمەش تا ئێستا خۆڕاگرانە مەیدانەکانمان گرتووە بەڵام پاش هێنانی هێزێکی بیشومارو بە دڕندانە ترین شێوە هەندیک لە مەیدانەکان داگیر کران و شەقامەکان داگیر کران و ریگە بە هاتوچۆی هاوڵاتیان نادرێت بۆیە ڕایدەگەیەنین کە سنورێک بۆ ئەم دەست درێژیانە دادەنێین هەموو ئەگەرەکان بەکار دینین بۆ چونەوە مەیدانەکان و دەست کردنەوە بە خۆپیشاندانەکان
بۆیە داواکارین لە سەرجەمی دانیشتوانی شاری سلیمانی و خویندکارانی زانکۆو پەیمانگاو ئامادەییەکان بڕژینە سەر شەقامەکان و سەرای ئازادی و شەقامەکان ئازاد بکەن بۆ ئەم مەبەستەش لەو شوینانەی دەسەڵات رێگری دەکات کۆبونەوە ریک بخەن و بەرەو سەرا برۆن
داواکارین لە تەواوی دانیشتوانی گەڕەکەکانی سلیمانی کۆبونەوەی جەماوەری ریک بخەن و بەرەو مەیدانی سەرای ئازادی برۆن
داواکرین لەو هێزانەی بە ناچاری فەرمانیان بەسەردا دەکرێت ملکەجی دەسەڵات نەبن و رێگری لە خۆپیشاندانەکان نەگرن و بینە ناو خۆپیشاندانەکان و ڕوبەڕومان نەبنەوە بە پیچەوانەوە خۆیان و دەسەڵات لێپرسراوی ژیان و سەلامەتیان دەبێت
لە رۆژی چوارشەممە (٢٠-٤-٢٠١١) کاتژمێر ١ ی پاش نیوەڕۆ لە شوینەکانی وەک(جادەی مەولەوی) نزیک سەرا (ناو بازاڕی سابونکەران) (بەردەم مزگەوتی گەورە) وە ئەگەر ئەم شوینانە بەهێز تەنرا بونن ئەوا لە کۆڵانەن و فەرعەکان کۆببنەوەوە چاوەڕێ بکەن تا زۆر دەبین ، دەست بکرێت بە کۆبونەوەی جەماوەری لە شەقام و کۆڵانەکانی نزیک سەرای ئازادی و بەرەو گرتنی شەقام و سەرای ئازادی بڕۆین
لەکاتی ریگریکردن لەلایەن هێزەکانەوە جەماوەری خۆپیشاندەر خۆی سەرپشک بێت لە بەکارهێنانی هەر هۆکاریک هەرچەندە توندیش بێت بۆیە ئاگاداری ئەو هێزانە دەکەینەوە خۆیان نەکەن قەڵغانی ئەو دەسەڵاتەی شاری چۆڵ کردووە ئێوەی کردووەتە دار دەستی نیازە گڵاوەکانی
ئەو گروپ و پەیجانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە پشتگیر و ریکخەری بەیان نامەکەن لەگەل ئەو گروپانەی فریا نەکەوتین ناوەکانیان بنوسین بە داوای لێبوردنەوە
١٩-٤-٢٠١١
گروپی خۆپیشاندەرانی خۆرسک
پەیجی گەنجانی سلێمانی
پەیجی شه هیدانی شۆرشی نیرگز
Raparen sar dakawet پەیجی
SARAY AZADI (Saray halmat w qurbani) گروپی
گروپی بهرهو ڕاپهڕین
کچهشا kchasha پەیجی
سه ربه رشتیارانى كروبى (هەولێرى هۆلاکۆ بەزێن)
پەیجی بێدەنگ نابێ سلێمانی
Azadi Press پەیجی
dzhi gandalin گروپی
Dangi Azadi گروپی
Sakoy Azad گروپی
پەیجی پشتگیری شێرە کە ی پە رلە مان
(GROUPI AZADI HAWLER)
پەیجی كافتریاى كولیجى ئەندازیاری
پهیجی ڕاپهرین بۆ کوردستان
We want the flag of Kurdistan پەیجی
Xwendkarani zanko bedang nabn پەیجی
gropy chatry azady la landan
گروپی (كهركوك داینهمۆی شۆڕشهكانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست