کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریەک بۆ شاری رانیە

Friday, 04/03/2011, 12:00


باش ئەوەی زۆرینەی خەڵکی رانیە بریاری ئەوەیدا بایکۆتی یادکردنەوەی راپەرینی ٥ ئازاری ١٩٩١ بکات، داواشکرا کە حکومەت وەک و وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدان دڵسۆزی بۆ خەڵکی ئەم شارە دەست لەکار کێشانەوەی خۆی رابگەیەنێت، بەرپرسە گەندەڵەکانی وەک و قایم قایم و بەرپرسی دام و دەزگاکانی تر بدرێنە دادگا، هەروەها خەڵکی ئاماژەیان بەوەدا کە ڕیگەنادەین هیچ بەرپرسێکی حکومی خۆیان بکەن بە خاوەنی ئەم رۆژە و قسە و باسی گەورە درۆی نەشیاو بۆ خەڵک بکەن، بەڵام دەسەڵات بۆ داپۆشینی ئەم هەڵوێستە بریاریدا کە زۆرینە پۆلیسی شارو شارۆچکەکانی دەوروبەری رانیە بە جلی مەدەنیەوە دابەزێنێتە ناو شار بەتایبەت لە شاری قەڵادزێی وە هێزێکی زۆری پۆلیسیان هێناوە بەجلی مەدەنیەوە بڵاوبوونەوە لە ناو خەڵک. بۆیە داواکارین لە خەڵکی رانیە ئاگادار بن و بەم شتانەی دەسەڵات هەڵنەخەڵەتێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە