وه‌زیری شه‌هیدانی یه‌کێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی کار ده‌کات
Wednesday, 07/09/2011, 12:00
وه‌زیری شه‌هیدان‌و کاروباری ئه‌نفال کراوه‌کان (سه‌باح ئه‌حمه‌د محمد) ناسراو به (مامۆستا ئارام) له‌سه‌ر میلاکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دانراوه‌و ژێر به‌ژێر وه‌ک نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان کار ده‌کات.
دیاره یه‌که‌م وه‌زیری شه‌هیدان‌و کاروباری ئه‌نفال کراوه‌کان (چنار سه‌عد عبدولا) کچی به‌رپرسێکی پارتی بوو که له کاره تیرۆریستیه‌که‌ی شاری هه‌ولێردا شه‌هید کرا، له‌به‌ر خاتری باوکی ئه‌و پۆسته‌ی پێ درا چه‌ندین که‌سانی پسپۆڕ‌و لێهاتو شاره‌زا هه‌بون بخرێنه ئه‌و جێگایه به‌ڵام بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندی که‌سوکاری شه‌هیدان‌و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان هه‌ستان ئه‌م چناره‌یان کرده وه‌زیرو ئه‌ویش ته‌نها کاری بۆ پارتی‌و شه‌هیدانی ناوچه‌ی زه‌رد ده‌کرد.
دیاره له کاتی کارکردنی ئه‌م وه‌زیره‌دا بیرۆکه‌یه‌ک له لایه‌ن سۆزانی خاڵه شیهابه‌وه پێشکه‌ش کرا بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوێک بۆ هه‌ڵسورانی فایلی ئه‌نفال کراوه‌کان بۆ به ناساندنی به جینۆساید به‌ڵام له لایه‌ن چناره‌وه‌و که‌سێکیتر به‌ناوی (له‌نجه ئیبراهیم)که به گرێبه‌ست کاری ده‌کرد له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان که کاری پێشوی مامۆستا بووه ،له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسیشدا ئه‌م له‌نجه‌یه به‌عسیه‌کی دڵسۆز‌و چالاک بوه ته‌نانه‌ت کاتیک سه‌دامی گۆڕ به‌گۆڕ سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌کات، یه‌که‌م مال ده‌چێته ماڵی ئه‌م له‌نجه‌یه ئێستاش کراوه‌ته ڕاوێژکاری وه‌زیری شه‌هیدان‌و ئه‌نفال کراوه‌کان.
جێی شه‌رمه بۆ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌سانی تێکۆشه‌ری وه‌ک به‌ڕێز (شێخ کامیل) هه‌مان پله‌و پایه‌ی پێده‌بخشریت له‌و وه‌زاره‌ته‌دا که کۆنه به‌عسیه‌کیش وه‌ک ئه‌و به پله‌ی ڕاوێژکار له‌و وه‌زاره‌ته‌دا کاری پێده‌سپێرێت من نامه‌وێت بچمه قوڵای ئه‌و باسه‌وه به‌ڵام که‌سانی تێکۆشه‌ری وه‌ک به‌ڕیزان(شێخ کامیل‌و، عه‌بدول که‌ریم هه‌ڵه‌دنی) که ڕێزیان له که‌سوکاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفال کراوه‌کان ده‌گرد وه‌ک پێویست نه پشتگیری کران‌و نه حورمه‌تیشیان لێ‌گیرا بۆیه ناچار کران ده‌ست به‌رداری کاره‌کانیان ببن، ئه‌وانه‌شی سوکایه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌فال کراوه‌کان ده‌که‌ن پشتگیری ده‌کرێن‌و پله‌و پایه‌یان به‌رز ده‌کریته‌وه.
دێمه‌وه سه‌رناوه‌رۆکی باسه‌که دوای ئه‌وه‌ی چناری وه‌زیر لابراو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ڕاده‌ستی یه‌کێتی کرایه‌وه به‌ڕێز (دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مین) کرا به وه‌زیر ، ئه‌م چناره هه‌رچی فایلی گرنگی ئه‌نفال کراوه‌کان بوو بۆ کارکردن به ناساندنی به جینۆساید هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی له‌گه‌ل خۆیدا برد‌و ته‌سلیم به وه‌زیره نوێکه‌ی نه‌کرده‌وه که دکتۆر مه‌جید بوو ته‌نانه‌ت سایدو ئێمێلی وه‌زاره‌تیشی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌ت نه‌کرده‌وه .
پاشان چنار هه‌ستا به دروستکردنی ئه‌و ڕیکخراوه‌ی که بیرۆکه‌ی سۆزانی خاڵه شیهاب بوو له گه‌ڵ له‌نجه‌ی کۆنه به‌عسیو ڕاوێژکاری ئێستای وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هه‌رچی به‌ڵگه‌ی گرنگ بوو له‌ناو وه‌زاره‌تدا کورد وته‌نی گسکیان لێدا بۆ ناو ئه‌و ڕیکخراوه‌ی که دروستیان کردبوو بۆ لاواز کردنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان که ڕاده‌ستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کرایه‌وه.
جێێ داخه به‌ڕێز دکتۆر مه‌جید ته‌مه‌نی کارکردنی زۆر نه‌بوو له‌و وه‌زاره‌ته‌دا به‌ڵام که‌سێکی شیاو بوو که‌سێکی دڵسۆز‌و به‌وه‌فا بوو به رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان‌و ئه‌فال کراوه‌کان تاکه وه‌زیر بوو که بڕیاریدا ده‌ست له‌کار بکشێنێته‌وه گه‌ر موسته‌شارو تاوان باره‌کان نه‌درێنه دادگا بۆ لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی بێ‌تاوان کردویانه.
کاتێک دکتۆر مه‌جید ده‌کرێته وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له جێگای ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌م (سباح ئه‌حمه‌د محمد)ه دا ده‌نریت که خۆی ناساندوه به مامۆستا ئارام ئه‌م زاته ئێستا بۆته کادرێکی دلسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و کار له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌کات بۆ سوک کردنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
کاتێک باسی ئه‌فال ده‌کریت تێگڕای خه‌ڵکی کوردستان گه‌رمیانیان بیر ده‌که‌وێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی گه‌رمیان زۆربه‌یان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال که‌وتن، هه‌ر ڕێکخراوێکیش ویستبێتی کار بۆ ئه‌نفاله‌کان بکات‌و یاخود ئاگاداری تاوانه‌کانی شاڵاوی ئه‌نفال بێت سه‌ره‌تا سه‌ردانی ناوچه‌ی گه‌رمیانی کردوه ، به داخه‌وه مامۆستا ئارام کا کاتی خۆی پیشه‌ی مامۆستا بوو به قه‌زاو قه‌ده‌ر کراوه به وه‌زیر ئێستا هه‌رخودی خۆی باوه‌ر ناکات که چۆن ئه‌و که‌سه نا شایسته‌یه کراوه به‌وه‌زیر ئێستا سه‌رجه‌م فایلی ئه‌نفاله‌کانی گه‌رمیانی ته‌سلیم به پارتی کردوه .
که‌سێک زۆر به‌تواناو لێهاتو نه‌بێت ناتوانێت وه‌ک پێویست له وه‌زاره‌تێکی وا پیرۆزدا خزمه‌ت بکات، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و بیتواناییه‌و نه شاره‌زایه‌تیه‌یدا مامۆستا ئارام ناجار ده‌بێت ویژدانی خۆی‌و حیزبه‌که‌شی بفرۆشێت به پارتی له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌یبه‌تیدا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆفرۆشتنه‌دا به پارتی(2) وه‌نه‌وشه‌یان پێداوه که هه‌ر وه‌زیرێک ته‌نها وه‌نه‌وشه‌یه‌کی پێ دراوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیره کار له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات جیاوازتر له‌وانی تر خه‌ڵاتی زیاتر کراوه و(2) وه‌نه‌وشه‌یان پێ به‌خشیوه یه‌کیکیانی هه‌ر له ماڵه‌وه داناوه.
ئه‌م وه‌زیره بێ توانایه تا ئیستا فایلی شه‌هیدێک یاخود ئه‌فال کراوێکی نه‌بینیوه کارێکی باشی نه‌کردوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌فال کراوه‌کان بێت، ته‌نها هه‌ر خه‌ریکی قسه‌ی زڵه له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر کتابه‌کانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانیش دو ناو ده‌نوسێت له خواره‌وه ناوی خۆی‌و نازناوه‌که‌شی که مامۆستا ئارامه به نوسینی دوناویش که ده‌ینوسێت هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کی شه‌هیدو ئه‌نفال کراو نای ناسێت .
بۆیه ده‌بێت یه‌کێتی گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌وه زیاتر مامۆستا ئارام سوکایه‌تیان پی نه‌کاتو زیاتر بواری نه‌بێت وه‌ک سیخوڕ کار بکات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پارتیدا چیتر زوتره له‌و جێگایه لای بده‌نو که‌سێکی پاک‌و دڵسۆز به بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان‌وئه‌فال کراوه‌کان دا بنێین نه‌ک کسێک خودی حیزبه‌که‌ی خۆی‌و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و ئه‌فال کراوه‌کان بفرۆشێت به پارتی‌و بنه‌ماڵيی بارزانی.
باوکی شه‌هیدێک
4/9/2011
به‌رلین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست