مژده مژده بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان
Saturday, 12/06/2010, 12:00
مژده مژده
مژده بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
مژده بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌روه‌ری شه‌هیدان!
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌می گه‌وره‌تان نوێبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو.. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی فرمێسکی خۆشه‌ویستیتان ده‌رشت بۆ به‌زووترین کات به‌ستنی کۆنگره تاوه‌کو یه‌کێتیه‌که‌تان له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی تێی که‌وتوه ڕزگار بێت له ناعه‌داله‌تی له گه‌نده‌ڵی تاوه‌کو له رێگه‌ی کۆنگره‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو گرفتانه بکرێت که ڕوی کردۆته ڕیزه‌کانی (ی.ن.ک) و به‌ڕێگایه‌کی دیموکراسیانه سکرتێرو سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێ هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌وا به هیمه‌تی دڵسۆزان‌و به هیمه‌تی خه‌ڵکانی بوێر‌و کادره چاونه‌تره‌سه‌کانی ناو هۆڵی کۆنگره یه‌کێتیه‌که‌تان نوێ بووه‌وه .
ئه‌و ناحه‌زانه‌ی باسیان له‌وه ده‌کرد یه‌کێتی نه‌ماوه‌و له پوکانه‌وه‌دایه با به‌چاوی خۆیان ببینن که چۆن خۆشبه‌ختانه حه‌زو ئاواتی دوژمنکارانه‌یان نه‌هاته دیو، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌ی دوژمانی یه‌کیتیه‌که‌مانه‌وه یه‌کێتی به‌رگێکی نوێی پۆشی و! بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان‌و جیهانی سه‌لماند که هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه ڕێگه ناده‌ن ئه‌زمونی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌یان به فیڕۆ بڕوات‌و حه‌زو ئاواتی دوژمنانیان بێته دی.
به‌ڵێ زۆر به خۆشحاڵیه‌وه بینیمان هه‌ر له سکرتێری گشتی یه‌کێتی‌یه‌وه تاوه‌کو جێگره‌کانی نوێبونه‌وه و خه‌ڵکانی گه‌نج و لێهات‌و جێگاکانیان گرتنه‌وه وبه‌رگێکی سه‌وزی نوێ کرایه‌وه به‌ر یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
به‌ده‌م فرمێسکی خۆشیه‌وه مژده‌تان پێده‌ده‌م که کادرێکی گه‌نجی لێهات‌و به‌رێز (جه‌لال تاڵه‌بانی) ناسراو به مام جه‌لال! هه‌ڵبژێردرا به‌سکرتێری‌گشتی و به‌ڕێزیشیان له که‌شێکی ئارام‌و دیموکراسیدا دوو جێگری لێهاتوی گه‌نجی تازه پێشکه‌وتوی دلسۆزی کرده جێگری خۆی! که برتین له به‌ڕێزان (کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح) به‌م هه‌نگاوه شۆڕشگێرانه‌یه‌ی سکرتێری گشتی‌و ئه‌ندامانی به‌جه‌رگی گۆنگره ڕۆحێکی نوێی کرایه‌وه به‌ر گیانی (ی،ن،ک)..
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی یه‌کێتی دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه نوێبونه‌وه له به‌رده‌وام بوندایه‌و مژده‌ی خۆشتر به‌ڕێوه‌یه بۆ که‌سانی دڵسۆز‌و ده‌ست‌و داوێن پاک و مێژوو پاکی تر تا ببنه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی.
داوا له ئه‌ندامانی گۆنگره‌ش ده‌که‌ین چۆن بوێرانه ئه‌و سێ لاوه‌یان هه‌لبژارده‌وه ئاواش کاسانی تێکۆشه‌رو دڵسۆزی وه‌ک (مه‌لا به‌ختیارو،سه‌عدی پیره‌و.عومه‌ر فه‌تاح و،ئازاد جوندیانی‌و ئه‌رسه‌لان بایزو) نمونه‌کانی وه‌ک ئه‌وانه ! هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌رکردایه‌تی.
دڵنیابن ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان به ناوه‌کانیان کردوه خوێنیان قوڵپ ئه‌دات بۆ خزمه‌ت کردنی یه‌کێتی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان با به ده‌نگی حه‌قی ئێوه‌ی کادرانی بوێر‌و دڵسۆزی گۆنگره‌ی سێ‌یه‌م بچنه ڕیزی سه‌رکردایه‌تیه‌وه‌و ئه‌ستێره‌ی به‌ختیان بدره‌وشێته‌وه به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئێوه‌ی ئه‌ندامانی گۆنگره‌ش ویژدانتان ئاسوده بێت له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌تان‌وخوێنی پیرۆزی شه‌هیداندا که توانیتان به وره‌ی پۆڵاین و بیری پاکی کوردایه‌تیتان یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان ڕزگار بکه‌ن له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی تێی که‌وتبوو هه‌موولایه‌کمان دڵنیا بوین له‌وه‌ی که سه‌رکرده‌ی نوێ‌و کادری نوێ دێته مه‌یدانی خه‌باته‌وه‌و یه‌کێتی نیشتیمانی کورد سوتان.! سه‌رتاپا خۆی تازه ده‌کاته‌وه‌و به‌خۆیدا ده‌چیته‌وه .! ده‌گ ده‌ستان خۆش بێت ئه‌ی کادره نمونه‌یه‌کان بۆ ئه‌و گۆرانکاریه مێژویه‌ی که کرتان له‌ناو کۆنگره‌دا.
باوکی شه‌هیدێک
کوردستان
2010/6/12
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست