نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، ئه‌نجامی ریفراندۆمه
Thursday, 02/09/2010, 12:00
له توركییه‌وه: زانا ئه‌حمه‌د
هه‌ركه‌سێكم بینیبێت و سڵاوم له هه‌ركه‌سێك كردبێت، هه‌مان پرسیاری كردوه، پێش ئه‌حواڵ پرسین و پێش پرسیاری "چۆنیت؟ چاكیت؟" وتویه‌تی به رای تۆ چی ده‌بێت؟ منیش ده‌ڵێم نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌كه‌ی 2009 بكه‌ره‌وه، چی بو هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت.
شوێنه زه‌رده‌كانی نه‌خشه‌كه ده‌ڵێن به‌ڵێ...
شوێنه سوره‌كانی نه‌خشه‌كه ده‌ڵێن نه‌خێر...
شوێنه سه‌وزه‌كانی بایكۆتی ده‌كه‌ن...
هه‌ڵبه‌ته بایكۆتی ته‌واوه‌تی نابێت، شتی وا نییه به‌ڵام رێژه‌ی ده‌نگدان زۆر كه‌م ده‌بێت...
له شوێنه‌كانی تریش مامناوه‌ندییه، له‌وانه‌یه به‌ڵێ بێت و له‌وانه‌شه نه‌خێر، له‌وانه‌شه 49 به 51 ده‌ربچێت...
با تۆزێك رونی بكه‌ینه‌وه...
ئه‌و شوێنانه‌ی له نه‌خشه‌ی توركیادا به زه‌رد بۆیه كراون، ئه‌و شوێنانه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌كه‌دا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) سه‌رۆكی شاره‌وانیی بردبۆوه، ئه‌نادۆڵی خۆرهه‌ڵات و ئه‌نادۆڵی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی ئیستانبوڵ و كۆجالی ومسون و ترابزۆن و ریزه، له‌م شوێنانه به ئاسانی به‌ڵێ ده‌رده‌چێت...
به‌ڵام له بینگۆل و ئه‌رزرۆم و قه‌یسه‌ری و ئێلازیغ و كۆنیا و به‌ڵێ جیاوازیی ده‌بێت.
ئه‌و شوێنانه‌ی به سور بۆیه كراون، ئه‌و شارانه‌ن كه پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) تێیدا براوه بوه كه بریتین له ئاكدێنیز و قه‌راغه‌كانی ده‌ریای ئیجه و تراكیا و ئه‌و هێڵه‌ی له مێرسینه‌وه بۆ چه‌نه‌كاله درێژ ده‌بێته‌وه، له‌م ناوچانه‌دا (ئاكه‌په) كێشه‌ی هه‌یه و چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران په‌تی خۆی هه‌ڵدایه ئه‌و ناوچانه و به ئامانجی گرتنی مێرسین و موغڵا و ئیزمیر.
شوێنه شین و مۆره‌كان ئه‌و شوێنانه‌ن كه پارتی چه‌پی دیموكراتی (ده‌سه‌په) و پارتی بزاوتنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی (مه‌هه‌په) تێیدا براوه‌بون، له ئێسكیشه‌هیر و ئۆردو ده‌سه‌په براوه‌بو، له ئه‌ده‌نه و باڵیكه‌سیر و مانیسا و ئیسپارتا (مه‌هه‌په) براوه‌بو، وتمان له‌م شوێنانه‌دا مامناوه‌ندی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌ڵێ زیاتر ده‌بینرێت.
ئه‌و شارانه‌ش هه‌یه كه به سه‌وز ره‌نگ كراون كه ئه‌و ناوچه‌یه‌یه پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) تێیدا كاریگه‌یره، با حسابێك بكه‌ین، له هه‌كاری و شرنا‌خ و باتمان و ئغدر و دیاربه‌كر، رێژه‌ی ده‌نگدان كه‌مده‌بێت گه‌ر به‌ده‌په له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه، واته بایكۆت ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی من ئه‌یبینم ئه‌مه دیمه‌نی ریفراندۆمی 12ی ئه‌یلوله كه له نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌كه‌ی 2009 ده‌چێت.
ته‌نها ته‌نها له میدیاكاندا
به‌م دواییانه ئه‌و قسه‌یه چییه كه له ده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بیستوتانه؟
با یه‌كسه‌ر بیڵێم: ته‌نها نه‌ته‌وه، ته‌نها نیشتمان، ته‌نها وڵات، ته‌نها ئاڵا...
چی بوه وا ئه‌مانه ده‌ڵێیت؟
هیچ نه‌بوه من ئه‌ترسم و ده‌ڵێم شتێك رو ده‌دات و خه‌وم لێده‌زڕێت...
باشه چی روده‌دات گه‌ر به‌رده‌وام بڵێین "ته‌نها پارت، ته‌نها سه‌رۆك، ته‌نها پێشه‌وا، ته‌نها ده‌نگ، ته‌نها نه‌فه‌س، ته‌نها میدیا"؟
http://www.milliyet.com.tr/referandum-sonucu-yerel-secim-haritasi/mehmet-tezkan/yasam/yazardetay/31.08.2010/1283017/default.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست