شۆڕشگهلێكی چاك كه به‌ره‌و خراپی چون.
Monday, 06/06/2011, 12:00
ئه‌زمونێكی دیموكراتی دیكه‌ش كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر به شان و باڵیاندا هه‌ڵدا، ده‌ركه‌وت ئه‌وه نه‌بو كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا. گه‌رچی لایه‌نگرانی جۆرج بۆش و باراك ئۆباما هه‌مو هاوڕا نه‌بون له سه‌ر راست و دروستی بڕیاری ده‌ستپێكردنی چه‌نگی عێراق، به‌ڵام هه‌مویان له سه‌ر دو خاڵ هاوڕا بون. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بو عێراقی پاش سه‌دام ئه‌ندامێكی شه‌رعی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگا دیموكراتیه‌كانی جیهانه و دوههمیشیان ئه‌وه بو كه كوردستانی عێراق دورگه‌یه‌كی سه‌قامگیری كه‌م وێنه‌یه له‌و وڵاته‌دا و مۆدێلێكی دیموكراتیه بۆ ناوچه‌كه.
حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژانه گه‌نده‌ڵتر و ئۆتۆكراتیتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناو به ناوانه‌ی لێ ده‌ربكه‌ی كه پارته‌كان پێشبڕكێی تێدا ده‌كه‌ن، عێراقی نوێ خه‌ریكه وه‌ك عێراقی كۆنی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی لێدێته‌وه. فه‌رمانبه‌ره بیرۆكراتهكانی مالیكی به شێوه‌یه‌كی رۆتینی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه خۆماڵی و بیایانیانه هه‌راسان ده‌كه‌ن كه پڕكێشی ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌رده له‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبده‌نه‌وه، به‌ڵگه‌ی مه‌ترسیدار ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره سهركوته له دو ساڵی رابردودا كه‌ڵه‌كه بوبون، به‌ڵام دیارده‌كه ته‌شه‌نه‌كردنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی له مانگی شوبات، كاتێك په‌رده له سه‌ر مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌ی رژێمه‌كه لابرا. هه‌روه‌ك زۆربه‌ی وڵاته‌كانی تری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێكرد له عێراقیش كه یه‌كێك له داواكاری خۆپیشانده‌ران كۆتایی پێهێنانی گه‌نده‌ڵی بێ په‌رده‌ی حكومه‌تی مالیكی بو.
ئه‌م خۆپێشاندانانه گه‌یشته لوتكه‌ی له (رۆژی توڕه‌یی)، به‌ڵام هه‌تا له‌و رۆژه‌شدا خۆپیشاندانه‌كان به زۆری شێوازێكی ئاشتیخوازانه‌ی له‌خۆگرتبو، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و لای كه‌م 29 به‌شداربویان كوشت، هه‌روها ده‌یه‌ها رۆژنامه‌نوس و وێنه‌گر و رۆشنبیریان ده‌ستگیر كرد، له‌وانه‌ی كه به‌شدارییان كردبو له رێكخستنی خۆپێشاندانه‌كان. كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (الدیار) كه روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كردبو، رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئاسایش 7 كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد له ناویاندا به‌ڕێوه‌به‌رێك و ئاماده‌كه‌ری هه‌واڵێك و ستۆدیۆكهشیان داخست.
هادی ئه‌لمه‌هدی كه یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نوسه زۆرانه بو كه گیرابون، بۆ هه‌واڵنێری واشنتۆن پۆستی گێڕایه‌وه كه چی رویداوه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه گیرابون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر هاوپیشه‌ی خۆی له‌كاتێكدا كه له‌به‌رده‌می چایخانه‌یه‌ك دانیشتبون. سه‌ربازه‌كان مه‌هدی و هاوه‌ڵه‌كانی له ئۆتۆمبیل بار ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌ن بۆ لاكۆڵانێك و له‌وێدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه داركارییان ده‌كه‌ن. دواتر ده‌یانبه‌ن بۆ كۆشكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆن، كه له‌ئێستادا بنكه‌ی یه‌كێك له یه‌كه زۆر ترسێنه‌ره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگرییه. مه‌هدی له‌وێ ده‌به‌ن بۆ ژورێكی تر به ته‌نیا و زۆر به‌توندی به كێبڵ و پۆستاڵ و ده‌ست حهسیرمهیدانی ده‌كه‌ن. هه‌تا به‌وه‌ش دڵیان ئاو ناخواته‌وه، بۆیه پێڵاوه‌كانی له پێ ده‌كه‌نه‌وه و پێیه‌كانی ته‌ڕ ده‌كه‌ن و ته‌زوی كاره‌بایی لێ ده‌ده‌ن.
ئه‌مه ئه‌و دیموكراسیه نوێیه‌ی عێراقه كه ئه‌مه‌ریكا 800 بلیۆن دۆلاری تیا سه‌رفكرد و 4،500 ئه‌مه‌ریكی له پێناویدا گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و عێراقه‌یه كه نه‌یارانی رژێمه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و سێ یه‌كی كه‌مینه مه‌سیحیه تۆقێنراوهكهی هه‌ڵاتون و ئاینداره توندڕه‌وه‌كانی به‌زۆر په‌چه (حیجاب) به ژماهریهكی زیاتر و زیاتر ژنان له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
سه‌رباری به‌رپاكردنی كه‌مپینێكی كاریگه‌ری په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاته رۆژئاواییه‌كانی تر، دۆخه‌كه له كوردستانی عێراق زۆر باشتر نیه، ئه‌م ناوچه‌یه كه خۆی حوكمی خۆی ده‌كات شتێك نیه غه‌یری شه‌راكه‌تێكی سیاسی و ئابوریی گه‌نده‌ڵی هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. ئه‌و دو پارته كه له رابردودا دوژمن بون، به‌ڵام له ئێستادا رێككه‌وتون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سامانی تاڵانكراوی هه‌رێمه‌كه و سه‌ركوتكردنی هه‌ر لایه‌نێك كه ببێته مه‌ترسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو لایان.
دامه‌زراوه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆڤه‌رتایم كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامكردنی پشتگیری ئه‌مه‌ریكا. ئاری هه‌رسین كه سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانه ده‌ڵێت: "كوردستان تاكه شوێنێكه له عێراق كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شانازی پێوه بكات".
به‌ڵام ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حكومه‌ت دژی خۆپیشانده‌رانی به‌هار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی شانازی و رازیبونی ئه‌مه‌ریكا له‌م ئه‌زمونه دیموكراتیه كه‌م بكاته‌وه، به درێژایی مانگی شوبات و ئادار رۆژانه هه‌زاران كه‌س ده‌ڕژانه سه‌نته‌ری شاری سلێمانیه‌وه بۆ داواكردنی كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار (PUK وKPD) و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ. له مانگی نیسان هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان و ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد كه له ئه‌نجامدا لانی كه‌م 10 كه‌س كوژران و ده‌یه‌های تر بریندار بون. هه‌ڵمه‌ته‌كانی دواتری گرتنی چالاكوانان بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ده‌ها له نه‌یارانی حكومه‌ت ده‌ستگیر بكرێن، كه زۆربه‌یان رۆژنامه‌نوس و قوتابی بون. زۆربه‌یان له به‌ندیخانه هێڵرانه‌وه و دواتر كه به‌ردران باسی چیرۆكه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆیان ده‌گێڕایه‌وه.تیم ئاڕانگۆ و مایكل شمیدت هه‌واڵنێرانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، گه‌یشتنه ئه‌نجامگیری ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌رچی خۆپیشانده‌رانی كوردستان ئیلهامیان له روداوی ئایدیاڵییهكانی تونس و میسره‌وه وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له كۆتاییدا به ده‌ردی ئه‌وانه‌ی به‌حره‌ین و عه‌مان چون كه به ده‌ستی رژێمه دهسهڵاتخوازهكانیان تێك‌شكێنران.
گومان له‌وه‌دا نیه كه به‌رپرسانی كورد وه‌ك زمانحاڵی ئه‌م رژێمه ئۆتۆكراتیه قسه ده‌كه‌ن. سه‌ركرده‌یه‌كی KPD خۆپێشاندانه‌كانی به كاری گروپێك له ئاژاوه‌چی و تیرۆریست و به‌كرێگیراوانی بیانی و ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان چواند. دیاره ئه‌م قسه‌یه هه‌تا شایانی پێكه‌نینیش نیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران خه‌ڵكی خوێنده‌وار و پیشه‌گه‌ر و سیكۆلار و لایه‌نگیری رۆژئاوا بون.
نه‌توانایی حكومه‌ته‌كان له به‌غدا و له سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی چاوه‌ڕاوانی پشتگیریكهره ئه‌مه‌ریكیه‌كانیان بن جێگای سه‌رسوڕمان نیه. ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده‌كانی را و بۆچون له‌ڕوانگه‌ی به‌هاكان و هیواكانی ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌وه ته‌ماشای تاقمه سیاسیه‌كانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژو و كلتورێكی زۆر جیاوازن، كه به گشتی هانده‌ر نین بۆ دیموكراسی و ئازادییه تاكه‌كه‌سیه‌كان.
به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ریكا مێژویه‌كی درێژ و خه‌مهێنه‌ری هه‌یه له‌به‌رزڕاگرتنی بزوتنه‌وه سیاسیه بیانیه‌كان. ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرانی تۆماس جیفه‌رسۆن كلكه لقێیان بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسی كرد و پێیان وابو كه تاكه هاوتایه‌كی جه‌نگی ئازادی ئه‌مه‌ریكایه. ته‌نها دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆڵی تیرۆر ده‌ستی پێكرد و ده‌ستی كرد به به‌كارهێنانی مه‌قسه‌ڵه به‌زۆری، سهرسامبوانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی له ئه‌مه‌ریكا دامركانه‌وه.
زۆربه‌ی كاته‌كان هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی بیروڕا و داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت له ئه‌مه‌ریكای دوای جه‌نگی سارد. ئه‌و جۆش و په‌رۆشیه ساویلكانهیهیه كه بۆ شۆڕشی فه‌ره‌نسی هه‌بو دوباره ده‌بێته‌وه. دیاره ئه‌مه راسته هه‌تا بۆ ئه‌و هێزه دیموكراتیه پێشبینیكراوانهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌كاتی جه‌نگی كۆسۆڤۆ له‌ساڵی 1999 سیاسه‌تمه‌داران و چاودێره سیاسیه‌كان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوپای ئازادی كۆسۆڤۆیان كرد به شێر. سیناتۆر جۆزیف لیبه‌رمان هاواری ده‌كرد "وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوپای رزگاری كۆسۆڤۆ بۆ هه‌مان هه‌ڵویست و به‌ها ده‌جه‌نگن، جه‌نگان بۆ سوپای رزگاری كۆسۆڤۆ جه‌نگانه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و به‌هاكانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا". ئه‌مه به‌ته‌واوی ده‌ربڕینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بو. سوپای رزگاری كۆسۆڤۆ هیچ نه‌بون جگه له كۆمه‌ڵێك كۆنه كۆمۆنیست و ناسیۆنالیستی ئه‌لبانی و مافیاكانی تاوان و ژماره‌یه‌ك فه‌نده‌مێنتالیستی ئیسلامی. بانگه‌شه‌ی سیناتۆر لیبه‌رمان بۆ ئه‌م شۆڕشگێڕه بیانیه لێڵانه له‌به‌تاڵیدا ون بو، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رۆشی مادلین ئۆڵبرایتی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ریچارد هۆڵبرۆكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌رپرسانی تری حكومه‌تی كلینتۆن كه داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بون له به‌ڵقان زۆر له‌وه‌ی لیبه‌رمان كه‌متر نه‌بو،
هه‌مان كێشه‌ی كه‌می گومان له كاتی ئه‌وه‌ی ناونرا شۆڕشی ره‌نگه‌كان له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج بۆشی كوڕ به حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه دوباره بویه‌وه. جۆرێك له په‌رۆشی تایبه‌ت هه‌بو بۆ شۆڕشی په‌مه‌یی كه له لایه‌ن میكایل ساكاشڤیلیهوه ئه‌نجام درا له جۆرجیا و شۆڕشی پرته‌قاڵی ئۆكرانیا له لایه‌ن ڤیكتۆر یۆشجینكۆ و یولیا تامیشینكۆ وه. له نیسانی ساڵی 2005 جۆرج بۆش به‌و شێوه‌یه باسی شۆڕشی پرته‌قاڵی كرد كه "نمونه‌یه‌كی به‌هێزی دیموكراتیه بۆ خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری جیهان"، وتیشی: "به‌هاكانی ئۆكرانیای نوێ هه‌مان به‌هاكانی شارستانیه‌تی رۆژئاوایه"، دیاره ئه‌م پیاهه‌ڵدانه كه‌مێك سنوردارتر بو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی جۆرجیا وتی.
له مانگی مایسی 2005 له وتارێكدا له شاری تهپلیسی پایته‌ختی جۆرجیا، جۆرج بۆش باسی رۆڵی دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له ره‌نگڕێژكردنی شۆڕشه‌كانی ره‌نگه‌كان. له‌وباره‌یه‌وه وتی: "پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی مۆر به‌رپا بێ له عێراق یاخود شۆڕشی پرته‌قاڵی له ئۆكرانیا و شۆڕشی ئیرز له لوبنان، شۆڕشی په‌مه‌یی به‌رپا بو له جۆرجیا"، پێی وابو كه جۆرجیا شایانی دانپیانانێكی تایبه‌ته و له‌م باره‌یه‌وه وتی: "په‌یامی ئازایه‌تی ئێوه ئیلهامبه‌خشی خه‌باتكه‌رانی چاكسازی سیاسیه له جیهاندا و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مو جیهانی گرتۆته‌وه. ئازادی دوارۆژی هه‌مو شوێنێك و هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌كی گۆی زه‌وی ده‌بێت، جۆرجیا خۆی خه‌ریكی بنیاتنانی دیموكراتیه‌كه كه مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تیا پارێزراوه، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری تیا گه‌شه ده‌كات و ئۆپۆزسیۆن چالاك تیایدا له باوه‌ش ده‌گیرێت و یه‌كێتی له رێگای ئاشتیه‌وه ئه‌نجام ده‌رێ".
به‌ڵام خونچه‌كانی شۆڕشی په‌مه‌یی هه‌ر زو هه‌ڵوه‌رین. به‌ڵگه هه‌ن كه تێوه‌گلانی ساكاشڤێلی له گه‌نده‌ڵی و پێشیلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌سه‌لمێنن. ده‌یه‌ها له نه‌یارانی سیاسی ئه‌و له زینداندان، حكومه‌تی ساكاشڤێلی زۆر دڕندانه خۆپیشاندانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دامركانده‌وه، ده‌یه‌ها له ره‌خنه‌گرانی سیاسی خۆی فڕێ دایه زیندانه‌وه و ده‌ستی كرد به هه‌راسانكردن و هه‌تا داخستنی هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن، له‌وانه كه‌ناڵی سه‌ره‌كی ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت. ئه‌م روداوانه بونه جۆرێك له گاڵته‌پێكردن به په‌رۆشییه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیشانی ده‌دا بۆ شۆڕشی په‌مه‌یی.
شۆڕشی پرته‌قاڵی ئۆكرانیا هیچ باشتر نه‌بو. هاوپه‌یمانی دیموكراتی به‌هۆێ به‌ربه‌ره‌كانێی نێوان یۆشیچینكۆ و تایمۆشینكۆوه هه‌ڵوه‌شا و بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ردوكیان بێزار ببن و رو بكه‌نه ڤیكتۆر یانكۆڤیچ كه كۆمۆنێستێكی كۆنه‌پارێزه و به‌رپه‌رسانی ئه‌مه‌ریكا وه‌كو پیاوی كرملین ده‌یبینن. جارێكی تر شۆڕشێكی دیموكراتی تر بو به گاڵته‌جاڕی و مایه‌ی شه‌رمه‌زاری.
سیاسه‌تداڕێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا فێری ئه‌و خوه بون كه ناوی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستنه‌وه به سه‌ركرده و بزوتنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێگانه‌وه. هیوادار بوم كه به‌رپرسان و چاودێران شتێك له‌م ئه‌زمونه ناخۆشانه فێر ده‌بون، به‌ڵام به په‌رۆشی به‌ربڵاویان بۆ (بێداربونهوهی عه‌رب) گه‌واهی ئه‌وه‌یه كه زۆر دره‌نگ فێر ده‌بن.
سه‌رباری ئه‌مانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه بیانیه‌كان بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی راسته‌قینه بن یا نا، ئه‌مه نابێت رۆَڵیكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی هه‌بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا. هه‌تا ئه‌گه‌ر ساكاشڤیلی دوه‌م بوایه له‌پاش جه‌یمس مۆدیسۆن بۆ دیموكراسی، كارێكی زیره‌كانه نه‌بو كه ئه‌مه‌ریكا لوت بنێت به لوتی هێزێكی گه‌وره‌ی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ك روسیاوه كاتێ كه جه‌نگ ده‌ستی پێكرد له نێوان ئه‌و وڵاته و جۆرجیا.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێویسته سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا دابڕێژێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هیوا به بزوتنه‌وه یا حكومه‌ته بیانیه‌كان. زۆر ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتوه كه داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته وانه‌كه‌یان فێر ببن.
له سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه.
سه‌رچاوه:
زه ناشناڵ ئینترێست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست