کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شكۆداربێت 2/11 رۆژی شه‌هید بوونی محه‌مه‌دی حه‌للاقی سه‌ركرده‌ و یانزه‌ هاوورێكه‌ی

Tuesday, 02/11/2010, 12:00


ساڵی 1995 له‌ كاتێكدا ئاگری نه‌گریسی شه‌ری ناوخۆ خه‌ریك بوو ته‌مێكی لێلی به‌سه‌ر ئاسمانی كوردستاندا هێنابوو به‌رهه‌مه‌كانی راپه‌رین و خه‌بات و تێكۆشانی ده‌یان ساڵی بزاڤی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان كه‌تووبونه‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌ , پارتی كاری سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕ كردبۆوه‌ له‌ پێناو راگرتنی ئه‌و شه‌ره‌و به‌ فیڕۆ نه‌چوونی خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان , له‌و پێناوه‌شدا شه‌هید محمه‌د حه‌للاق رۆڵی دیارو به‌رچاوی هه‌بوو له‌ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌دا.
به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزی و ماندوو بوونه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ محه‌مه‌د حه‌للاق ,سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ رێگه‌ی پیلانێكی پێشوه‌خته‌ نه‌خشه‌ بۆ دارێژراودا رۆژی 2/11/1995 هاوڕێی تێكۆشه‌ر محه‌مه‌دی حه‌للاق و 11 هاوڕێی تریان به‌ناهه‌ق شه‌هید كرد . به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سڵاوو تاجه‌ گولێنه‌ ده‌نێرین بۆ خه‌بات و ماندووبونی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌و سه‌رجه‌م شه‌هێدانی رێگای رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان.

جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان......
حزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ....
رێخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ....
هاورێی محه‌مه‌د حه‌للاق یه‌كێك بوو له‌ تێكۆشه‌ره‌ دیار و ناسراوه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی له‌ رێگای بزاڤی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی به‌سه‌ر بردوو ,هاوڕێی رۆژانی سه‌ختی ئه‌نفال و ته‌عریب و جینۆساید و كوڕی رۆژانی ته‌نگانه‌ی لێقه‌وماوان و زه‌حمه‌تكێشان و جووتیاران و رۆشه‌نبیران بوو , چاوو نه‌ترسێكی جه‌ربه‌زه‌ بوو به‌رامبه‌ر دووژمنانی گه‌له‌كه‌مان و داگیركه‌رانی كوردستان , كه‌سایه‌تێه‌كی دیار و سه‌ركرده‌یه‌كی ماندوو نه‌ناسی شاخ و ئاشتی خوازێكی گه‌وره‌ی شار بوو بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئاشتی و سڕینه‌وه‌ی هه‌وری ره‌شی شه‌ڕی كورد به‌ كورد كه‌ سه‌رئه‌نجام له‌و پێناوه‌دا شه‌هید بوو . محه‌مه‌د حه‌للاق كۆڕی شێره‌ ژنی شار و شاخ شه‌هید ئایشه‌ گوڵه‌كه‌ كه‌ باواجی و هه‌یبه‌ت سولتان و سماقووڵی و یه‌كه‌ یه‌كه‌ی شار و شاخ و لوتكه‌ چیاكانی ئه‌م كوردستانه‌ شایه‌دی ئازایه‌تی وونه‌به‌ردی ئه‌و شێره‌ ژنه‌ن كه‌ له‌ساڵی 1988 به‌ نهێنی و به‌كاری حزبی هاتبووه‌ ناو شار , له‌لایه‌ن چه‌ند سیخۆڕێكه‌وه‌ وه‌كو (قاسم رشید) شوێنه‌كه‌ی ده‌ست نیشان كرا و له‌لایه‌ن دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا و له‌ 16/8/1988 شه‌هید كرا وه‌ له‌ساڵی 1986 كوڕێكی به‌ناوی (به‌شدار) شه‌هیدكرا له‌لای (سه‌دی بێخمه‌) ئه‌مه‌ وایكرد محه‌مه‌د حه‌للاق سورتر بێت له‌ خه‌بات و تێكۆشان له‌ پێناو رزگاری و سه‌ربه‌خۆی نیشتیمانه‌كه‌ی دا .
رۆژی 2/11/1995 چه‌كدارانی یه‌كێتی به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی (جه‌لال تاله‌بانی) له‌ بازگای تۆبزاوای شاری كۆیه‌ له‌ كه‌مینێكدا كه‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو شه‌هیدی سه‌ركرده‌ محه‌مه‌د حه‌للاق و یانزده‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌تیه‌كانی درانه‌ به‌ر ده‌سرێژه‌ی گولله‌ و دواتریش له‌سه‌ر بازگه‌ی سه‌لامدا به‌دڕدانه‌ترین شێوه‌ و دوور له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و ئینسانی وبه‌بێ گوێدانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی مرۆڤ بوون شه‌هیدیان كردن . هه‌ر چه‌نده‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ كه‌وتنه‌ هه‌ڵبه‌ستانی درۆ و ده‌له‌سه‌ و بێئاگابوون له‌و كاره‌ قێزه‌ون و دژ به‌ مرۆڤایه‌تییه‌ , به‌ڵام هه‌ر زوو له‌ ژێر فشاری جه‌ماوه‌ری تێنووی ئازادی و دژ به‌ شه‌ڕ درۆكانیان ئاشكرا بوو دانیان به‌ ته‌وانه‌كه‌یانداناو دواتریش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی نێوان بیڕۆی سیاسی پارتی كاری سه‌ربه‌خۆی كوردستان و جلال تاله‌بانی بۆ دامركانه‌وه‌ی رق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری تینووی ئاشتی و دژ به‌ شه‌ڕ , مه‌كته‌بی سیاسی (ی . ن . ك) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به‌لێنیان دا كه‌ به‌پێ ی یاسا مامه‌له‌ له‌گه‌ل بكوژان ده‌كه‌ن ورێگا ناده‌ن چیتر پیاو كوژانی سه‌رانی ئه‌و حزبه‌ ده‌ست بخه‌نه‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و رۆڵه‌ به‌ ئه‌مه‌كه‌كانی رۆژانی سه‌ختی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران , كه‌ چی ئه‌و به‌لێنانه‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بوون مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ك ته‌نها هه‌وڵ نه‌دا بۆ دادگای كردنی وه‌ كوژانی شه‌هید محه‌مه‌د حه‌للاق وهاورێیه‌كانی به‌لكو ده‌سه‌لاتی زیاتری پێدان بۆ كوشتن و تیرۆر كردنی سه‌ركرده‌ دیار و كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كانی كوردستان .
به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مرۆ (15) ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ كه‌م وێنه‌یدا بكوژانی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ محه‌مه‌د حه‌للاق وهاورێیه‌كانی تا ئێستا به‌ ئازادی و بێ گوێدانه‌ یاسا له‌ كوردستانی ئازاد دا ته‌ڕاتانێ ده‌كه‌ن و كه‌سیش بۆی نیه‌ پێان بڵێت له‌ پشت چاووتانه‌وه‌ دوو بڕۆ هه‌یه‌ .
ئه‌مرۆ دوای تێپه‌ر بوونی (15) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ مه‌زنه‌دا ئێمه‌ وه‌ك خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ داوا له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن خوێنی به‌ ناهه‌ق ڕژاوی محه‌مه‌دی حه‌للاق و هاورێیه‌كانی وسه‌رجه‌م رۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ هه‌ده‌ر بچێت و پێویسته‌ یه‌كێتیش پابه‌ندی واده‌ و به‌لێنه‌كانی خۆیان بن و رێز له‌یاسا بگرن و بكوژانی ئه‌و كۆمه‌له‌ سه‌ر كرده‌ و پێشمه‌رگه‌ ماندوو نه‌ناسانه‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕاده‌ستی دادگا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزای تاوانه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن .
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدی سه‌ركرده‌ محه‌مه‌دی حه‌للاق و هاورێیه‌كانی و‌ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری و سه‌ربه‌خۆی كوردستان , مردن وسه‌ر شۆری بۆ بكوژانی ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ تێكۆشه‌ره‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە