مۆلیدەیە یا رەئیسیە، هاتەوە، ئەوە كەى كوژایەوە، سركیت داكەتەوە، كاكە قوەتى ناداتى، وەلا مۆلیدەى كردیتە فشە، برا كەس بە كەس نیە، چوار ئەمپێرە بەس گلۆپیش پێنە، ئاخر مۆلیدەى دورە لەمالى ئێمە. ئەمە گفتوگۆكاكانى نێوان خێزانەكانە لە سەدەى 19 نا، بەڵكو لە رەمەزانى (هاوینى) 2012، لە گوندێكى سەر سنور نا لە...
ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان راى دەگەینێ لە لایەن سەرۆكایەتى پەرلەمان و حكومەتەوە بە سیناریۆى جیاواز هەوڵێكى جدى هەیە بۆ ئەوەى داخوازیەكانى خۆپیشاندەران بەلاوە بخرێن و خۆپیشاندەران ناچار بكرێن بڕۆنە ماڵەوە. عەبدوڵاى مەلانورى ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە فراكسیۆنى گۆڕان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى بۆ...
لێدوانى رۆژنامەوانى ...بۆ سەرجەم دەزگاكانى راگەیاندن عەبدوڵاى مەنورى : هەرەشە كردن لە ناو پەرلەمان لەپەرلەمانتاران دەكرێت دواى ئەوەى لەلایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە دەرگا لەسەر پەرلەمانتاران داخرا و هەرەشە كردن لەناو پەرلەمانەوە دەكرێتە سەر پەرلەمانتاران ئەندامێكى پەرلەمان ناچێتە دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانى...
هەرسێ فراكسیۆنى ئۆپۆزسیۆن(گۆڕان، یەكگرتو و كۆمەڵ) داوا دەكەن هێرش كردنە سەرپەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان بورهان رەشید لەلایەن پەرلەمانتار فاچل بەشارەتى و پاسەوانەكانى و لایەنگرى پاسەوانانى پەرلەمان بخرێتەر بەرنامەى كارى دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمان و سەرۆكایەتى پەرلەمان بە توندى ئیدانەى ئەو كارە بكات و رێگرى...
دواى ئەوەى بریار بوو لە 25/2 وەك سەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس كەوتنە رەشبگیرى و بریندار كردنى هاوڵاتیان، ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانیش راپۆرتێك دەگەینێتە سەرۆكى پەرلەمان كە ناوى برینداران و گیراوان و ئەشكەنجەدراوانى تیایە و سەرجەم...
دواى ئەوەى هەینى رابردوو لەسەرتاسەرى عێراق خۆپیشاندان كرا و بریار بوو لە شارى هەولێریش ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆى دەزگیركردنى هاوڵاتیانەوە نەتوانرا ئەو خۆپیشاندانە لە هەولێر بەرێوەبچێت و ماوەى سێ رۆژ حەوت كەس بێسەرو شوێن كران دوێنێ ئەو كەسانە ئازاد كران و ئەشكەنجەى زۆریش دراون. كاروان ساڵح ئەندامى لیژنەى...
سەبارەت بە بارودۆخى ئێستاى كوردستان و پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ و ئەو كوشتن و دەزگیر كردنەى لەلایەن هەردو حیزبى دەسەڵاتى كوردى بەرامبەر كوردستانیان دەكرێت لەبەرامبەر خۆپیشاندان و داوا كردنى مافە سەرەتایەكان، كۆبوونەوەیەكى سێ كاتژمێرى لەنێوان فراكسیۆنى گۆڕان و بزووتنەوەى گۆڕان و یونامى و رێكخراوى مافەكانى...
لێدوانى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن "شەش بریندار لە سوتێنەرانى كەناڵى ئاسمانىNRTلە نەخۆشخانەى ئیمرجنسی هەولێرن" ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆ: بریندارەكان پاسەوانى تایبەت بە خۆیان هەیە و نەیان هێشت دۆسیەكانیان ببینین دواى بڵاو بوونەوەى هەواڵى هەبوونى شەش كەس لە سوتێنەرانى كەناڵى ئاسمانى NRT پێش...
دواى بەدوا چوونى پەرلەمانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕان لەسەر دیار نەمانى دو ملیار دینار لە بانكى فیدرالى شارى هەولێر بەڕێوەبەرى پێشوو و ژمێریارى بانكەكە دەستگیر كرا و ، وەزیرى داراییش هەواڵى دیارنەمانى ئەو بڕە پارەى پشتڕاستكردەوەو . لە مانگى رابردو كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستانى...
خاڵی سێیەمی بەرنامەى كارى دانیشتنى ژمارە (23) ئەمرۆ پێنج شەممەى پەرلەمانى كوردستان، تایبەتبوو بەپێشنیاری چاككردنی مووچەی هێزەكانی پۆڵیس و ئاسایش وپێشمەرگە،كەلەلایەن فراكسیۆنى گۆڕان بۆ هاوتا كردنى مووچەى ئەم هێزانە پێشكەش بە پەرلەمان كرابوو. دوای گفتوگۆكردنی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە هەرچوار لیژنەی پەیوەندیدار...
فراكسیۆنى گۆڕان:پەسند كردنى یاساى خۆپیشاندان لەلایەن سەرۆكى هەرێم بە مەترسیداری دەزانین بۆ شێوازى مامەڵەكردن لەگەڵ ویست و ئیرادەى ئازادانەى خەڵك لە رونكردنەوەیەكدا فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان پەسند كردنى یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان بەبەرتەشك كردنەوەى ئازادیەكانى هاوڵاتیان دەزانن و راشى دەگەینن...
سەبارەت بە دیار نەمانى دو ملیار دینار لە بانكى فیدڕال لەشارى هەولێر پەرلەمانتارێك پرسیار ئاراستەى وەزیرى دارایى و كارو بارى ئابوورى دەكات و داوا دەكات لە وردى و راستى روداوەكە ئاگاداریان بكاتەوە. كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راگەیاند: بە پێە...
باسكردن لە غیابى سەرۆك نیشانەى سەردانى سەرۆك بۆ دەرەوە یاخود نەبوونى سەرۆك نیە، بەڵكو بێهەڵوێستى سەرۆك و گوێنەدانە بە بڕیارەكانى سەرۆك، گەڕانەوەى سەرۆكە بۆ ماڵى حیزب،سەرۆكێكى حیزبیە، سەرۆكێكە كە ئەركە سەرۆكایەتیەكەى هەرێمى لە یاد چوە لەبەر بەشداریكردنى لە مەراسیمە حیزبیەكان، سەرۆكێكە كە كەس كۆشكەكەى...
لە راگەینراوێكى سەرۆكایەتى هەرێم گوێ بیستى ئەوە بووم كە بە فەرمى لەلایەن دەسەڵاتدارنى توركیا سەرۆكى هەرێم بانگهێشت كراوە، لە ئایندەیەكى نزیك سەردانە فەرمیەكە ئەنجام دەدات. زۆرم حەز دەكرد كە سەرۆكەكەم بۆ یەكەم جار ولاتى توركیا بانگهێشتى بكات، من دەم ووت ئەمە بەشێكە لەسیاسەتى كرانەوەى توركیا بەرووى كورد....