من راوێژكارى سەرۆكم
Friday, 04/06/2010, 12:00
لە راگەینراوێكى سەرۆكایەتى هەرێم گوێ بیستى ئەوە بووم كە بە فەرمى لەلایەن دەسەڵاتدارنى توركیا سەرۆكى هەرێم بانگهێشت كراوە، لە ئایندەیەكى نزیك سەردانە فەرمیەكە ئەنجام دەدات. زۆرم حەز دەكرد كە سەرۆكەكەم بۆ یەكەم جار ولاتى توركیا بانگهێشتى بكات، من دەم ووت ئەمە بەشێكە لەسیاسەتى كرانەوەى توركیا بەرووى كورد. بەشێكى ژیانمان باس كردن بوو لە چۆنیەتى سەردانە تاقانەكەى جەنابى سەرۆك. راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان چەندین ریپۆرتیان لەسەر كرد. 3 ئەم مانگە سەرۆكى هەرێمم لە توركیا بینەوە لە گەڵ ئەحمەد داود ئۆغلۆ كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا. لە گەرمەى كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە رۆژنامە نووسێك لە سەرۆكمى پرسى ئەوە بۆ ئاڵاى عێراقت لە پشت نیە، سەرۆكم پشۆكا ئاوڕى دایەوە ئاڵاى وڵاتەكەى لە پشت نیە. من باس لەوە ناكەم كە جەنابى سەرۆك چەندە پێى ناخۆش بوو لەم ئیحراج كردنە. بارزانى ووتى وەڵا نەم بینیوە ئەوە خۆ لێى نیە. لێرە بە هەموو لۆژیكێك دووجۆر لێكدانەوەى هەیە، پێش ئەوەش بەڵنیایەوە كار بەدەستان بە ئامانج دایان نەناوە، بەڵام بەراست جەنابى سەرۆك نەت بینەوە؟ بێ ئاگابوى لە دانەنانى ئاڵاى وڵاتەكەت؟ یا دەى زانى و داواى كردوە، بەڵام گوێیان پێنەداوە.
پێش سەردانى سەرۆك باس لەوە دەكرا كە ئەم سەردانە رەسمى نیە وەك سەرۆكى هەرێم، ئەوەش دەوترا كە چوارەم پلەیە لە جۆرى سەردانى سەرۆكەكان. كە بینیم ئاڵاى لەپشت نەبوو. هەروەها ووشەى سەرۆكى هەرێم بەكار نەهات. بەڵكو وەزیر توركى ووتى وەك خانەوادەیەكى عێراقى پێشوازیمان لێكردوە. دڵنیا بووم كە جۆرى پێشوازیەكەى لە دواوەى جۆرى سەردانە كانەو باوەر ناكەم جۆرى لەوە دواتر هەبێت لە پێشوازى سەرۆكەكان، بەڵكو سەرۆكم پلەى كۆتاى وەرگرت.
تۆ بڵى تورك و دونیا چى بڵێن؟ بڵێن ئەمە سەرۆكی هەرێمى كورد نشینە كە ئاگادارى ئاڵاى وڵاتەكەى نیە؟ نا ئینشا اللە نەیان بینەوە!
سەرۆك چەندین راوێژكارى هەیە. بەڵام تاوەكو ئێستا گوێبیست نەبووم لەوەى كە سەرۆك راوێژكارى بیر هێنانەوەى هەڵدانى ئاڵاى هەبێت. رەنگە راوێژكارەكانى تر بە خێر بیریان هێنابێتەوە لە دەرەوەى كارى خۆیان، ئەمەش بار گرانیە بۆ راوێژكارەكان . سەرۆك راوێژ كارێك بۆ ئەم مەبەستە دابنێ. من ئامادەم ببم بە راوێژكارت. داوات لێدەكەم جەنابى سەرۆك دەبم بەراوێژكارى تۆ بۆ ئاگاردار كردنەوەت لە هەڵدانى ئاڵا. دەوام ناكەم مووچە ملیۆنەكەش وەرناگرم وەك راوێژكارەكانى ترت. تەنها بە تەلە فۆنێك بیرت دێنمەوە كە جەنابى سەرۆك بیرت نەچێت ئاڵایان داناوە؟ لەبەر ئەوەى جەنابى سەرۆك سەرداناكەت بازرگانى نیە سەردانى سەرۆكایەتیە. لەچەند رۆژى دواتر دەچیت بۆ فەرەنسا ئاگادار بە وڵاتەكەت ئاڵاى هەیە سەرۆك.
جەنابى سەرۆك لە دواى فەرنسا رەنگە بگەڕێیەوە بۆ كوردستان نازانم كە كۆنگرەى رۆژنامەوانى دەكەى یا نا لەبەر ئەوەى جەنابت هیچ شتێكت جێگیر نیە. بەڵام داوات لێدەكەم داواى لێبوردن لە هاوڵاتیانى وڵاتەكەت بكە. بۆ سەردانێكى تریش منى راوێژكارت بیرت دێنمەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست