كارەبا هاتەوە، رەئیسیە یا مۆلیدەیە
Monday, 23/07/2012, 12:00
مۆلیدەیە یا رەئیسیە، هاتەوە، ئەوە كەى كوژایەوە، سركیت داكەتەوە، كاكە قوەتى ناداتى، وەلا مۆلیدەى كردیتە فشە، برا كەس بە كەس نیە، چوار ئەمپێرە بەس گلۆپیش پێنە، ئاخر مۆلیدەى دورە لەمالى ئێمە.
ئەمە گفتوگۆكاكانى نێوان خێزانەكانە لە سەدەى 19 نا، بەڵكو لە رەمەزانى (هاوینى) 2012، لە گوندێكى سەر سنور نا لە پایتەختەكەى كوردستان، لەو شارەى دەیان وت دەیكەینە پایتەختى دەوڵەتیى كوردیش، ئەو شارەى رۆژانە منداڵ و پیر وگەنج و دكتۆر و رۆژنامە نووس و عارەبانەچیى بە بەردەوامى دەلێن كارەبا هاتۆ ناوەلا نەهاتۆ ئەى مۆلیدە وەلا ئەویشیان تێك چووە.
2012 و پلەى گەرما خەریكە دەوامى دامەزراوەكان رادەگرێت كارەبا نەبێت، ئەمە خوێنمژین نیە، ئایا لە 2012 كارەبا نەبیت؟ ! ئەرێ بەناو دەسەڵاتى كوردى ئەوە بیست و یەك ساڵە كارەباتان پێ دابین نەكرا چیتان كردوە؟ پایتەخت بەرپرسی تیایە، پارێزگارى تیایە، فەرمانگاى كارەباى تیایە، وەزیرى كارەبا و سەرۆكى تیایە. بەدڵنیایەوە نەخێر هیچ كەس لەوانەى باسم كرد تیا نیە، سەرۆكى و حكومەت و ئەوانى تریش ماڵیان لە شوێنێكە بە هەولێر هەژمار ناكرێت، نەك بەو مانایەى لە روى جوگرافیاوە، بەڵكو لە هەولێر (پایتەخت) كارەبا لە 2012 بەنۆرەیە، بەڵام لاى ئەوان عەینەن لە كوردستان نین لە كوردستان و پایتەخت بە كارەباى مۆلیدە و نیشتیمانى بڕى پێویست نییە. لاى سەرۆكەكان هەر یەك دەقەش ناكوژێتەوە عەینەن یابانە.
وەزیرى كارەبا تو سەرى بابت ناوى خۆت و باب و باپیرت لە دەروەى وەزارەت و لەناو پایتەخت بڵێ با كارەبا نەكژوێتەوە.
سەرۆك مەبەستم لە سەرۆكى فەرمانگاى كارەباوە تاوەكو سەرۆكى هەرێمە مەلێن گرفتى فەنیە، ئەرى گرفتى فەنى خریكە لە ماڵەوەش ئەگەر هاوسەرەكانمان نان ئامادە نەكەن بلێن بۆ حازرتان نەكردوە دهڵێن فەنیە.
زۆرم پێ سەیرە لە 2012 بێت و كارەبات نەبیت و باوەشینە بكەیت.
سەرۆك واتا هەموتان ئەلێن بە زمانى بە رۆژو پارانەوە لە خودا قبوڵكردنى ئاسانترە بەتایبەت پێش بەربانگ كردنەوە دەزانى ئەوكاتیش كارەبا نیە، خەڵكیش دوعا دەكات، ئەرى سەرۆك پایتەخت كارەباى نۆرەیە، سەدان منداڵى خوار چلەى تیایە و نازانن كوردن و كارەبا نۆرەیە و قسەش نازانن، بەڵام دەبێت كەسێك هەبیت و هەقى ئەوانە رۆژێك بستێنێ، سەرۆك پایتەختەكە سەدان دایكە هەتیو ریش سپى و كەسى خوداى تیایە بە زمانى بەرۆژو دوعا دەكەن، لەو كاتە كارەباش نیە دوعا بۆ كارەباش دەكەن.
كوشتن تەنها بریتى نییە لە لێدانى گوللەیەك و گیان دەرچوون لە لاشە، بەڵكو دەكرێت بلێم ئەمە خۆشترین جۆرى كوشتنە.
ئەوەى ئیستا لە پایتەخت هەیە ئەوەى ئیستا كە پلەى گەرما لە خوار پەنجایە و كارەبا دەكوژێتەوە ناخۆشترین جۆرى كوشتن و خوێن مژینە، من و زۆرانى وەكى منیش ژیانمان نیە لە دەست كارەباوە. لە كوێ؟ لە پایتەخت.
منێك ئەوەندە رۆژانە دەكوژرێم بە كارەباوە، كە منداڵێكى یەك مانگى باوەشێنى لێدەكەم دوعا بۆ كارەبا و دارو دەستەكەى كارەبا دەكەم.
ئێمە مانان لە ئیستادا لە ژێرناوى بێ مانا دەكوژرێین و كەسى بۆى نیە بلێت ئەرێ كابرا ئەو كارەبایە بۆ ئەوهایە، هەر بۆیە لەگەڵ باوەشینەكەدا هەردەڵێین هاتەوە و نەهاتەوە كارەباشمان نەهاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست