کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواى بەدوا چونى پەرلەمانتارێكى گۆڕان دادگا لێكۆڵینەوە لە دیار نەمانى دو ملیار دینارەكە دەكات

Monday, 03/01/2011, 12:00


دواى بەدوا چوونى پەرلەمانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕان لەسەر دیار نەمانى دو ملیار دینار لە بانكى فیدرالى شارى هەولێر بەڕێوەبەرى پێشوو و ژمێریارى بانكەكە دەستگیر كرا و ، وەزیرى داراییش هەواڵى دیارنەمانى ئەو بڕە پارەى پشتڕاستكردەوەو .

لە مانگى رابردو كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستانى پرسیارێكى ئاڕاستەى وەزیرى داراى و كارو بارى ئابوورى حكومەتى هەرێم كرد لەسەر دیار نەمانى دو ملیار دینار لە بانكى فیدراڵى شارى هەولێر، دواى ئەمەش بەرێوەبەرى بانكى فیدرال دەزگیركرا.
بایز تاڵەبانى وەزیرى داراى و كاروبارى ئابوورى حكومەتى هەرێم لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن رایگەیاند: لە ئێستادا كێشە كە لە دادگایە و لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.
كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژناوانى راى گەیاند: دواى ئەوەى پرسیارم ئاڕاستەى وەزیرى دارایى و كارو بارى ئابورى كرد لەسەر دیار نەمانى دو ملیار دینار لە باتكى فیدرڵ لە ئێستادا كێشەكە لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.
كاروان باسى لەوەشكرد چەندین بەڵگەى ترم لەبەردەست دایە لەسەر بە هەدەر دانى سامانى گشتى و لە ماوەى داهاتو سەرجەمیان بۆ هاوڵاتیان و راى گشتى ئاشكرا دەكەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە