کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"بۆچالاك كردنى پەرلەمان پێویستە سەرۆكى پەرلەمان دەست لەكاربكێشێتەوە"

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


لێدوانى رۆژنامەوانى ...بۆ سەرجەم دەزگاكانى راگەیاندن
عەبدوڵاى مەنورى : هەرەشە كردن لە ناو پەرلەمان لەپەرلەمانتاران دەكرێت
دواى ئەوەى لەلایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە دەرگا لەسەر پەرلەمانتاران داخرا و هەرەشە كردن لەناو پەرلەمانەوە دەكرێتە سەر پەرلەمانتاران ئەندامێكى پەرلەمان ناچێتە دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانى كوردستان.
عەبدوڵاى مەلانورى پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان لەلێدوانێكى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاند رایگەیاند: ئەوەى دوێنێ سەرۆكى پەرلەمان بەرامبەر پەرلەمانتارانى ئۆپۆزسیۆن و بانگهێشتكردنى هێز بۆناو پەرلەمان كردى هاوشێەوەى ئەو كارەنەبوون كە لە شەقام بەرامبەر خۆپیشاندەران دەكرێت، بەڵام ئەوەى ئەمجارە لەلایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە كرا دژ بە پەرلەمانتاران كران، ئەمەش ئەداى پەرلەمانى كوردستان بێت ناتونێت وڵامى داوا رەواكانى خۆپیشاندەران بداتەوە لە ئاسات ئەو بەر پرسیارەتیە دانیە كە بە ئەركى سەرشانى خۆى هەڵسێت.
ئەو پەرلەمانتارەى فراكسیۆنى گۆڕان نیگەران بوو لەو بارو دۆخەى ناو پەرلەمان و رایگەیاند: ئەگەر دوێنێ لەسەر شەقان هەرەشكردن دەكرا لە ئێستادا لەناو پەرلەمان هەرەشە كردن لە پەرلەمانتاران دەكرێت، ئەمرۆش بۆ ئیدانەكردنى ئەم كارەى سەرۆكى پەرلەمان ناچمە دانیشتنى پەرلەمان.باشتر وایە بۆچالاك كردنر پەرلەمانى كوردستان سەرۆكى پەرلەمان دەست لەكار بكێشێتەوە
پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان باسى لەوەشكرد لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەى بارو دۆخى ناو پەرلەمانى كوردستان بە پەرلەمانانى وڵاتان و جیهان باسبكەین و لەو كارەی سەرۆكى پەرلەمان ئاگاداریان بكەینەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە