عەبدوڵاى مەلا نورى: دەسەڵات هەوڵى جدى دەدات بۆ لەباربردنى داخوازى خۆپشاندەران
Saturday, 12/03/2011, 12:00
ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان راى دەگەینێ لە لایەن سەرۆكایەتى پەرلەمان و حكومەتەوە بە سیناریۆى جیاواز هەوڵێكى جدى هەیە بۆ ئەوەى داخوازیەكانى خۆپیشاندەران بەلاوە بخرێن و خۆپیشاندەران ناچار بكرێن بڕۆنە ماڵەوە.
عەبدوڵاى مەلانورى ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە فراكسیۆنى گۆڕان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن رایگەیاند: لە كاتێكدا لە سەرتاكانى دەسپێكردنى خۆپیشاندانەكان دەسەڵات واى پیشان دەدا كە جدیە لە چاكسازى و گوێگرتن لە خواستى خۆپیشاندەران، بەڵام لە ئیستادا بە رونى هەست بە پاشگەز بوەنەوە دەكرێت بە شیوەیەك كە دەسەڵات نەك نایەوێ گوێ لە داخوازى خۆپیشاندەران بگرێت، بەڵكو بۆ خۆشیان پلانێكى گشتگیرو راستەقینەیان نیە بۆ چاكسازى بنەرەتى و ئەوەى هەیە درێژەدانە بە دۆخى رابردوو.
پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان داواشى كرد خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆن بە وریایەوە لە گەڵ ئەو خەمساردیەى دەسەڵات هەڵسوكەوت بكەن و بە زوترین كات فشارەكانیان بەرفراوان بكەن و بە شێوەیەكى دیموكراسیانە دەسەڵات ناچار بكەن داخوازیەكانى خۆپیشاندەران و چاكسازى بنەرەتى بكرێنە ئەولەویەتى كارەكانى پەرلەمان و حكومەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست