کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدوانى رۆژنامەوانى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن دو ملیار دینار لە بانكى فیدڕال لە هەولێر دیارنەماوە

Wednesday, 08/12/2010, 12:00


سەبارەت بە دیار نەمانى دو ملیار دینار لە بانكى فیدڕال لەشارى هەولێر پەرلەمانتارێك پرسیار ئاراستەى وەزیرى دارایى و كارو بارى ئابوورى دەكات و داوا دەكات لە وردى و راستى روداوەكە ئاگاداریان بكاتەوە.
كاروان ساڵح پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راگەیاند: بە پێە ئەو زانیاریانە و ئەو بەدواداچوونانەى كردوومانە لە بانكى فیدڕاڵ لە شارى هەولێر دو ملیار دینار ونبوە بۆ ئەم مەبەستەش پرسیارم ئاڕاستەى وەزیرى دارایى كردوە كە لە راستى و دروستى دیار نەمانى دو ملیار دینار لە بانكى فیدڕال ئاگادارم بكەنەوە و كێش لە پشت ئەم كاریەوە و لایەنە كەمتەرخەمەكان كێن؟
پەرلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان داواشى كرد لەماوەى یاسایى كە دوهەفتەیە وڵامم بدرێتەوە .
سکرتێرى رۆژنامەوانى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە