کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان بەس گۆڕان نییە

Saturday, 28/11/2009, 12:00


كەگوێ لە خەڵك ئەگریت هەموو بە گلەیین، كە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەبینیت، ئەڵێیت سەری شایان هێناوە، هەریەكە بە قسەی خۆی شاسواری مەیدانی چاكسازی و گۆڕانە، كەدەچیتە ناویانەوە، هەموو ململانێ و پاشقولگرتن و كێبڕكێیەكی بێ مانا و دوور لە هەموو ئەو قسانەی كە دەیكەن.
هەمووی بە پرنسیپی راپۆرت و راپۆرتكاری و درۆهۆنینەوە و ملشكاندن، خۆ باسی ژن ناكەم، دەبوو ژنان خۆیان قسە بكەن، خۆیان بەدەنگ بێن و بپرسن بۆچی هەتا ئیستاش ژنێك نیە رێگەی پێدرابێت هەڵسورێت لە ناویاندا، باوەڕ ناكەم تەنها ژنێك نەبێت هەوڵی تێكەڵبوونی نەدابن، بەڵام ئەوەی لەناویاندا جێگەی نابێتەوەژنە.
ئەوەی لێیان نزیك دەبێتەوە، هەروەك لە زاری (أ س)ی كۆنە هەڵسوڕاوی لای خۆیان كە ئیستا لێیان دوور كەوتۆتەوە، دەڵێ، ئەوەی لە گردەكە روودەدات تەواو و دەقاودەق ئەوەیە كە لەناو یەكێتیدا روودەدات، هیچ جیاوازیەكی نیە، بگرە خراپتریشە، ئیتر نازانم چۆن لە روویان دێت و رەخنە دەگرن و ناوی دەسەڵات ئەبەن.
بە گوتەی (ش. ع.) كە ماوەیەكی زۆر پشتیگیری لێكردوون، ئەوان هەموو هەوڵ و تەقەلایەكیان ئەوەیە دەسەڵات بگرنە دەست، ئەوان بۆ ئەوە بەداخن پارە و پوول و داهاتی كوردستانیان بەدەستەوە نیە، دەنا ئیستاش ئەگەر بڕێك پارەیان لەدەستا دەبوو لە یەكێتی و پارتیان خراپتر بەو میللەتە نەگبەتە دەكرد.
لیستی گۆڕان هەموو سەرمایەكەی ئەوەیە كە یاری بە عەقڵی ئەو خەڵكەدەكەن و لەسەر ژێی هەست و نەستی برینداری ئەو خەڵكە گۆرانی دەچڕن، خۆیان بۆ پارە و پوول كوشتوە.
ئەوەتا بەمدواییە چەند كەس چونەتە ناویانەوە ئەوەندە هاتونەتە دەرەوە، بەو كۆمەڵە خەڵكەشەوە كە لەدەرەوە دوایان كەوتوون، ئەوەتا بە بانگی ئاشكرا دژایەتی خەڵك دەكەن و بە تایبەت دژایەتی گەنجەكان دەكەن و ناهێڵن بچنە پێشێ رۆڵیان هەبێت.
ئەگەر لە پرۆگرامەكانی تەلەفزیۆنەكەیان وردبیتەوە، دەبینیت تەنها تەرخان كراوە بۆ ئابڕوو بردن و ناو نەتۆر و دژایتیكردن و بەرجەستەكردنی ململانێ، ئەوانەی لە تەلەفزیۆنەكە ئیش دەكەن كە ژمارەیان لە راددە بەدەرە كە بۆخۆی جێگەی پرسیارە، ئەو هەموو پارەیە لە كوێ دێنن تەلەفزیۆنێكی لەو جۆرەی پێدەبەن بەرێوە و ئەو هەموو موچەیەی پێدەدەن و ئەو هەموو پرۆگرامە فاشیلەی پێ پێشكەش دەكەن.
كە دەچیتە گردەكە هەر دەڵێی چایخانەی فاشیلەكانە باس باسی مام جەلال و هێرۆخانە، ئیتر خۆ ئەوانەی لەوێ دادەنیشن بۆ مەبەست و كار و پیشەیەك دانەنیشتوون زیاتر لە چا خواردنەوە و جنێودان بەو هەردوو یەكێتی و پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە