فریای شوێنەوارەکان کەون، واشۆفەڵی بازرگانان خاپووریان دەکەن!
Thursday, 11/06/2009, 12:00
ڕەبی مووی لێ بێ پەنجەکانی هەڵوەرێ ،هەرکەسێ گولشەن بەدەردی گولخەنی دۆزەخ بەرێ شوێنه‌وارناسان ،ڕۆشنبیران ،نیشتمان په‌روه‌ران
دوای ئاشکرابونی پیلانی مه‌ترسیداری ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی ، که چه‌ندین گه‌ره‌کی کۆنی شاری هه‌ولێر به‌ناوی جوانکردنی پایته‌خت ، ته‌خت ده‌کرد .ئێمه هه‌ستمان بە ترسناکی هەستی مردووی بازاریانەی دەسەڵاتی بازار کرد ، بۆیە هاوارمان لێ هەلساو، چەندان دەنگ لە تاراوگە و چەند ده‌نگێکیش لە ناوەوەی کوردستان بەدەنگ هاتین، ئەوانیش کە هەستیان بە ترسناکی دەنگە راستەقینەکانی خەڵکی تورەکرد ، پاشەکشەیەکی کاتیان لێ کرد ، بەلام بە ماتە ماتە و لە پرێک و لە نەکاو دەستی نا بەرپرسانە و خەنجەری ژەهراوی خۆیان وەشاند، کاتێک له‌رڕۆژی 03/06/2009به‌بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر ، 35 خانووی له‌یه‌کێک له‌گه‌ره‌که هه‌ره‌کۆنه‌کانی هه‌ولێر (ته‌عجیل) تێکدرا ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی بۆ ماسته‌ر پلانی شاری هه‌ولێر پێوستیان ، به پرد و شه‌قامێکه.
ئه‌م تێکدانه دوور لە هەموو عورف و عادەتێکی شوێنەوارناسانەیه ، به‌تایبه‌تی که له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و له‌کۆنفرانسی (په‌ره‌پێدانی قه‌ڵا) ،زۆرینه‌ی شوێنه‌وارناس و پسپۆڕان ومامۆستایانی زانکۆ داوایان له‌پاڕێزگاری هه‌ولێر کردوه ، که ئه‌م گه‌ره‌که مێژویانه ده‌بێت بپارێزرێت و نۆژه‌ن بکرێته‌وه ؟ وه‌به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوه‌و ڕێزدار (عه‌بدوره‌قیب یوسف) له 3 ژماره‌ی رۆژنامه‌ی میدیا (385،384،383) ئاماژه‌ی پێکردوه ، هیچ شوێنه‌وارناسێک ، به‌وانه‌ی سه‌ر به خۆشیانه ، واژویان له‌سه‌ر تێکدانی هیچ گه‌ره‌ک و خانویه‌ک له شوێنه‌واره‌کانی هه‌ولێر نه‌کردوه (1) .
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که‌ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌ی ئێستا زاله و پێشی نه‌گیرێت و ناوه‌نده ئه‌کادیمی و شوێنه‌وا و میدیا ئه‌وڕپیه‌کانیان لێ ئاگادار نه‌کرێته‌وه ، ئه‌وا ده‌یان خانوی کۆنی مێژویی تریش ته‌خت ده‌که‌ن بۆ درووست کردنی شه‌قام و پرد و بالەخانە و هوتێل و باخچەی مۆدێرن بۆ به‌هێزکردنی بازاڕی نیشتمان و دەستخستنی داهاتێکی خەیالی مفت، چش لە شوێنەوار و مێژوو دیرۆک و شانازییەکانی ئاتەشگا پیرۆزەکان.
ئەوان ئەوەی لە دەستیان هات کردیان ، ئەگەر ئێمەش هەموومان تێکرا دەست و برد و ناره‌زایه‌تیه‌کانمان به دونیا نه‌گه‌یه‌نین ، ئەوا نەفرەتی مێژوو بۆ هه‌تا هه‌تایه ئێمەش بە نەفرەت دەکا .
ئەوان بە بەهانەی لاواز و دور له پرس کردنیان به پسپۆرانی شووێنه‌وار ئه‌م 35 خانوه‌یان له‌گه‌ره‌کی ته‌عجیل ته‌خت کردوه . ، تۆبلێ دەستەلات بەدەستانی ناوەند و سێنتەرەکانی پایتەخت و شارە دیرۆکییەکانی دونیا ، نەزانن و نەتوانن لە شوێنی شوێنەوارە دیرۆکیەکان باخچەو و بالەخانەی ئەوپەری مۆدێرن درووست بکەن، یا ئەقلیان پێداناشکێ، یان ئەوان نرخ و پیرۆزی ئەو شوێنەوارە دیرۆکیانە دەزانن و لەوە گەیشتوون، کە شوێنەوارە مێژووییەکان ناسنامە و پاسەپۆرت و ئالای نیشتمانی و نەتەوەیی ئەوانە، دەبێ وەک چاویان بی پارێزن.
لێره‌دا رایده‌گه‌ینینه‌وه ئه‌و به‌یانامه ناڕه‌زایه‌تیه‌ی که له 29/12/2008 بلاومان کرده‌وه و ،خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا 67 ڕۆشنبیرو شوێنه‌وارناس پاڵپشتیان کردین(2) ، زۆرێک له میدیای کوردیش ، کردیه بابه‌تێکی ڕۆژه‌ڤی خۆی ، وه‌ستاندبومان،دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌زاری به‌رپرسانه‌وه که هیچ خان‌و وگه‌ره‌کێکی شوێنه‌وار تێک ناده‌ن . به‌ڵام دوای تێکدانی ئه‌و 35 خانوه‌ی گه‌ره‌کی ته‌عجیل و ،به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه ، به‌نیازن شوێنه‌واری تریش ، تێکبده‌ن ، بۆیه ده‌ست به‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه ،ڕۆژانی داهاتوش کار‌و چالاکیه ناوخۆ و ده‌ره‌کیه‌کان ده‌ست پێ ده‌که‌ین ، به‌تایبه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و زانیاریانه ، به‌به‌لگه‌و دۆکۆمێنتی زۆره ی ، که‌له‌م باره‌وه له‌به‌رده‌ستمانه به دنیای ئه‌کادیمی و ناوه‌نده‌کانی ده‌ره‌وه ده‌گه‌ینین و ده‌که‌ینه ئه‌رکی سه‌ره‌کیمان .
10/06/2009
بۆ په‌یوه‌ندی کردن به ژماره ته‌له‌فۆن و ئمێل
هۆله‌ندا : عه‌لی مه‌حمود 0031626951120
سوێد: قادر نادر
[email protected] سه‌رکه‌ش عه‌بدولکه‌ریم :
[email protected] وتاره‌کانی ڕاوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان بۆ شوێنه‌وارو که‌له‌پوری شارستانی (عه‌بدولره‌قیب یوسف)
http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m383/m383-14-15.pdf
http://www.yndk.com/archive/folders/2009/m384/m384-14-15.pdf
http://www.yndk.com/m385/m385-14-15.pdf
http://www.yndk.com/m389/m389-12-13.pdf
2/ یه‌که‌م به‌یانامه‌ی ناره‌زایه‌تی دژ به تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Hewal&Jimare=5807
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست