له بڵند عه‌بدوڵا و دواڕۆژه‌وه بۆ پارێزه‌ری گۆرانی بێژه‌کانی تورکیا.
Wednesday, 02/09/2009, 12:00
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا گه‌نجێکی تازه پێگه‌شتوو به ناوی (بیلال سه‌نگه‌سه‌ری) هێرشێکی زۆر کرده سه‌ر چه‌ند گورانی بێژێکی کچی کورد، که به‌داخێکی زۆره‌وه کۆمه‌ڵێکی شتی بێ بنه‌ماو نا مه‌نتقی نووسی بوو، وای پیشان دا که چه‌ندین به‌ڵگه و دۆکمێنی له لایه له سه‌ریان که ئیسپاتی بکات، به‌ڵام کاتێکیش ڕووبه ڕووی یاسا کرایه‌وه هیچی پێنه‌بوو که به‌رگری له خۆی پێ بکات، ته‌نها تهشیره و بوختان ده‌رچوو، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌مری ده‌ستگیر کردنه‌که‌ی له دادگایه که ناتوانێت ڕۆژێک له ڕۆژان بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان نامه‌وێت زۆر درێژه‌ی پێ بده‌م ئه‌چمه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ت
به داخه‌وه جارێکی تر ئه‌م که‌سه هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوو گۆرانی بێژی گه‌نجی تر، که گوایه ئاوازی گۆرانیه‌کانیان تورکین و ئه‌م پارێزه‌ره تورکه داوای مافی گۆرانی بێژه تورکه‌کان ده‌کات. ئیتر لێره‌وه کاره‌سات ده‌ست پێده‌کات کاتێک مناڵێک کورد ئه‌کات به دز و داوای مافی تورک ده‌کات، باشه کاکی پارێزه‌ر ئێمه‌ی میلله‌تی چه‌وساوه سه‌دان ساڵه هونه‌ر و کهلتهرمان له‌لایه‌ن تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه داگیر ده‌کرێت بۆ پارێزه‌رێکی وه‌کو تۆ داوای ئه‌و مافه‌ی نه‌کرد له تورکیا و میلله‌تانی تر؟؟؟؟ هه‌زاران میلۆدی و نوسین و مۆسیقامان داگیر کراوه له لایه‌ن گۆرانی پێژه تورکه‌کانه‌وه ئه‌رێ ئه‌و کاتانه تۆ سه‌رقاڵی خوێندنی مایسترۆ بۆیت له ئه‌مریکا؟؟؟؟ ئه‌رێ به‌ڕاست تۆ ئه‌زانیت گه‌له‌ری واتا چی؟؟؟ ئه‌رێ تۆ ئه‌زانیت نۆته‌ی مۆسیقا یانی چی؟؟؟ ئه‌و ئاوازانه خۆی گه‌له‌ری فۆلکلۆری کوردی له مه‌کته‌به‌ی گۆرانی کۆردیا هه‌یه بڕوانهن ئه‌نستیۆتی کوردی ئه‌لبومی هونرمهندهکانی باکووری کوردستان،، به‌ڵام گۆرانی بێژه تورکه‌کان سودیان لێوه‌رگرتووه بۆخۆیان بردووه،، ئه‌رێ نه‌ت بیستووه گۆرانی (بێریڤانم) یان گۆرانی (ئاگر که تیه دڵی من)ی مامۆستا به‌یت و جان ،، خۆ ئێستا تورکه‌کان هه‌موو ئه‌یڵێنه‌وه،، ئیتر به‌سه ... ئه‌زانی تۆ زۆر زۆرت ماوه تۆزێک به‌خۆتا بچۆره‌وه و ئه‌م خاڵانه له‌خۆتا چاک بکه.
ئه‌فسوس تۆ جارێ پیتی (ع) و پیتی (ح) له‌یه‌ک جیا ناکیته‌وه ئێستاش به (مه‌حمود) ئه‌ڵێت (مه‌عمود) له ڕاستیدا که دوو دێڕ نوسینهکهتم خوێنده‌وه گولێک پێکه‌نیم چونکه به‌س بۆ پێکه‌نین باشه. ئه‌ده‌بی نوسینت زۆر لاوازه کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی سه‌ر جادهیت کۆکردوه‌ته‌وه ناوت ناوه بابه‌ت، ئاخر بۆیه له‌نگه‌ر که‌تۆته نێو ڕۆژنامه‌ی کوردی. چواری وه‌ک تۆ که هیچ یاسایه‌ک نازانێت له ڕۆژنامه‌ی کوردی، ئینجا باسی ماڵپه‌ڕ ده‌کیت چواری وه‌ک تۆ که هیچ باگراوندێکی نیه له میدیا دێت ماڵپه‌ڕ ده‌کاته‌وه،،، ئه‌رێ به‌ڕاست تۆ هه‌تا ئێستا دوو دێر نوسینت له ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردیا بڵاوبۆته‌وه له کوردستان؟؟؟ ئینجا با بێنه سه‌ر باسی هاوڕێکه‌ت (سیزار جاف) ئێستاش من نه‌مزانی سیزار به ده‌نگه نهشازهکهیهوه گۆرانی تۆرکی ده‌ڵێت یان کوردی؟؟ ده تکایه داواشی لێ بکه با ڤیدۆکانی خۆیت بۆ بنێرێت که چه‌ن...... ئه‌وانه‌ی ئه‌ویش بڵاو بکه‌ره‌وه. له کورده‌واری خۆمان ووتراوه (ده‌مت دابخه‌یت..له‌وه باشتره که قسه بکه‌یت و بیهن به ده‌متا)
/ هه‌ولێر
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست