وه‌ڵامێک بۆ به‌ناو ڕۆشنبیرانی خورماڵ وباسێکی کورتی ناوه‌ندی ڕوناکبیرانی خورماڵ
Thursday, 17/03/2011, 12:00
له وه‌ڵامێکی بێ بنه‌ماو له‌رزۆکانه‌ی بابه‌تێکی گه‌نجانی خورماڵدا ، هه‌ندێک شتی بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌کاریتان بڵاو کردوه‌ته‌وه، که ئه‌گه‌ر که‌سێک بێ ئاگا بێت له گه‌نده‌ڵیه‌کانی سمکۆ سالاری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ ، ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره فریشته‌یه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ نه‌که‌نه چاوی خوێنه‌ری کورد به گشتی و خورماڵ و هه‌ورامان به تایبه‌تی به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له لایه‌ک هه‌ندێک زانیاری نوێ و له‌لایه‌کیش وه‌ڵامیک وه‌رگرن:
1) ئێوه ئه‌گه‌ر له تاریکاندنی گه‌نده‌ڵیه‌کانی سمکۆی ناحیه شه‌ریک نین ، بۆچی ده‌بنه ده‌م ڕاست و پارێزه‌ری؟
2) باسی ناوه‌ندی ڕوناکبیری خورماڵتان کردوه، ناوه‌ندی ڕوناکبیری خورماڵ له‌و کاته‌وه له گه‌نده‌ڵیه‌کان تێوه گلاوه که مامۆستا شاهۆی نوێنه‌ری حکومه‌ته‌که‌ی عومه‌ر فتاح له خورماڵ ، بینای فه‌رمانگه‌ی ئاوی خورماڵی وه‌ک میراپی باوکی پی به‌خشین ، که بینایه‌کی حکومیه‌و ، ده‌بوایه ناوه‌ندی ڕوناکبیری خورماڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی بۆ خۆی قبوڵ نه‌کردایه، چونکه ئه‌وان مه‌هامیان دیاریکردنی که‌موکورتیه‌کانه نه‌ک بۆ خۆیان بینای فه‌رمانگه‌ی ئاوی خورماڵ له ناوه‌ندی شار داگیر بکه‌ن و فه‌رمانگه‌ی ئاو دهرپهڕێنرێته قه‌راغی شار.. وه‌ڵامتان بۆ ئه‌مه چیه؟؟ خۆ پێوه‌ستان به‌به‌ڵگه نیه؟؟
3) باسی خانوه‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئهنێارولئیسلامتان کردوه ، که گوایه سمکۆی ناحیه بێ ئاگایه‌و ده‌ستی وه‌رنه‌داوه‌ته به‌خشینیان ، دیاری دێکۆنی دوو خانوی وه‌رگرتوه له سمکۆ ، هاوکات پێشمه‌رگه‌ی کۆنی یه‌کێتی هه‌یه کرێچیه .. بۆ ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌ڵێن چی ؟؟
4) ماوه‌ی 5 مانگه زیاتر له 25 پارچه زه‌وی به‌خشیوه‌ته خزم و که‌سه نزیک و ماساوچیهکان ، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا- خورماڵ و ناو خورماڵ . ته‌نانه‌ت له‌هه‌ر شوێنیک پارچه‌یه‌ک زه‌وی به نرخ هه‌بێت سمکۆو ڕاغبی سه‌رۆکی شاره‌وانی خوماڵ ده‌پێچنه خاوه‌نه‌که‌ی و پاشان به‌ناوی موستهحهقیهوه ده‌یده‌ن به که‌سێکی نزیکی خۆیان و پاشان سێ به‌ش له چوار به‌شی پاره‌ی زه‌ویه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گرن .. بۆ نمونه ، پارچه‌یه‌ک زه‌وی 350 مه‌تری که خاوه‌نه‌که‌ی (محمد حبیب) خه‌ریکه به‌و فیڵه گه‌نده‌ڵیه لێی زه‌وت ده‌که‌ن .. بۆ ئه‌مه‌یان چ پاساوێک دێننه‌وه؟؟
5) محه‌مه‌د تۆفیق بامۆکی که سه‌رۆکی شاره‌وانی خورماڵ بو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه شاره‌وانیه‌که‌ی پاش ئه‌و ، بۆچی له شاره‌وانی هه‌ڵهاتن ، یه‌که‌میان سه‌دان هه‌زار دۆلاری ده‌سه‌ڵاتی کاتی هاوپه‌یمانان به هاوڕێیه‌تی مامۆستا شاهۆ تاریکێندرا که خرا بوه به‌ر ده‌ستیان بۆ ئاوه‌دانی ناوچه‌که به هۆی بۆمبارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ، دوه‌میان ئه‌وه بو هه‌ڵهات بۆ ئه‌مه‌ریکا چونکه ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانق وه‌ریگرت بۆ کڕینی دوو شۆفڵ بۆ شاره‌وانی ته‌وێڵه و خورماڵ بردی و هه‌ڵهات .. ئه‌مه‌یان لێ ی بێ ئاگان ، یان وه‌کو زوڕناژه‌نه‌کانی تری ده‌سه‌ڵات ده‌تانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکیه‌وه؟ بۆ ئاگاداریشتان محمد تۆفیق بامۆکی ئێستا کۆمپانیای مقاولاتی هه‌یه، پێشتریش له سنوری هه‌ڵه‌بجه ناسراو بوه که باری دارایی زۆر لاواز بوه..
6) ناوه‌ندی ڕوناکبیری خورماڵ کاری ته‌نها جوانکردنی کاربه‌ده‌ستانی حکومی و حزبی خورماڵه و له پاڵ ئه‌و کاره‌یاندا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ش چاوپۆشی له‌و 8 هه‌شت ملیۆن دینار منحه‌یه ده‌کات که مانگانه وه‌ری ده‌گرن و بایی 200 هه‌زاری چالاکیان نیه.. خۆ حاشاش له‌م ڕاستیه ناکه‌ن ؟؟
7) ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌ولمان ده‌دا تا ئه‌م ڕاستیانه بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکرێت ، به‌ڵام هیچ منبهرێک نه‌بوو که بتوانین لێوه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کانتان بخه‌ینه ڕوو، ئێستا له ڕێی سایتی کوردستان پۆستی تاکه منبه‌ری ڕاستیه‌کانه‌وه ، پێتان ده‌ڵێین ، که ئێوه‌ش درێژکراوه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ن که هه‌موو کون و قوژبنێکی کوردستانه‌که‌مانی گرتوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست