ماڵه گه‌وره‌كه‌ی "یه‌كێتی" ئایا ماڵێكه بۆ هه‌موان.؟!
Sunday, 30/05/2010, 12:00
دوو گوته،دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیاوازی سه‌ركرده‌كانی نێو دوو قۆناغی ملدان وملكه‌چ بون به‌ناچارییه ملهوڕیه‌كانی یه‌كێتی له‌شێوه دڵدانه‌وه‌یه‌ك به گوێی ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌دا ده‌گوتران.!
یه‌كێتی و " مـــاڵ".؟!
پارتێكی سۆسیالدیموكرات،پاش تێپه‌ڕاندنی ٣٤ ساڵی ئه‌زمون و به‌ره‌وپێش چون ؛ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ماڵ و كاركردنی له‌سه‌ر سۆزی كۆمه‌ڵ،پێویستی به هه‌ڵوێسته لێكردن‌و تێڕامانێكی زرنگانه‌تره له‌وه‌ی به ویستی هه‌ندێك له‌كه‌سانی ڕاهاتو له‌سه‌ر سیاسه‌تماتیكی بڵێین ئامین و به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێنن.
ڕاسته "ماڵ" له‌شێوه‌ی چه‌ند دیوارێكی بێگیاندا؛جا ئه‌ودیوارانه تۆكمه‌ن یان لاواز خێزانێكی له‌باوه‌شگرتوه‌وپارێزه‌ری خێزانه‌كه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌كانی سروشت وشوێنێكیشه بۆ سڕپۆشی، بێگومانیش كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیه‌تی له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ی خوان و خۆشی،وه‌جێگه‌یه‌كیشه بۆ كاركردن وهه‌وڵدان بۆبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ویست‌و خواسته‌كانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه،له‌چوار چێوه‌ی یاسایه‌كی خێزانی و پێگه‌یه‌كی كولتوریدا؛" ماڵه گه‌وره‌كه و ماڵێكه بۆ هه‌موان " ئه‌م ووته‌یه‌ی سه‌رانی یه‌كێتی زۆر هه‌ڵده‌گرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت؛ماڵێك پڕ له فره كوێخا، ماڵێك پڕ له‌گومان و بێ متمانه‌یی،ماڵێكی هه‌مه‌چه‌شنه له په‌روه‌رده‌ی ناته‌ندروست،ماڵێكی شه‌كه‌ت و كۆن، ماڵێكی پڕ له خائین و خۆفرۆشی فایلدار،ماڵێك پڕ له‌مشك ومار پڕ له بازرگان و چاوچنۆك.
ئه‌ی بابه ؛له‌و منداڵه‌ی له‌وماڵه‌دا مه‌زن ده‌بێت، ده‌بێت چۆن وچی ده‌ربچێت؛پاشان ئه‌ومنداڵه‌ش بۆ كوێده‌چێت.!؟
ئه‌وان یه‌كێتی وه‌ك ماڵێك ده‌شوبهێنن،بۆ هه‌موان؛ ده‌یانه‌وێت هه‌مومان بخزێننه ماڵێكه‌وه‌و به‌زۆریش پێكه‌وه بمان ژێنن.! ماڵێك دیواره‌كانی وشكه‌كه‌ڵه‌ك و په‌نجه‌ره‌كانی لێڵ و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌وته‌و ئاینده‌شی خاتر جه‌مه.!
مــاڵ و "بــاوك".؟!
بیری تیژی سه‌رانی یه‌كێتی و دۆزینه‌وه‌ی سۆز وڕاموسانی" ماڵ " بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كێشه‌كان و گرتنی ڕێچكه‌یه‌كی نوێ بۆداهاتووی ئه‌وپارته،خستنیه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن باوكێك بۆ خۆیان بنیاد بنێنن و بیكه‌نه باوكی ڕۆحیان و له‌سه‌ر ڕیتمی ئه‌و زیكریان بۆ ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی ده‌باره‌بكه‌نه‌وه؛ باوكێك، بڕیار بدات و داواكاربێت ، چاو‌دێر و چاوگێڕ بێت،په‌یداكه‌رو پێده‌ربێت ،فێڵبازو به‌ڕێوبه‌روچاوکراوەبێت؛ئه‌وكه‌سه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی یه‌كێتیدا ده‌بێته باوك ،ئاشكرایه كه هه‌ر ئه‌وه ، باوكی گه‌وره‌و ڕابه‌رێكی سه‌رتاسه‌ره.!
باوك و "یه‌كێتی".؟!
ئه‌وه‌ی كه‌ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ری هه‌ڵوێسته بكه‌ین و بڵێین بۆچی؛وكام باوك و له ڕاستیشدا بۆ باوك.؟
خه‌ڵكانێك هه‌بون ؛ده‌یانگوت ئێوه حیزبی بنه‌ماڵه‌ن.؟ئێوه‌ش ده‌تانگوت نا ئێمه شۆڕشی نوێ ی گه‌له‌كه‌مانین و نوێخوازی له‌ئێمه‌وه ڕێچكه‌ی گرتوه؛پێیان ده‌گوتن تاكه‌ی سه‌رۆكتان هه‌ر یه‌ك ناوه‌وسه‌ركرده‌كانیشتان یه‌ك ده‌موچاوی چه‌ق به‌ستووه،كۆنگره‌تان به‌چه‌پڵه و سه‌ركرده‌تان به‌فایل به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن و قسه‌ناكه‌ن، ده‌تانگوت یه‌كێتی وا ده‌خوازێت. ده‌یانگوت بۆ چاك نابن ده‌تانگون ئه‌م كۆنگره‌یه "٣٤ ساڵ و دوو كۆنگره"؛ ده‌یانگوت بۆ خزمه‌ت ناكه‌ن ده‌یانگوت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ، ده‌یانگوت بۆ خۆتان ڕێك ناخه‌نه‌وه ده‌تانگوت. . . ڕێك‌و ڕاستین، ده‌یانگوت و هه‌زاران ده‌یانگوت ... نه‌تان ده‌بیست ؛پرسیارێك ده‌كار وه‌ڵامێكی تر ده‌درایه‌وه ؛ ئه‌ندامانتان (سه‌رگێژی . . . " زگ "برسی)كرد.؟!
بێ شكه كه سكرتێر؛ده‌بێته‌وه به باوك بۆ ماڵه‌كه‌ی ناو‌و نیه‌تیان لێهێناوه . باوكێكی ڕاستگۆ ،باوكی ماڵێكی پڕمنداڵ له‌ژنێكی ڕاسته‌قینه؛باوكێك له‌به‌رده‌م كۆنگره‌دا سوێند ده‌خوات ،ده‌ڵێت ،ئیتر سوێند به‌شه‌ره‌فی ڕاسته‌قینه ده‌خۆم ، درۆ ته‌رك ده‌كه‌م ، جاسوسی ناكه‌م ، بێ ئێوه خه‌ریكی بازرگانی نابم، به‌پرسی ئێوه ده‌بمه پیاوی ئێران و توركیا، بێ غه‌م بن به‌بێ ئێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوریا و ئوردن و سعودیه‌ناكه‌م،هه‌ێنده‌ی بكرێت زۆر بڵێ نابم و ئیتر ناچمه سه‌ر قه‌بری خومه‌ینی و ئه‌تاترك،داڵده‌ی فایلدارن ناده‌م و پشتوپه‌نای به‌عسیه‌كان نابم،ده‌چمه‌وه لای ئه‌نفاله‌كان و ئیتر خۆم خه‌جاڵه‌تیان ناكه‌م ،ئیتربه‌قسه‌ی گروپ و ده‌سته‌ی ماستاوچی ناكه‌م و بۆ كه‌سوكارم هه‌وڵ ناده‌م، دڵنیاشبن مناڵه چاوگه‌شه‌كانم؛ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئیتفاقیه‌ی ستراتیژیه‌كه بانگتان ده‌كه‌م و پێتان ده‌ڵێم كه ئه‌وه‌ی ڕۆی ڕۆی و په‌ڕه‌ی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، باسی كۆمپانیای نۆكان وبیره داهاتی یه‌كێتی و شوقه‌كه‌ی دیمه‌شقیشتان بۆ ده‌كه‌م ، ئێوه دڵتان باشبێت وبمكه‌نه‌وه به باوك ؛ شه‌رتبێ وهه‌زار شه‌رتی مه‌ردانه ئه‌مجاره‌یان نه‌ك هه‌ر باوك بۆشتان ببم به باشترین و به‌سۆزترین دایك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست