کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئه‌گه‌ر من سه‌رده‌شت بومایه‌، کچه‌که‌ی سه‌رۆکم ده‌فڕانت.....

Friday, 14/05/2010, 12:00



زۆرم سه‌یر لێدێت که‌ به‌م هه‌موو سه‌قافه‌ت و خیبره‌ و سیاسه‌ت و پیاو ماقوڵییه‌ته‌ی خۆیانه‌وه‌ به‌و جۆره‌ له‌ نوسینی هاوڕێمان سه‌رده‌شت تێ ده‌گه‌ن.
سه‌رۆک بوبێت یاخود یاوه‌رانی کاتێک نوسینه‌که‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شتیان خوێندۆته‌وه‌ وایان زانیوه‌ که‌ باسی کچی سه‌رۆکی کردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان عاشقی کچی سه‌رۆکه‌. به‌ڵام سه‌رۆک نازانیێت که‌ کاکه‌ سه‌رده‌شتمان بن و بچه‌ڵه‌کی سیاسه‌ت و عه‌شیره‌تی بارزانیمان بۆ ڕون ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ سه‌رۆک و ده‌سته‌ و یاوه‌رانی نزیک ببێته‌وه‌ چی لیدێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌زانێت که‌ سه‌رده‌شت وستوێکی کۆمه‌ڵه‌ به‌عسییه‌ک بنێریت بۆ داوای کچه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت ئه‌وه‌شی به‌ ڕاستی بوایه‌ و ئاشقی کچه‌که‌ی تۆ بوایه‌، نه‌ئه‌هاته‌ به‌رده‌م ده‌رگای تۆ و داوا له‌ کچی تۆ بکات، به‌ڵکوو خۆی له‌ ئاستی تۆدا هه‌ر نه‌ ئه‌بیننیه‌وه‌، چونکه‌ سه‌رده‌شت هه‌م له‌ کۆمه‌ڵگای خۆیدا، هه‌م له‌ بواره‌که‌یدا، هه‌م له‌ زانکۆکه‌یدا که‌سێکی ئاڵتونی بووه‌ و تاکوو ئێستاش زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ریان به‌م چیرۆکه‌ نییه‌ که‌ عه‌شیره‌تی بارزانی کردویانه‌ به‌ ڕێگایه‌ک بۆ پاراستن له‌ کچه‌کانیان.
من به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌ که‌سانه‌ی که‌ دڵ به‌م سه‌رۆکه‌ خۆش ده‌که‌ن، به‌داخه‌وه‌ک بۆ ئه‌و نه‌علانه‌ی که‌ قاچی سه‌رۆکی تێده‌چێت، چونکه‌ نه‌علێک که‌ خه‌ڵک به‌ وشه‌یه‌کی خراپ باسی ده‌کات، سودی له‌م سه‌رۆکه‌ی ئێمه‌ زیاتره‌ که‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ کوشتن و فڕاندنی مرۆڤایه‌تی.
کوڕی باش هیچ نه‌بوایه‌ به‌ دزییه‌وه‌ بوکردیایه‌، کوره‌ ده‌ له‌ چۆڵه‌وانییه‌کدا بوکردایه‌، ئه‌رێ هیچ نه‌بوایه‌ با به‌ته‌نها یه‌کێکت بناردایه‌، هه‌ر هیچ نه‌بوایه‌ با کچه‌که‌ت خۆی ئه‌و کاره‌ بکردایه‌....

ئێیی سه‌رۆک، ئێمه‌ ئه‌زانین که‌ خۆت و دار و ده‌سته‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌ک و عه‌شیره‌ته‌که‌ت به‌ چ جۆرێک هه‌تاوه‌ک و ئه‌م ئاسته‌ هاتووه‌، کاکی سه‌رۆک، قابیله‌ خۆ ئێمه‌ گێل نین، هاته‌وه‌کو ئه‌م سانیه‌یه‌ش نه‌ له‌ تیڤیه‌کانت، نه‌ میدیاکانت کاکه‌ سه‌رده‌شت به‌ ته‌نها خوێنکار ناو ده‌به‌ن، له‌ هیچ کونێکه‌وه‌ ناوی به‌رێز ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت نه‌هێنراوه‌...
که‌واته‌ کاکی سه‌رۆک، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی تاکوو ئێسته‌ به‌کارت هێناوه‌، به‌شی ساڵانی داهاتوت ناکات، هه‌وڵ بده کارێک بکه‌ که‌ له‌نیو ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ چو کراوه‌یه‌ی ئێستادا جێی خۆت بکه‌یته‌وه‌،(هه‌رچه‌نه‌ ىرواش ناکه‌م بۆت بچێته‌ سه‌ر)‌ به‌ ده‌می خۆت بڵێ من بوم و بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت خۆت و عه‌شره‌ته‌که‌شت به‌و سوکایه‌تییه‌ نه‌ڕوات که‌ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ت بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە