ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵیه‌كان و راوه‌ڕووته‌كانی عه‌مید كه‌یوانی به‌رێوه‌به‌ری بازگه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر
Wednesday, 12/01/2011, 12:00
قاسم قه‌یته‌وانی
یه‌كیك له‌و ده‌زگا هه‌ستیارانه‌ی كه خه‌لكی هه‌راسان كردووه، له جیاتی پاراستنی سه‌رو ماڵ و هاوڵاتیان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بازگه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێره، كه گه‌نجیكی نه‌خوێنده‌وارو بێتوان و ترسنۆك، كه به‌هۆی خزمایه‌تی یه‌وه كراوه‌ته عه‌مید به بڕوانامه‌ی ته‌زویر، ئه‌ویش كه‌یوانی میرزا تۆفیقه، كه سه‌بری دایكی سیروان بارزانی پورێتی ، كراوه‌ته به‌ریوه‌به‌ری بازگه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر، تا ئێره بۆته باو به‌هۆی مالی خزمی بۆكه‌خان و پوره خانه‌وه نه‌وه‌كان پۆست و پایه‌یان پێده‌درێت، به بێ ڕه‌چاوكردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی و بڕوانامه و هه‌ستیاری ئه‌و شوێنانه‌ش له‌به‌ر چاونه‌گیراوه!
هه‌رچه‌نده بۆ خۆی هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایش و ئه‌منیه‌ته‌كان سه‌ر به ده‌زگای پاراستنی خویناویه كه مه‌سرۆر بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كا!
وته‌یه‌ك هه‌یه كه‌ده‌ڵێ كورد بدوێنه شه‌رحی خۆی ده‌كا، ئه‌وه‌تا له‌كاتی ئیشكگرتنی زیاتر له ٥ ئاسایشی له بازگه‌ی دیگه‌له، هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك باس له دزیی و چه‌ته‌گه‌ری و تاڵان و راوه‌ڕووتی عه‌میده ته‌زویرچیه‌كه، كه‌یوانی میرزا تۆفیق ده‌كه‌ن، دیاره هه‌ریه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه باسی گه‌نده‌لیه‌كانی به‌رپرسی بازگه‌كان نیان كردووه:
كه‌یوان میرزا قه‌زه‌مه‌كه‌ی ئاسایشی بازگه‌كان، به هۆی ئه‌وه‌ی كه پۆریان هاوسه‌ری سابیر بارزانی برای مه‌سعود بووه‌و كه به جاشێتی بۆ سه‌دام كوژرا، ١٤ خانوویان بۆ كراوه‌ته‌وه له هه‌ولێرو هه‌رچی كۆنه جاش و خه‌فیفه‌و ئه‌منی عامه‌ی پینجوینه به كوڕ‌و برزاكانی خدری ڕه‌شید به‌حری یه‌وه كردونه‌ته ئه‌فسه‌ری ئاسایشی پارتی....
كه‌یوان به هۆی ئه‌و پۆسته گه‌ره‌و قه‌به‌یه‌ی كه پێدراوه، بۆته خاوه‌نی ١٠ خانوو له هه‌ولێر و شه‌قلاوه‌و ٥ پارچه زه‌وی له هه‌ولێری نوی و، دوو مه‌زرعه له به‌حركه و شاوه‌یش...
كه‌یوان شه‌وانه به پاره‌یه‌كی زۆر ئاسایش و ئه‌فسه‌ره‌كان به قۆنته‌رات داده‌نیت، ده‌بێ شه‌وانه به‌لانی كه‌مه‌وه له بازگه‌كانی كانی قڕژاله....شاوه‌یش..كه‌سنه‌زان..دیگه‌له...گرده ڕه‌ش و به‌حره‌كه زیاتر له ٣ ده‌فته‌ر دۆلاری ده‌ست نه‌كویت ئه‌وا به یه‌ك رۆژ هه‌موویان لاده‌بات!
كه‌یوان سه‌رانه‌ی له زیاتر له ٥٠ ده‌وله‌مه‌ندی هه‌ولێر وه‌رگرتووه بۆ دروست كردنی خانوه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی ٢٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری تیچووه‌و، بۆ زیاتر له ٦٠ دوكانداری زیرنگه‌رو خاوه‌ن كۆمپانیا مۆله‌تی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌ی و چه‌كی بۆ كردوون بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یا به دۆلار یا به دیاری گرانبه‌های وه‌رگرتووه!
كه‌یوان شه‌وان خۆی دوو جار سه‌ردانی بازگه‌كان ده‌كات، چونكه سه‌همی هه‌یه له ته‌نكه‌رانه‌ی به شه‌وانه نه‌وته‌كانی خوڕمێڵه بۆ سلێمانی و حاجی ئۆمه‌ران ده‌به‌ن !!
له هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر، كه‌یوان به بێ مۆله‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیقامه‌ی هه‌ولیر..شه‌ونیه ٥٠ تا ٦٠ ئافره‌تی سۆزانی له موسڵ و كه‌ركوكه‌وه به سه‌یاره‌ی جام ره‌ش به ٥٠ دۆلار بۆ هه‌ریه‌كیكیان دینیته ناو هه‌ولێره‌وه...گه‌وره‌ترین باندی له‌شفرۆش له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی كه‌یوانی میرزا تۆفیقه‌وه به‌ڕێوه ده‌چیت!
جگه‌له نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی كه زیاتر له ٢٠٠ ملێۆنه مانگانه به وه‌سڵی دزی ده‌یخوات..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست