(ڕۆژی واداربوونی دەسەڵاتدارانی پدک بە ئازادکردنی شێروان شێروانی و هاوەڵانی، دەبێت ڕۆژێک بێت بۆ پیاهەڵدان و ڕێزلێنان لە قادر نادر و هاوەڵانی. لێرەدا بۆ ڕێزدانان بۆ ئەو ئینسانە کڵاوەکەم دادەگرم و چەند ڕایەکی پێشترم کە لەسەر هەستی بەرپرسیارێتیی و جیدییەتی ئەو نوسیومە، جارێکی تر دادەنێمەوە)----------------------------قادر نادر، ئەو نووسەر و چالاکوانەی کۆمەڵگای مەدەنیی کە لە سوید دەژی، لەم چەند ماوەیەی دواییدا ڕێزێکی گەورەی لە دڵی مندا بۆ خۆی بەدەست هێناوە. پێدەچێت ئەو ئینسانە بڕیاری دابێت تەمەنی خۆی...
بزوتنەوەی گۆڕان کارێکی عاقڵانە دەکات کاتێک لە بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیدا و لە ڕێتۆریکی سیاسیی خۆیدا، خەسڵەتی بنەماڵەیی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر زەق دەکاتەوە، هەوڵدەدات ئەو خانەوادەچێتیی و ئەو مەحسوبییەتەی کە لەناو پارتییدا هەیە وەک نیشانەی کۆنەخوازیی و وەک نیشانەی نیازخراپیی ئەو پارتە بۆ قۆرخکردنی...
ڕۆژی ١١-ی شوباتی ساڵی ٢٠١١، خەڵکی میسر ئاهەنگی ڕوخانی دیکتاتۆرییەت و هاتنی بەهاری عەرەبییان گێڕا. ئێستا، دووساڵ و نیو دوای ئەو ئاهەنگگێڕانە، وا دێتە پێشچاو کە ئەو ئاهەنگگێڕانە بۆ هاتنی بەهار زۆر بەر لە وادەی خۆی ساز درا.بەهار لە سەردەمێکدا نایەت کە تیایدا سەرکردە سەربازییەکان دەتوانن باری نائاسایی ڕابگەیەنن...
قاوەخانەی کولتووری و سیروان عەبدول ڕاگەیاندن قاوەخانەی کولتووری لە سلێمانی هەڵدەستێت بە سازادنی كۆڕێكی فیكریی-سیاسیی بۆ نوسەر و رووناكبیر (سیروان عەبدول) سەبارەت بە ئازادیی دەربڕین لە دیموکراتییەتی لیبڕاڵدا، لەژێر ناونیشانی (سوتاندنی ووشەی نابەرپرس وەک ئاکارێکی مەدەنیی). بەروار: هەینی 02.08.2013...
بەڕێز سەرنوسەری ناوەندی خەندان سڵاو و ڕێز! لە ڕیپۆرتاژێکدا کە لەلایەن ناوەندەکەتانەوە ئامادە کراوە و ئەمڕۆژانە لە ماڵپەڕی خەنداندا سەبارەت بە بەئاودادانی کتێبەکانی بەڕێز کاک بەختیار عەلی بڵاوببووەوە، بینیم کە نوسیوتانە رۆژی هەینی سیروان عەبدول لە كۆڕێكدا هێرشی كردە سەر بەختیار عەلی نوسەر. ویستم...
وەسفکردنی سوتاندنی کتێبەکانی کاک جەمال غەمبار بە فاشییزم لەلایەن ڕۆشنبیرێکی بەرچاوەوە، دەریدەخات کە ئازادیی بیروڕا و ئازادیی ڕادەربڕین لە کوردستاندا لەژێر چی هەڕەشەیەکی خەتەرناکدایە. ئەو وەسفە هەر ئەوە نییە پیشانی بدات کە ڕۆشنبیرە بەرچاوەکانی ئەو کۆمەڵگایە چەند ڕووکەش لە ئازادیی بیروڕا و ئازادیی...
من چوار ساڵ بەر لە ئێستا قسەم لەسەر ئەو ڕووداوە کرد کە کتێبەکانی کاک فەرهاد پیرباڵ سووتێنران و, داکۆکییم لەوە کرد کە ئەو کارە ئازادیی ڕادەربڕینە، بۆیە ئێمە دەبێت قبوڵی بکەین و دروست نییە کەس ڕێگە بە خۆی بدات ئیدانەی بکات. ئەمڕۆ زەرورەت دەبینمەوە زۆرێک لەو قسانەی کە ئەو کاتە لەو دۆزەدا کردمن، دیسانەوە...
بەڕێز کاک بەختیار سڵاو .. بینیم لە وێبلاگە شەخسییەکەی خۆتدا وەڵامێکت بە دوو بەش نووسیوە بۆ هەندێک سەرنجی من. شتێک کە تەواو بێزاری کردم ئەوەیە کە لە بەشی یەکەمیاندا دەستت بۆ ئەو کولتوری دێباتکردن و جۆری قسەکردنە نابابەتییە بردووە بەرامبەر بە من کە ساڵانێکە لەناو دێباتی ناو ڕۆشنبیریی کوردییدا و،...
نامەیەک بۆ ئازیز و بەڕێز کاک بەختیار عەلیکاک بەختیار سڵاو و ڕێز!دوای خوێندنەوەی ئەو دەقەی کە لە وێبسایتەکەی خۆتدا بڵاوت کردۆتەوە بەناوی کێن ئەوانەی زوو زوو تووشی شۆک دەبن؟، زەرورەتم بینی ئەم نامە کراوەیەت بۆ بنووسم تا هەندێک ڕای خۆم لەسەر تێزی ناو ئەو دەقەت و لەسەر کارکردی نێگەتیڤی ئەو جۆرە بەشدارییەی...
بەڕێز کاک مەریوان وریا لە کۆمینتێکدا لە فەیسبووکەکەی خۆی بێزاریی و سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەردەبڕێت کە دەسەڵاتدارانی هەرێم سەدان پەرلەمانتار و وەزیر و خەڵکی تریان لە تەمەنێکی گەنجدا خانەنشین کردووە. ئەو لەو کۆمێنتەیدا پرسیارێکی گرنگ دەکات و دەپرسێت ئەمە چی جۆرە وڵاتێکە؟. من پێموایە کردنی ئەو پرسیارە...
کە کورد ئایدڵ پێش عەرەب ئایدڵ هەڵبژێردرا کەسێک لینکی گۆرانیی ئەم هەفتەیەی کچە گۆرانیبێژ پەرواز حسێنی لە عەرەب ئایدڵ لە فەیسبووکەکەی خۆی داناوە و لەژێریدا نووسیویەتی: خۆشیش نەبێت لە داخی مەلا هەر خۆشە. یەکێکی تر دەنووسێت: قەت سەیری عەرەب ئایدڵم نەکردووە و قەت دەنگم بە پەرواز نەداوە، بەڵام ئەم هەفتەیە...
قسەیەک لەسەر ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێم سەرۆکی هەرێم لە ڕوونکردنەوەکەی ئەم ئێوارەیەیدا دەڵێت کە ئەو نە داوای هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتیی كردووە و نە داوای كردووە ماوەی سەرۆكایەتیی درێژ بكرێتەوە و یاخود رێگەی بۆ هەموار بكرێت خۆی بۆ ئەی پۆستە بپاڵێوێتەوە.ئەوەی کە ئەو داوای ئەم شتانەی کردووە یان...
بهڕێز سهردار عهزیز، تهحهفوز و قهلهقیی ئهوانهی که پێیان خراپه سیاسهتکارێکی ناو ناوهندی ئیسلامی سیاسیی ببێته سهرۆکی ههرێم، وا لێک دهداتهوه که ئهوان له عهلمانییهت تێنهگهیشتوون بۆیه قهلهقن. ئهمڕۆژانه لێرهولهوێ ههندێک ههوڵ لهلایهن ههندێک له ڕۆشنبیرانهوه ههیه...
چاوپێکهوتنی گۆڤاری کلیل لهگهڵ سیروان عهبدول سهبارهت به داهاتووی ئیسلامی سیاسیی له کوردستانسازدانی: ڕۆژنامهنووس شهنکار عهبدوڵاچهند بڕگهیهکی ههڵبژێردراوی ناو چاوپێکهوتنهکه:(لە کوردستاندا لەبەرامبەر حوکمی گهندهڵانه و نادادپەروەرانەی پارتیی و یەکێتییدا، بەتاڵاییەک بۆ ئیسلامیزمی تیرۆرکار...
بەڕێز ئەدهەم بارزانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر لاپەرەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبوک دەنووسێت کە ئەمینداری گشتیی پێشووی یەکگرتووی ئیسلامیی بەڕێز سەڵاحەدین بەهائەدین لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا جاسوسیی بۆ تەرەفێک یان وڵاتێک کردووە و سەرۆکی هەرێمیش ئەگەرچی پێی...