ئەحمد تورك یەكێكە لەو سیاسەتمەدارە كوردانەى كەپێگەیەكى بەهێزى هەیە لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى هەربۆیەش ڕووداوى هێرشكردنە سەر ئەحمد تورك و برینداركردنى لەباكوور زۆرى لەسەرنوسرا و زۆر كەسیش لە لایەنگرانى ئەحمد تورك بەهۆى ئەوەى ڕژانە سەر شەقامەكان و دەنگى ناڕەزایەتیان بەرزكردەوە دەستگیركران ئەردۆگان...
بەڕێز نەژادى حاجى برایم بابەتێكى لەسایتى كوردستان پۆست بڵاوكردۆتەوە لەژێر ناونیشانى (پەكەكە بەتەماى چیە)منیش بەپێویستم زانى بەكورتى چەند سەرنجێك لەسەر نوسینەكەى كاك نەژاد ببێژم براى بەڕێزم كاك نەژاد ئەو ڕۆژەى توركە فاشیستەكان پیرى پیرۆزیان زامدار كرد لەبەرپرسێكى پەكەكەم پرسى بۆچى ئاگرى شاهۆ ئەندامى كۆردیناسیۆنى...
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی ئەوڕوپا بە توندی ئیدانەی دەستگیركردنی سیاسەتوانی كورد لە باكوری كوردستان لەیلا زانایان كرد كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بە تۆمەتی ئاژاوە گێری دەستگیركراوە.ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژە بەوە دەكەن دەستگیركردنی لەیلا زانا زیان بە هەوڵەكانی توركیا دەگەیەنێ بۆ چوونە ناو...
ئیمڕۆ ساڵێك تێپەڕى بەسەر ئاگربەستى پارتى كرێكارانى كوردستان كەناویان ناوە قۆناغى بێچالاكیبوون لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكى ئاگادار بەسبەى ڕاگەیاند ئەگەرچى بۆ ماوەى یەك ساڵ كاتێكى زۆرە بۆ ئەوەى توركیا هەنگاوبنێت بۆ چارەسەرى ئاشتى بەڵام بەپێچەوانەوە زۆر ڕووداو هاتنە پێش كەچاودێرانى سیاسى گومانى ئەوەیان دەكرد...
هیچ شتێك بەقەدەر بیستنى هەواڵى پەلاماردانى بەڕێز ئەحمد تورك نیگەران و دڵتەنگى نەكردم چونكە جارێكیان لەهەولێر چاوم پێى كەوت كەبۆ یەكەم جار بوو وەكو سەرۆكى پارتێكى كوردى سەردانى هەرێمى كوردستان بكات جارێكى تریش بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵیدا كردووە ئەحمد تورك كەسەركردەیەكى بەڕەچەڵەك كوردە و ساڵانێكى زۆر گەنجایەتى...
سیمیناریكى دەربارى(هونەرى پرۆتۆكۆڵ لەپەیوەندیە گشتی یەكاندا) بۆ ریكخراوەكانى كۆمەلگەى مەدەنى، رۆژنامەنوسان، بەرپرسی پەیوەندى و راگەیاندنى دام و دەزگاكان سازدا كەتیایدا (م.شیرزادجەوهەر) وانەكەى پیشكەش كرد ، تیایدا زیاتر لە60 كەس بەشدار بوو سیمینارەكە ماوەى سی كاتژمیرى خایەند ریكخراوى پەرەپیدانى كارى راگەیاندن...
لیژنەی پزیشكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بیتوێن لە ڕانیە تەنها بە ڕووكار خەڵك دەپشكنن بی َبەكارهێنانی هیچ ئامێرێكی پزیشكی بەڕێزان مەبەست لە تەنها بە ڕووكار ئەوەیە كەوا نەخۆشەكەی بینی تەنها چاوێكی لێدەكات كە بەدڵی بوو و جلێكی ناشیرین و سەرو و دەم و چاوێكی فەقیرانەی هەبوو ئەوا پەسەندی...
دواى ئەوەى لەڕۆژى 4_3_2010لەلایەن پۆلیسى بەلجیكاوە هەریەكە لەزوبێر ئایدار و ڕەمزى كارتاڵ لەگەڵ حەوت كەسى تر دەستگیركران ئێوارەى دوێنێ ئازادكران سەرچاوەیەكى بەرپرس لەپارتى كرێكارانى كوردستان هەواڵى ئازادكردنەكەى بۆ سایتى سبەى پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند كەدادگا بێتاوانى ئەم دەستگیركراوانەى ڕاگەیاندووە و...
ئەگەرچى سوپاى توركیا زۆرجار لەكاتى هێرشەكانى بۆ بنكەو بارەگاكانى پەكەكە باس لەكوژران یان برینداربوونى موراد قەرەیلان دەكات بەڵام لەیەكەمین دیمانەیدا لەسەر خاكى كوردستان وەڵامى پرسیارەكانى گۆڤارى ڕێگاى دایەوە موراد قەرەیلان سەرۆكى كۆماجڤاكێن كوردستانە و بەكەسى یەكەمى ناو پەكەكەش ناسراوە ناوبراو...
گەیشتن بەلاى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان ماندووبوون و زەحمەتیەكى زۆرى دەوێت ئێمە بۆ سازكردنى ئەم چاوپێكەوتنە چەندین كاتژمێرمان بەسەیارە بڕى و زیاتر لەدوو سەعاتیش بەپێ ڕێگەیەكى سەختمان بڕى لەزۆر جێگە بەو جۆگەلەنەدا دەپەڕینەوە كەتازە بەهۆى توانەوەى بەفر ژیابونەوە ئێستا سروشتى ناوچەكە زۆر جوان و دڵگیرە...
*ئەى بەڕێزم قاسملۆ لەئەوروپا تیرۆركرا و ئۆجەلانیش هەرلەئەوروپا دەستگیركرا؟بۆچى سەرۆكى پارتى ئێوە لەئەوروپایە؟ ئاگرین شاهۆ_بەڵێ ڕاستە بەڵام سەرۆكى پارتمان بۆ كات بەسەربردن لەئەوروپا نیە بۆ مەسەلەى ترسیش هەر هێزێكى شۆڕشگێڕ لەهەر شوێنێك بێت مەترسى لەسەرە هەڤاڵ حاجى سەرۆكى پارتى خۆى ئەو شوێنەى هەڵنەبژاردووە...
لەبەشى سێەمى ئەم دیمانەدا بڕیار گابار ئەندامى كۆمیتەى سیاسى كۆماجڤاكێن كوردستان باس لەناردنەوەى گروپى ئاشتى بۆ توركیا دەكات و ڕایدەگەیەنێت ڕێبەر ئاپۆ كاریگەریەكى بەهێزى هەیە لەسەر پەكەكە و گەلى كورد ئەوەش ڕووندەكاتەوە كەبەهیچ شێوەیەك دژایەتى هەرێمى كوردستان ناكەن و پەیوەندیشیان هەیە لەگەڵ هەرێمدا بەڵام...
سهرۆکایهتیی کۆنسهی بهڕێوهبهریی کهجهکه لێدوانێکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو کردهوهو، تێیدا به ڕێزلێنان له قوربانیانی کۆمهڵکوژی ههڵهبجه، دهنووسێ: بۆ ئهوهی جارێکی تر کارهساتی نوێی هاوشێوهی ههڵهبجه پێک نهیهن، ئێمه خهباتی خۆمان له پێناو یهکێتی نهتهوهیی دێموکراتیکدا بهگوڕتر دهکهین...
پارتی كرێكارانی كوردستان ههڵوێستی ئاسایشی سلێمانی بهرامبهر رێگرتنی كۆكردنهوهی كۆمهك بۆ رۆژ تیڤی پرۆتستۆ دهكات. ئهحمهد دهنیز ووتهبیَژی پارتی كریَكارانی كوردستان ڕایگهیاند كهدوای ئهوهی پۆلیسی بهلژیك هیَرشیان كرده سهر كهناڵی ئاسمانی ڕۆژ تی ڤی و زیانیَكی مادیی زۆریان بهئامیَرو...
ماوەى چەند ڕۆژێكە هەردوو هەڤاڵى خۆشەویستم بەڕێزان زوبێر ئایدار و ڕەمزى كارتاڵ لەلایەن پۆلیسى بەلجیكاوە دەستبەسەركراون لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستەى پۆلیسى بەلجیكیەوە كوردان ناڕەزایەتیەكى توندیان نیشان داوە لەمنێوەندەشدا سایتى كوردستان پۆست لەسەر ماڵپەرەكەی كەمپینێكى كردۆتەوە بۆ ناڕەزایەتى دەربڕین بەندە بەهۆى...