کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگرین شاهۆ_چارەنووسى ئەحمد نەژاد وەكو شاى ئێرانى لێدێت

Wednesday, 24/03/2010, 12:00


گەیشتن بەلاى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان ماندووبوون و زەحمەتیەكى زۆرى دەوێت ئێمە بۆ سازكردنى ئەم چاوپێكەوتنە چەندین كاتژمێرمان بەسەیارە بڕى و زیاتر لەدوو سەعاتیش بەپێ ڕێگەیەكى سەختمان بڕى لەزۆر جێگە بەو جۆگەلەنەدا دەپەڕینەوە كەتازە بەهۆى توانەوەى بەفر ژیابونەوە ئێستا سروشتى ناوچەكە زۆر جوان و دڵگیرە بەهۆى ئەوەى بەفر بەشێوەى مەندیر سەرى زۆربەى لوتكە چیایەكانى سنورەكەى گرتووە ئەوكاتەى ئێمە گەیشتینە لاى كەمپێكى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان ئاگرین شاهۆ ئەندامى كۆردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان بەدەم چا خواردنەوە گفتوگۆى لەگەڵ هەڤاڵەكانیدا دەكرد ئاگرین شاهۆ دیالێكتى سۆرانى زۆرباش دەزانێت و چونكە بەووتەى خۆى خەڵكى باشوورى كوردستانە و سەربەتیرەى جافە بەڵام لەشارى مەریوان لەڕۆژهەڵاتى كوردستان لەدایكبوومە لەدواى سەرهەڵدانى شۆڕشى بارزانى ماڵى باوكم ڕوو لەڕۆژهەڵات دەكات دوازدە ساڵم خوێندووە لەزانكۆ وەرگیرام بەڵام نەچوومە زانكۆ و ڕووم لەشاخ كرد و لەساڵى 1999ەوە بەشداربوومە لەباسى پێكهاتەى پارتەكەیدا دەڵێت ئێمە بەشێوەیەكى ڕەها مافمان بەژن داوە و لەناو ڕیزەكانى گەریلاكاندا ڕێژەى سەدى چلە ئاگرین شاهۆ دەڵێت پەژاك پارتێكى چەكدارى نیە بەتەنیا بەڵكو پارتێكى سیاسى ڕێكخستنیە زۆرجاران بەهۆى هێرشى ئێرانەوە ناچارى وەڵامدانەوە دەبین ئەو بەرپرسەى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان بۆى باسكردین كەئێمە دژى ئەمریكانین و بەڵكو دژ بەڕژێمى ئێران دروست بووین بەڵام بەو مانایە نا كەئێمە لەلایەن ئەمریكاوە دروست كرابین هەروەها بڕیارى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریكا و دەستگیركردنى سەرۆكى پارتمان بەمامەڵەیەكى ناڕەوا دەزانین دژ بەپارتمان ئەمە دەستپێكى ئەم چاوپێكەوتنە دوور و درێژە بوو كەڕۆژنامەى شەرق ئەوسەت لەگەڵیدا سازیكرد و بەمشێوەیە وەڵامى پرسیارەكانى داینەوە،
*پەژاك چۆن دروست بوو؟
ئاگرین شاهۆ_دیارە لەپێش پەژاكیشدا لەڕۆژهەڵاتى كوردستاندا چەندین پارتى تر خەباتیان كردووە خەباتى شۆڕشیان نەكرد بەڵام بەهاتنى شۆڕشى ئیسلامى گەلى كورد كەوتە پەراوێزەوە بەڵام بەكۆتایى هاتنى شەڕى ئێران عێراق و تیرۆركردنى چەند سەركردەیەكى كورد لەدواى ساڵى 1990سیستەم لەڕۆژهەڵاتى كوردستان حكومى دەكرد بەڵام لەڕۆژهەڵاتى كوردستان لەناو سەرجەم چین و توێژەكاندا داواكارى بۆ شۆڕش زۆر بوو هەروەها بەگرتنى سەرۆك ئاپۆ هەستى شۆڕش لەڕۆژهەڵاتى كوردستان برەوى سەند ژێرخانێكى پتەو بۆ خەباتێكى شۆڕشگێڕى دروست بوو گرتنى سەرۆك ئاپۆ ئەگەرچى پلانێكى چەپەڵ بوو بەڵام بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان بوو بەهەوێنى شۆڕشێكى نوێ لەسەدەیەكى نوێدا شۆڕش و سەرهەڵدانێكى نوێ سەریهەڵدا لەماوەى 10ساڵدا كەبێدەنیگیەكى زۆر هەستى پێكرا ژێرخانێكى بەهێزى شۆڕشگێڕى دروست بوو بوو بەڵام زۆر پەرتەوازە بوو بەڵام بەگرتنى سەرۆك ئاپۆ ئەم پەرتەوازەیەى كۆكرایەوە لەژێر چەترى پەژاكدا بەفكرەى بەڕێز ئاپۆ دەستى پێكرد،
*پەژاك بۆ ئەوە دروست بوو تا دان بەگەلى كوردا بنرێت؟
ئاگرین شاهۆ_دیارە لەسیاسەتى ئێراندا كورد ئینكار ناكرێت بەڵام لەپراكتیكدا هیچ شتێك نیە لەئێراندافرە سیستەمى هەیە واتە سیستەمى ئەیالەت واتە بەرامبەر هەر نەتەوەیەك سیاسەتێك هەیە ئەمەش ئەبێتە هۆى پارچە پارچە كردنى گەلانى ئێران بۆ نمونە گەلى كورد لەم چوارچێوەیەدا گەلى كورد كراون بەچەند پارچەیەك لەڕووى زاراوەى قسەكردن بەڵام بەهاتنى پەژاك دەتوانین چەند خاڵێك دەست نیشان بكەین وەكو لەپەیمانى قەسرى شیرین لەساڵى 1639 كوردستان كرابوو بەدوو پارچە كەپێشتر كرابوو بەسێ پارچە بەڵام بەهاتنى پەژاك یەكێتى لەنێوان ئەم پارچانەدا دروست بوو هەروەها هەستى شۆڕشگێرى لەبەرامبەر ڕووداو پێشهاتەكانى هەموو پارچەكانى ترى كوردستان دروست بوو هەروەها دواى ئەوە لەڕۆژهەڵاتى كوردستان هەستى شۆڕشگێڕى لەڕۆژهەڵاتى كوردستان گڕى سەند و بێهیواى ڕەواندەوە پەژاك گڕى بەم خەباتە دا و پەژاك سەرجەم گەلانى بەئامانج گرت بۆ گەیشت بەمافەكانیان و ئێستاش لەئەرزى واقیعدا ئەم هەستە شۆڕشگێڕیەدا پەرەى سەندووە
*یانى ئێوە دەتانەوێت لەبوارى پراكتیكیدا دان بەگەلى كوردا بنێرێت؟
ئاگرین شاهۆ_ئێمە ئێرانێكى دیموكراتیك و كوردستانێكى خۆبەڕێوەبەریمان دەوێت ئەمەش تەنیا بۆ گەلى كورد نا بەڵكو بۆ سەرجەم گەلانى تر ئێمە هەوڵ دەدەین و تێكۆشان دەكەین ئەمەش هۆكارى ئەوەیە كەئێران ووڵاتێكى فرە نەتەوەیە ئەگەر بەمشێوەیە نەبێت كێشەكان بەرەو چارەسەرى ناچن ئێمە زۆر داكۆكى لەسەر ئەوە دەكەین بۆ زانیاریتان ئێمە كێشەمان لەگەڵ ئێران ئەوە نیە كەسەرۆكى ئێران فارسە یان بەلوچە یان هەرنەتەوەیەكى تربێت ئەمە كێشە نیە بەلاى ئێمەوە بەڵكو ئەوەى كێشەیە بەلاى ئێمەوە سیستەمە خۆ ئەگەر سبەى كوردێك ببێت بەسەرۆكى ئێران بەڵام پەیڕەوى ئەم سیستەمە بكات ئەوە بەهەموو شێوەیەك دژى دەوەستینەوە و خەبات دەكەین لەدژى خەبات دەكەین شتێكى تر كەزۆر بەلاى ئێمەوە گرینگە ئەوەیە كەمۆدیلى سیاسى هیچ بۆ ووڵاتێكى وەكو ئێران دەست نادات.
*بەڕێز ئاگرین شاهۆ ئەوەى من لەتۆ تێگەیشتبم ئەوەیە كەئێوە دەتانەوێت دەستوورێكى نوێ بۆ ئێران بنوسرێتەوە؟
ئاگرین شاهۆ_بەڵێ ئێمە پێداگرى لەسەر ئەم بابەتە دەكەین كەدەبێت دەستوورێكى نوێ بۆ ئێران بنوسرێتەوە لەچوارچێوەى ئەم دەستوورەدا گشت نەتەوەكان ئازادبن و سەرجەم ئاین و ئاینزاكان سەربەست بن كەلەئێستادا جیاوازیەكى زۆر هەیە لەنێوانیاندا بەڵێ جارێكیتر تەئكیددەكەمەوە كەدەستوورێكى نوێ بۆ ئێران خاڵێكى بنەڕەتى زۆر بەهێزە و پێویستە بكرێت و ئێمەش لەم پێناوەدا خەبات دەكەین.
*بەڕێز دروستبوونى پەژاك هاوكات بوو لەگەڵ هاتنى ئەمریكا بۆ خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و دەستگیركردنى بەڕێز ئۆجەلان؟ئەمە كاتى دروستبوونى ئێوە ئاڵۆزدەكات؟یان چەندین باسى تر وەكو ئەوەى پەژاك ئیتڵاعات یان ئیسرائیل یان ئەمریكا ئێوەى دروست كردووە؟
ئاگرین شاهۆ_لەمێژووى مرۆڤایەتى یان لەهى هاوچەخیشدا كەپارتى نوێ دەردەكەون دەركەوتنى حەزرەتى عیسا لەناو گەلەكەیدا چۆن قسەیان لەسەر كرد و چیان پێ ووت زۆر كەسى تر دەركەوتن وەك لینین چ گیڤارا دەركەوتن ئێستا كەئێمە لەگەڵ دەسەڵاتێك ڕووبەڕووبوینەتەوە ئەو هێزە ڕاگەیاندنێكى گەورەى هەیە تواناى حاكمیەتى هەیە بەسەر خەڵكدا و دەتوانێت كاریگەرى بكات لەسەر هەستى خەڵك لەبەرامبەر هەر ڕێكخستنێكى نوێ تیرۆرێكى ئیدۆلۆژى و فكریان دەداتە پالأ پاشان كات و ساتى دامەزراندنى پارتى ئێمە هیچ پەیوەندیەكى بەهاتنى ئەمریكاوە نیە بۆ خۆرهەڵاتى ناوەڕاستەوە نیە ئەوكاتەى كەئەمریكا هاتە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست پارتى كرێكارانى كوردستان خەباتى دەكرد بۆ هەر چوارپارچەى كوردستان بەڵام بەهۆى بەشداربوونى چەندین گەنج و لاوى كورد لەڕۆژهەڵاتى كوردستان بۆ ڕیزەكانى پەكەكە لەساڵى 2000كۆنفرانسى ڕۆژهەڵاتــــى ناوەڕاست لەشاخ بەسترا بۆ ئەمەش باشوور ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵات لەبەرچاو گیرا لەم چوارچێوەیەدا پارتى ژیانى ئازادى كوردستان ئامادەكارى دەكرد بۆ ئەوەى خۆى ڕابگەیەنێت دیارە ئەوانەى ئەم جۆرە قسانە دەكەن لەهەموو بیرێكى سیاسى و فكرى نازانن چونكە پارتى بەیەك ڕۆژ و دوو ڕۆژ دروست نابێت ئێمە بەچەندین ساڵ پەروەردە كردن لەكەمپەكان مەشق كردنى سەربازى و ڕامیارى و هەروەها لەچەندین بوارى تریشدا ئامادەكارى كرا تائەوكاتەى پەژاك دروستكرا خاڵێكى تر ئەوەیە كەمرۆڤى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەلایەن هێزى سەردەستەوە زۆر درۆى لەگەڵ كراوە لەبەرئەوە ئێمە پێویستە پێش ئەوەى لایەنێك هەڵبسەنگێنین پێویستە سەیرى فكر بەرنامە و شتەكانى تر بكەین من دەپرسم ئەگەر پەژاك لەلایەن ئیتلاعاتى ئێرانەوە دژ بەباشوور دروستكراوە بۆچى ڕژێم بەهەموو شێوەیەك دژى ئەم ناوچانە دەجەنگێت كەپەژاك لێیانەوە نزیكە بۆیە لێرەوە دەڵێم كەپەژاك دژ بەباشوور دروست نەبووە بەڵكو خۆى وەكو پارێزەرى باشوور و دەستكەوتەكانى كورد دەزانێت ئێمە باشوور بەتایبەتى بەگەورەترین دەستكەوتى خەباتى هەر چوارپارچەى كوردستان دەزانین لایەنى دووەم كاتێك فڕۆكەى توركى بەهاوكارى هەواڵگرى ئەمریكا و بەپێشكەوترین فڕۆكەى ئیسرائیل كەناوچەكە كەشف دەكات و دواتر هێرشى دەكاتە سەر لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئەگەر هێزێك لەلایەن ئەو شوێنانەوە دروست كرابێت وەكو تۆ باست كرد چۆن خۆیان هێرشى دەكەنە سەر هەروەها بڕیارێكى تر دژى پەژاك كەئەم تۆمەتانە پوچەڵ دەكاتەوە بڕیارەكەى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریكا بوو كەدژ بەپارتمان كەگوایە دارایى پارتمان داراییەكى ڕەشە پێویستە دەستى بەسەردا بگیرێت بەڵام شتێك كەبۆ ئێمە زۆر گرینگ بێت قسەى گەلى كورد بەتایبەتى و گەلى ئێرانە بەگشتى بۆ ئێمە دواتر بۆ ئێمە بەشداربوونى هەزاران گەریلایە لەناو لاوانى ڕۆژهەڵات و هەروەها دامەزرێنەرانى پەژاك وەكو شەهید ئاكیف و شەهید ئافات و چەندین شەهیدى تر حەزدەكەم شتێكتان پێبڵێم لە سەدا هەشتاى دامەزرێنەرانى پەژاك شەهید بوون ئەوان ڕۆژگارێك شانیان دایە بەر ئەم خەباتە و ئەم ئەركەیان گرتە ئەستۆى خۆیان پەژاك پارتێكى خاوەن شەهیدە.
*بۆچى پەژاكیش وەكو پارتەكانى تر بێچەك خەبات ناكات؟
ئاگرین شاهۆ_بەڕێزم جیاوازى پەژاك لەگەڵ پارتەكانى ترى ڕۆژهەڵات لایەنى چەكدارى نیە خۆ پێشتر پارتە كوردیەكانى ترى ڕۆژهەڵات چەكداربوون 10بۆ 15ساڵ شەڕیان كرد پەژاك پارتیەكى چەكدارى نیە پەژاك پارتیەكى سیاسى ئیدۆلۆژیكى ڕێكخستنیە كەلەڕۆژهەڵاتى كوردستان خەبات پەژاك باوەڕى بەخەباتى چەكدارى ماوە درێژ نیە بۆ ئەوەى باشتر پەژاك بناسیت بابۆت باس بكەم كەلەچەند لایەن پێكدێت لایەنى چاپەمەنى لایەنى جوانان لایەنى ژنان و لایەنى هێزى پاراستنى ڕۆژهەڵاتــى كوردستان لایەنى خەباتى ڕێكخستن و خەباتى دیبلۆماسى لایەنى هێزى پاراستنى ڕۆژهەڵاتى كوردستان ئەو ئەركى ئەوەیە كاتێك زەخت لەسەر گەلى ئێمە دروست ببێت ئەو لایەنە دەكەوێتە جوڵەوە سەبارەت بەپارتەكانى تر دیارە ئەوان سەردەمانێك هێزى چەكداریان هەبوو شەڕیشیان كرد بەڵام ئێستا هێزیان نیە پەژاك لەنیسانى ساڵى 2004 ەوە دروست بوو ئەوكاتەش كەدروست بوو ئێران هێرشى كردە سەرمان یەكەمین شەهیدى ئێمەش هەڤاڵ نەوزاد كۆمار بوو لەم چەند ساڵەى دوایشدا ئێمە تەنیا مافى خۆپاراستنمان بەكارهێناوە و تائێسستا شەڕى چەكداریمان دەست پێنەكردووە چونكە شەڕى چەكدارى قۆناغ بەقۆناغ دەست پێدەكات و دواتر بەرفراوان دەبێت بەكورتى پەژاك زۆر جیاوازى هەیە لەڕووى ناوەڕۆكەوە لەگەڵ پارتەكانى ترى ڕۆژهەڵات هەیە چونكە سەرجەم سنورى نێوان گەلانى ئێرانى تێكشكاندووە بەباوەڕى ئێمە گەورەترین دوژمن بەسەر گەلى كورد نەزانیە كە سیستەمەكان بەسەر ئێمەوە حاكمیان كردووە ئێمە خەباتێكى سیاسى و ڕۆشنبیرى و ڕێكخستنى بۆ گەلى كورد بەڕێوە دەبەین،
*بەڕێز ئاگرین ماوەیەكى درێژە ئێران گەنج و لاوانى كوردى كردۆتە ئامانج؟
ئاگرین شاهۆ_ئێمە زۆر جار لەگەڵ زۆر لایەنى ناو ئێران پەیوەندیمان وەكو ئۆپۆزیسیۆنەكان سیاسیەكان دروست كرد ئەوانیش زۆر ناڕەحەت بوون بەرامبەر ئەم حاڵەتەى ئێران بەڵام ئێمەش لەچوارچێوەى فراوانتر وەڵامى ئێرانمان داوەتەوە ئەویش بەمانگرتنى زیندانیان یان سەرهەڵدان و ناڕەزایەتى وەڵامى تریشمان هەبووە بۆ ئێران بەتایبەتى لەماوەى ڕابردوو لەدواى شەهیدبوونى هەڤاڵ فەسیح یاسەمین ئێمە ئەو كەسەى ئیمزاى لەسەر سزادانەكەى كرد ئێمەش ئەومان سزادایەوە بۆ ئەوە ئێمە لەزۆر لایەنەوە تەئكیدمان كردۆتەوە بۆ ئێران كەگەلى كورد بێخاوەن نیە لەبەرامبەر ئەم تیرۆرەى ئێران كەلەدژى گەنجان بەڕێوەى دەبەن زۆر لایەنى كوردى ڕۆژهەڵات بێدەنگ بوون هەتا ڕاگەیاندنەكانى باشووریش لەگەڵ ڕێزم بۆ بەشێكیان كەنەتەوەییانە بیردەكەنەوە و دەنگى ناڕەزایەتى دەردەبڕن بەڵام پێویستە هەموو لایەكیش ئەم ڕاستیە باش بزانن كەئەگەر تەنیا پەژاك بەتەنیا لەساحەكەدا بمێنێتەوە ئەوا درێژە بەخەبات دەدات و لەبەرامبەر دوژمنان چۆك دانادات لێرەوە جارێكى تر ئێران ووشیار دەكەینەوە كەبێڕێزى لەبەرامبەر گەلى كورد هێڵى سوورە و لەبەرامبەریدا بێدەنگ نابین و وەڵامى زۆر دژمان دەبێت،
*دواى ئەوەى ئێوە حاكمى خوییدا كوشت ئێران ڕایگەیاند كەبكوژانى دەستگیركراون؟ئەمە تاچەند ڕاستە؟
ئاگرین شاهۆ_نەخێر ئەم هەڤاڵانەى ئێمە دەستگیرنەكراون ئێستا لەبنكەكانى خۆیان كاردەكەن جمهورى ئیسلامى بۆ پەردەپۆشكردنى ئەم شكستەیان هێرشى وەحشیەت بەڕێوەدەبات ئەم قسەشیان هیچ ڕاست نیە و تائێستا ئەم هەڤاڵانە لاى خۆمانن،
*دەكرێت بپرسین هەرلەسەرەتاى دروست بوونى هەر پارتێكەوە هەوڵى سەركوتكردن دەدرێت ئێوە چۆن دەربازبوون؟
ئاگرین شاهۆ_لەیەكەمین كۆنگرەى پەژاكدا هێرشكرا سەرمان بەشێوەیەكى زۆر فراوان و ئێستا زۆربەى هەڤاڵانمان لەزینداندان دواى ئەوە لەگەڵ هەندێ ووڵات پەیوەندیمان هەبوو كەدەیانویست ڕاكێشى ئەو هێڵەمان بكەن كەخۆیان دەیانەوێت لەگەڵ زۆربەى نەتەوەى ناو ئێران پەیوەندیمان هەیە وەكو بەلوچ و فارس لەناوخۆیى ئێران یان لەووڵاتانى ئەوروپا درێژەش دەدەین بەم پەیوەندیانە و لەگەڵ ئەوەى لەسەر زۆر شت ڕێككەوتووین و لەسەر زۆر شتیش ناكۆكین،
*بەڕێز ئاگرین شاهۆ بەڕێوەبردنى پارتێكى سیاسى و چەكدارى و دیبلۆماسى سێ شتى زۆر گرینگى پێویستە وەكو (هێز دارایى چەك)دەكرێت سەرچاوەى ئەم سێ خاڵەى ئێوە بزانین؟
ئاگرین شاهۆ_ئەو سێ خاڵەى ئێوە باستان كرد دیارە هەرلە شۆڕشى قازى محمد و سمكۆ و هى پارچەكانى تریش وەكو شێخ محمود ئێمە بینویمانە لەماوەى یەك دوو ساڵدا دەگەنە لوتكە چونكە پشتگیریەكى بەهێزیان لێدەكرا وەكو چیایەكى سەهۆڵین بەتیشكى هەتاو دەتوانەوە و دەبوون بەئاو بۆ ئەوە ئێمە پەیوەندى دیبلۆماسى لەگەڵ ووڵاتان شتێكە پێویستە سەدى سەد هەبێت دیارە وەكو دەوڵەت سیاسەتێكى دوور و درێژ نیە بەڵام لەگەڵ ڕێكخراوەكان دەتوانرێت هەبێت تۆ ئەگەر پاڵ بدەیتە ووڵاتێك لەوانەیە سبەى بەرژەوەندى ئەو ووڵاتە لەوەدا نەبێت پشتگیریت لێبكات بۆ ئەمە تۆ ئەم ووڵاتە بەپاڵپشت بزانیت هەڵەیە هەرلەیەكەم ڕۆژى دامەزراندمانەوە ئێمە پشتمان بەگەلى كورد لەڕۆژهەڵات و پارچەكانى تر بەستووە هەر پارت و لایەنێكى سیاسى گەلى لەپشت بوو زۆر پێویستى بەلایەنى تر نابێت نمونە وەكو شۆڕشى گەلانى ئێران كەلەلایەن گەلانەوە پشتیوانى لێكرا بەڵام دواتر گەلانى چەوساوە هاتن بەسەرهەڵدان ئەم سیستەمەیان گۆڕى بۆ زانیاریتان لایەنى دارایى پەژاك بەهیچ لایەنێكەوە موتڵەقەن گرێدراو نیە ئێوە باش بزانن كە گەلێك ڕۆڵەكانى خۆى بداتە شۆڕش ئەوا بەدڵنیاییەوە لایەنى دارایش پشتگوێ ناخات و هاوكارى دەكات سەبارەت بەلایەنى چەكیش ماوەى 200ساڵە شەڕە لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نەك پارت و لایەنى سیاسى بەڵكو هەركەسێك بیەوێـت دەتوانێت لەشەو و ڕۆژێكدا چ جۆرە چەكێكى بیەوێت پەیداى بكات هێزیش وەكو پێشتر باسم كرد سەرچاوەكەى ڕۆڵەكانى گەلى كورد و نەتەوەكانى ترن سەبارەت بەسەرچاوەى ئەم لایەنانە زۆر قسەى نابەجێ دەكرێت بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەك نیە كەكەسێك یان لایەنێك دەوڵەتێك پشتگیریت لێدەكات پێویستە هەموو لایەكیش ئەم ڕاستیە باش بزانن گەلى كورد تاباوەڕى بەپارتێك بێت لەڕووى ڕێكخستن و چەك و داراییەوە و هێزەوە پشتگیرى لێدەكات وەكو پێشتر باسم كەڕووسەكان چۆن پشتگیرى قازى محمدیان كرد و لەماوەى 11 مانگدا كۆماریان لەناوبرد و قازیشیان لەسێدارە دا ئێمە سوود لەم پەندانەى مێژوو وەردەگرین بۆیە بۆ هیچ یەكێك لەم لایەنانەى ئێوە باستان كرد ئێمە پشت بەهیچ لایەنێك یان دەوڵەتێك نابەستین،
بەڕێز شاهۆ دەكرێت پێمان بڵێیت پەكەكە و پەژاك جیاوازییان چیە؟لەكاتێكدا هەردووكیان بەفكرەى ئۆجەلان خەبات دەكەن؟
ئاگرین شاهۆ_لەمێژووى جیهاندا زۆر كەس دەركەوتوون وەكو سەرۆك ئەوانیش تاكتیكى بوون یان ستراتیژى دیارە سەرۆكى تاكتیكى سیستەمى هەرێمێك بەڕێوە دەبەن بەڵام سەرۆكى ستراتیژى خاوەن فكرەن بۆ سەرجەم گەلان بۆ ئەمەش تۆ لەهەركوێیۆیەك بیت دەتوانیت سوود لەم فكرەیە وەربگریت ئەوە سنوردار نیە بۆ نمونە لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست لەشەستەكانى سەدەكانى ڕابردوو چەندین حیزب هەبوون بەناوى سۆشیالیستەوە دواى ئەوە چەندین بزوتنەوەى كریستیانى هەبوون لەئێمەش لەكۆنگرەى گەلى كوردستان ئەندامین لەگەڵ پەكەكە پەچەدەكە پەیەدەكە پەیوەندیمان هەیە لەسەر چەندین خاڵى ستراتیژى كۆكین دیارە سەرۆك ئاپۆ تەنیا سەرۆكى پەكەكە نیە بەڵكو ئەو سەرۆكى گشت گەلى كوردە و دەتوانرێت بۆ ئارامى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست سوودى لێوەربگیرێت و پەكەكەش وەكو هەر لایەنێكى تر دەتوانێت سوود لەفكرەكەى وەربگرێَت و لەچوارچێوەى كۆنگرەى گەلى كوردستاندا ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ پەكەكە هەیە نەك باڵى پەكەكە ئێمە پارتێكى تەواو سەربەخۆین پەكەكەش وەكو پارتێكى دۆست و هاوپەیمانى نەتەوەیى و شۆڕشگێڕ سەیرى دەكەین و قبوڵمانە بەڵام پەژاك بەفكرەى سەرۆك ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان خەبات دەكات و جارێكیتر تەئكید دەكەمەوە پەژاك سەربەخۆیە.
*وەكو پەژاك پەیوەندیتان هەیە لەگەڵ هیچ ووڵاتێكدا بەتایبەتى ئەمریكا؟
ئاگرین شاهۆ_ئەو لایەنانەى پەیوەندیمان لەگەڵیان هەبوو ناڕاستەوخۆ بوو وەك لایەنى مەدەنى یان ڕۆژنامەوان كەدەیانویست بزانن ئێمە خاوەن چ فكرەیەكى سیاسین دیارە بۆ مەسەلەى پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا هەڤاڵ شەهید عاكیف یەكێك لەدامەزرێنەرانى پەژاك لەساڵى 2004لەگەڵ ئەمریكا لەكەركوك دانیشتن وەك هێزێك كەبۆ خۆرهەڵاتى كوردستان دروست بووە و دەیەوێت بیناسێت ئەمریكا داواى چاوپێكەوتنى كرد ئەوەبوو لەگەڵ شەهید عاكیف یەكتریان بینى ئەوان داواى یەكەمیان ئەوەبوو كەبێینە باشوورى كوردستان و دەست لەخەباتى چەكدارى بەردەین بەبیانوى ئەوەى ئەم لایەنە كۆن بووە و دەتوانن بەزۆر شێوەی تر كارلەسەر ئەم بارودۆخە بكەن.لەكاتێكدا ئێمە باوەڕمان بەشەڕى چەكدارى ماوە درێژ نیە ئەگەر لەئەمڕۆى دنیادا چەك بۆ شەڕ بێت ئێمە بۆ خۆپاراستن سوودى لێوەردەگرین ئەى ئەگەر لایەنى چەكدارى باوى نەماوە ئەم شەڕەى ئەمریكا لەعێراق دەیكات چیە ئەى ئەوەى لەئەفغانستان دەیكات چیە یەكەم داخوازییان ئەوەبوو بێینە باشوورى كوردستان و بكەوینە ژێر حاكمیەتى ئەوان لەلایەنى ئابوریشەوە زۆر سۆزیان پێداین داواكارى تریان ئەوەبوو كەپەیوەندیمان لەگەڵ بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى نەتەوەیى كورد لەباكوورى كوردستان بقرتێنین ئەمەش هەڵەیەكى كوشندەیە ئێمە هەرگیز هەڵەى لەمشێوەیە ناكەین بەپێچەوانەوە ئێمە هەوڵى پێكهێنانى بەرەى نەتەوەیى دەدەین داواكارى تریان ئەوەبوو كەجارجارەش داخوازى ئەوان چیە ئێمە بیكەین لەبەرئەوە نوێنەرى ئێمە لەم دانیشتنەدا بەرپەرچى دابوونەوە و دانیشتنەكەشى بەجێهێشت،
*ئەى دواتر داواى دانیشتنیان نەكردۆتەوە؟
ئاگرین شاهۆ_لەڕاگەیاندنەكانەوە ئێمە مەرجى خۆمان ڕاگەیاندووە بۆ دانیشتن لەگەڵ هەر لایەنێك لەگەڵ لایەنى ڕۆژنامەنوس یان لایەنى سڤیل بەڵام ئەوان دەڵێن ئێمە لایەنى مەدەنین كەلەباشوورى كوردستان كاردەكەین چاپەمەنیش وەكو واشتن پۆست كەدێن قسە دەكەن ئێمە بۆچونەكانى ئێوە ڕادەگەیەنێین هەر لایەنێك یان دەوڵەتێك بێت داواى دانیشتنمان لێبكات ئێمە لەگەڵى دادەنیشین و داواكەى ڕەتناكەینەوە بەڵام ئێمە پرەنسیپمان هەیە بۆ دانیشتن لەگەڵ هەر كەس و لایەنێك و دەوڵەتێكدا،
*باشە ئێوە لەبەر ئەوە پەیوەندى لەگەڵ ئەمریكا نابەستن چونكە موجاهیدینى خەڵق دەبینن؟
ئاگرین شاهۆ_تەنیا نەك موجاهیدینى خەڵق بەڵكو زۆر لایەنى تریش وەكو پێشتر باسم كرد وەكو سمكۆ و قازى محمد و شێخ محمود ئەوەى ئێوەش دەڵێن ڕاستە ئێمە تەجوربەمان لێى وەرگرتووە چونكە موجاهیدینى خەڵق چەندین ساڵ بنكە و بارەگاى بەهێزى هەبوو هەتا زۆر لایەنى شۆڕشگێڕ ناتوانن بەمشێوەیە بن تائیشیان پێیان بوو بەڵام دواتر كەئیشیان پێیان نەما گرتیانن پەرتەوازەیان كردن هەندێكیان بەرەو دەرەوە ڕۆیشتن هەندێكى تریان لەكەمپێكدا نیشتەجێبوون هەر ڕۆژە تەنگاو دەكرێت لەبەر ئەوە پێویستە هێزێكى ئازاد لەژێر حاكمیەتى هیچ كەسێكدا نەبێت مەسەلەن سەرۆكى پارتمان ئەندازیار حاجى ئەحمدى كەنزیكەى 40ساڵە لەئەوروپایە و هاوڵاتى ئەڵمانە شارەزایى چۆنیەتى دروستكردنى پەیوەندى هەیە ئەگەر ئەمریكا بیەوێت بۆ هاوپەیمانى ئێمە ئامادەین بەڵام ئێمەش مەرجمان هەیە ئێمە بەلایەنى ماددی ناكەوینە ژێر ڕكێفى هیچ دەوڵەتێكەوە ئەمریكا و هەندێ لایەنى یەكێتى ئەوروپا و بەلژیك داخوازیان لەئەڵمانیا كرد سەرۆكى پارتى ئێمە دەستگیركرا ئەم بارودۆخە نیشان دەدات كەئەوان بەپێى بارودۆخ بەرژەوەندیان دەگۆڕێت ئێمە لێرەوە ووشیاریان دەكەینەوە كەپێویستە دەست لەم جۆرە سیاسەتە هەڵبگرن و چیتر لەسەر بەرژەوەندى گەلان پاڵپشتى لەدەوڵەتە داگیركەرەكان نەكەن تەئكیددەكەینەوە كەهیچ هێزێك بەپارە ناكڕدرێت و نرخى مرۆڤى شۆڕشگێڕ بەپارە بەراورد ناكرێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌که‌ تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c515f792

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە