مەدیا دەبێتە پێشڕەوى زمانى كوردى لەتوركیا..
Tuesday, 01/09/2009, 12:00
سڵاوت لێبێت كچە كوردى تێكۆشەر خاتو مەدیاى تەمەن(12)ساڵ،
سڵاوت لێبێت ڕۆڵەى بەجەرگى گەلى كورد،
سڵاوت لێبێت كچە كوردى شۆڕشگێر،
سڵاوت لێبێت نەوەكەى شێخ سەعیدى پیران،
كاتێك هەواڵى دەستگیركردنى تۆم لەمیدیاكانى ڕاگەیاندن بیست چاوەكانم پڕبوون لەئاو،
نەمدەزانى چۆن و بەچ شێوەیەك سڵاوت بۆ بنێرم و هەردووك چاوانت ماچ بكەم و پێت بڵێم كچە كوردى شۆڕشگێڕ دڵنیابە تۆ بویتە شاژنى دووەمى كورد لەدواى لەیلا زاناوە تۆش وەكو ئەو باجى زمان دەدەیت بەڵام تۆ لەتەمەنێك و ئەویش لەتەمەنێكى تردا بۆ لەشوێنێك و ئەو لەشوێنێكى تردا،
مەدیا خان دڕەندەیى و بەدڕەوشتى تورك گەیشتۆتە لوتكە زۆر نیگەران مەبە بەوەى كەلەلایەن ئەوانەوە دەستگیركراویت دڵنیات دەكەم تۆ دەبیتە پێشڕەوى زمانى كوردى زمانى كوردى لەسەر دەستى تۆ لەناو دڵى ئەو دڕندانە چەكەرە دادەكوتێت و دەبێتە مۆتەكەى سەردڵیان،
ئەى كچە كوردى خۆنەویست،
سڵاو لەو دایكەى شیرى پێداویت سڵاو لەو باوكەى پەروەردەى كردویت،
زمان ناتوانێت وەسفت بكات كەتۆ لەم تەمەنە منداڵیەوە بیرلەپەروەردەكردنى خوشك و براكانت بكەیتەوە و فێرى زمانى كوردیان بكەیت،
پێت دەڵێم:
پیرۆزبێت ئەم هەڵوێستە مێژووییە پیرۆزبێت ئەم هەموو ترس و بیمەى خستوتە دڵى دڕندەكانى توركیاوە،
هەڵوێستى نەترس و بوێرت بۆ بەردەم دادگا جورئەت بەئێمەش دەبەخشێت پێمان دەڵێت ڕۆژى سەركەوتن نزیكە ڕۆژى ئازادى نزیكە ڕۆژى ڕووخان و لەگۆڕنانى دەوڵەتى فاشیتى تورك زۆر زۆر نزیكە،
سەركەوتوو و تەمەن درێژبیت مامۆستاى زمانى كوردى خاتو مەدیا خان،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست