عبدڵا ئۆجەلان لەگەڵ ئارامیدایە
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
عبدڵا ئۆجەلان لەگەڵ ئارامیدایە
دیارى محمد
دواى ئەوەى لەڕێگەى پارێزەرەكانیەوە بەڕێز (عبدڵا ئۆجەلان) خۆپیشاندانەكانى هەرێمى كوردستان بەواتادار وەسف كرد هەندێ كەس و لایەن لێدوانى ئەم بەڕێزەیان بەهەڵە لێكداوەتەوە و پێیان وایە كەمەبەستى بەڕێز ئۆجەلان نائارامیە و تێكدانى بارودۆخى ئێستایە بەڵام ئەوەى من لەلێدوانەكەى بەڕێز ئۆجەلان خوێندمەوە مەبەستى تێكدان نیە كەئەوەى ئێستا پێناسەى بۆ دەكرێت لەڕاستیدا ئەوەى بەڕێز ئۆجەلان بەگرینگى هەڵسەنگاندنى بۆ كردووە ئەوەیە كەسەرهەڵدانى ئەم ناكۆكیە لەناو شەقامى كوردى گرتۆتەوە واتادارە چونكە دەمێكە ئەم بەڕێزە داوا دەكات كە كۆنفرانسێكى نەتەوەیى بۆ سەرجەم پارت و هێزە كوردیەكان لەنان و ئاو پێویستترە ئەوەى ئێستاش دۆخى هەرێمى كوردستان ئاڵۆزكردووە پێویستى ئەم كۆنفرانسە نەتەوەییەى پێویست تر كردووە هەڵسەنگاندنى بەڕێز ئۆجەلانیش لەسەر خۆپیشاندانەكەى هەرێمى كوردستان لەم ڕوانگەیەوە سەرچاوەى گرتووە لەبەرئەوە دەبێت هەڵسەنگاندنەكان وەكو خۆى قسەى لەسەر بكرێت نەك بەپێچەوانەوە شیكردنەوە بۆ هەڵسەنگاندنەكان بكرێت و لەڕوانگەى ئەو كەسانەى دێنە سەر شەقامیش خۆیان بەئاژاوەگێڕ نازانن بەڵكو لایەى بەرامبەر بەبۆچوونى خۆى هەڵسەنگاندن بۆ ئەم ڕژانە سەر شەقام دەكات.
(تێ بى نى:ئەم ڕوونكردنەوەیە تەعبیر لەڕاى خۆم دەكات)
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست