کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند دێرێك بۆ رۆئیا تلوعلى

Monday, 24/08/2009, 12:00


سڵاوت لێبێت،روئیاخان
ئەگەرچى زۆر لەنزیكەوە بەڕێزتان ناناسم بەڵام گەربیرت بێت چەندجارێك لەڕێگەى ئیمەیلەوە داواى ئەوەم لێت كرد دیمانە لەگەڵ بەڕێزت سازبكەم بەڵام بەڕێزتان نەتاخواست و منیش لەوە زیاتر داوام نەكرد بەڵام لەم ڕۆژانەدا كاتێك سەرقاڵى گەڕان بووم بەدواى نوێترین هەواڵ لەیەكێك لەسایتەكانى هەواڵ شتێكى ویژدان هەژێن كەوتە بەرچاوم نوسینێك كەتەفسیركردنى زۆر ئەستەمە نوسینێك كەسزادانى تاوانبارانى كارێكى ئاسان نیە نوسینێك كەساڕێژكردنى برینەكەى ئەستەمە،
وەكو هاوڵاتیەكى كورد نازانم بەچ شێوەیەك پێت بڵێم ئەگەر كەس و كارى من پەلاماردرابا هەرئەوەندەم پێناخۆش دەبوو،
ئەوكاتەى كەئازادكرایت و بەرەو ئەمریكا بەڕێ كەوتیت ئەوكاتیش هەواڵێك بڵاوكرایەوە بەڵام زۆر جێگەى باوەڕپێكردن نەبوو بەڵام ئێستا كەڕۆژنامەیەكى بیانى لەخۆتەوە هەواڵەكە بڵاودەكاتەوە جگەلەوەى شەرمەزاریەكى گەورەیە بۆ ژنانى كورد كەبەرامبەر بەم كارە نامرۆڤانەیە بێدەنگن هەروەها ئاشكراكردنى پەڵەیەكى ڕەشى گەورەشە بەڕووى دەسەڵاتى جهمورى ئیسلامى،
بەهەرحاڵ من وەكو هاوڵاتیەك زۆر نیگەرانم بەبیستنى ئەم هەواڵە،بۆ بینینى هەواڵەكە ئەم لینكە بكەن،
http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=Kurdistan&id=11316

 
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە