کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عدنان كۆچەر بۆ میدیا:نوسینگەى حكومەتى هەرێم لەلەندەن پڕە لەكوڕو كچى بەرپرسەكان،

Saturday, 18/07/2009, 12:00


میدیا
عدنان كوڕى شەهید كۆچەرە ئێستا لەشارى لەندەن نیشتەجێیە لەوەزارەتى تەندروستى كاردەكات لەو وەزارەتەدا لەپەیوەندى و لیژنەى كڕیار كار دەكات ناوبراو دەرچووى زانكۆى ریدنگە و زمانى كوردى و عەرەبى و ئینگلیزى بەباشى دەزانێت هەرئەمەش وایلێكردووە بەشێكى زۆرى ژیانى تایبەتى خۆى كاركردن لەسەر شەهیدانى ئەنفال و كیمیاباران تەرخان بكات عدنان كۆچەر بەمیدیاى ڕاگەیاند كەدەمێكە لەبوارى مافەكانى مرۆڤ و چالاكەوان لەدۆسیەى بەجینۆسایدناساندنى تاوانەكانى ئەنفال و هەڵەبجە كاردەكەم جگەلەمەش وەكو چاودێرێكى سیاسیش بوونم هەبووە دیدار یان دەستكەوتنى وەزیرى ووڵاتێكى وەكو بەریتانیا پێناچێت كارێكى سادە و ئاسان بێت بەڵام كوڕەكەى شەهید كۆچەر ئەگەرچى نەنوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستانە نەهى سەرۆكى هەرێم بەڵام ناوبراو دیدارى لەگەڵ جاك سترۆ و دەیڤید میلڤاندى وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا كردووە ناوبراو سەبارەت بەم دیدارانەى بۆ میدیا ووتى سەرەتاى ئاشنایم بەڕێزدار جاك سترۆ وەزیرى داد و وەزیرى دەرەوەى پێشوو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2002 بەرلەجەنگى داگیركردنى عێراق ئەوكاتە ئێمە چەند كەسێك بوین بەبەردەوام دیدار و سەردانى بەرێزیمان دەكرد بۆ گفتوگۆ لەمەڕ داهاتووەكانى شەڕى عێراق و ئەگەرەكانى ئەم هەروەها كارەكانى تایبەت بەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست هەروەها ناسینى ڕێزدار (دیڤید میلباند)وەزیرى دەرەوە هەرلەڕیگاى چالاكیەكان و بوونم و نزیكم لەگۆڕەپانە سیاسیەكى كەلەبەریتانیا هەیە،لەعدنانم پرسى بەچ سیفەتێك سەردانى ئەم دوو وەزیرەت كرد ناوبراو ووتى دیارە من وەكو چالاكوانێك تاڕادەیەكیش ناسراوم و حەقیشم هەیە كەمپەینەربم لەنێو سیاسەت مەداران ئیتر ئەم شێوە دیدارانە زۆر ئەستەم نابێت كوڕەكەى شەهید كۆچەر دەڵێت زۆر جارى تریش سەردانى خەڵكى گەورە كراوە لەوەڵامى ئەو پرسیارەى كەئایا داوات لەوەزیرى دەرەوەى بەریتانیا نەكرد سەردانى شارى هەڵەبجە بكات عدنان كۆچەر دەڵێت بەڵێ داوام لێكرد كەسەردانى هەڵەبجە بكات چونكە خۆت دەزانى وروژاندنى ناوى هەڵەبجە زۆر گرینگە چونكە تۆ تەماشابكە جولەكەكان وشەى یەكەمى سەر زاریان هۆلۆكۆستە بائێمەش لەجولەكەوە تۆزێك فێرى وەفادارى بین بەرامبەر خوێنى شەهیدانمان،
سەبارەت بەئاستى دیبلۆماسیەتى كوردى لەعدنانم پرسى ئاستەكەى چۆنە؟
ناوبراو ووتى من نازانم كامە دیبلۆماسیت مەبەستە بەڵام وەكو كورد شتى دامەزراومان نیە ناوى دیبلۆماسى بێت ئەوەى هەیە یان شتەكان بۆ خۆیان هەبوونە و ئێستا كەسانێك ئیستفادەى لێدەكەن ئان ئێمە مامان دەبێت لەدەرگاى كارە گەورەكان بدەین شتە حەتمیەكان دروست بكەین ئەوەى هەیە ڕوو لەكەمبونەوەدا هەیە ناوبراو زیاتر نیگەرانى زیاتر دەبێت و دەڵێت بەكردنەوەى چەند كونسوڵخانەیەك لەهەولێر هیچ لەمەسەلەكان ناگۆڕێت من نازانم كێ و چۆن دیبلۆماسیەتى كورد بەڕێوە دەبرێت،لەوەڵامى ئەو پرسیارەى كەكەسێكى ڕەخنەگر سەرۆكى حكومەتى هەرێم بەكەسێكى خۆشەویست وەسف دەكات عدنان كۆچەر دەڵێت من نكۆڵى لەوە ناكەم كەمن سەرۆكى حكومەتم بەبوێر ناوبردووە ئەم بەڕێزە زۆر شتى تایبەتى تێدایە لەوانە دەزانێت چۆن پێشوازى لەداواكارى خەڵك دەكات ڕەنگە نەشیكات حەزى لەهاوكارى گەنجە ڕەنگە بەس بەقسەش بێت بەڵام دەیكات ڕەنگە حەزبكات خەڵكى باشى لەچواردەورى بێت بەڵام ناتوانێــــت دەزانێت چۆن جل بپۆشێت لەپێكەنێك كەسێك دڵخۆش دەكات ڕووى خۆشە پڕە لەئەنێرجى بوێرە لەداواكانى بەرامبەر مەكتەبى سیاسى خۆى هەروەها بەرامبەر وەزیرەكان كەواتە بوێرە من ئەو قسانە ناكەم بۆ هیچ ئیشم پێ نیە ڕەنگە دیتنى لەدیتنى سەرۆكى ولایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا زەحمەت تر بێت بۆ منێك كەسەربەخۆ و بێلایەنم نوێنەرەكەى چاك لەبەریتانیا ئەوە ڕەتدەكاتەوە كەحكومەتى هەرێم نوێنەرایەتى هەبێت و بەرەسمى ناسرابێت عدنان دەڵێت تەنیا نوسینگەیەكى ئاساییە بەڵام پڕە لەكوڕ و كچى بەرپرسەكان من پێم وانیە حكومەت لێرە زۆر بەگرینگیان بزانێت ئەوەى لەئێمە مانان دەپرسن وانیشان نادات كەزۆر گرنگ بن لێرە خاڵێكى تر ئەوەندەى ئەم نوێنەرایەتیە زیانى بۆ كورد هەبووە قازانجى نەبووە بۆ نمونە كاتێك دژاەیتى منێك دەكەنو ئاستەنگ بۆ كارەكانم دروست دەكەن منیش ناچارم بەرگرى لەخۆم بكەم و شەڕى پێچەوانە بكەم ئەو پارەى زۆرەى لەبەردەستى ئەواندایە لاى هەركەسێكى تر بێت كارى باشتر و گەورەتر دەكات من نەمبینیوە كەسێك خۆى بەنوێنەر بزانێت ئەوەندە لوتى بەرزبێت ئێمە وەكو خزمەتكار و ئەویش خاوەنكار كەواتە ئەگەر ئەم نوێنەرایەتیە خۆى ڕانەهێنێت لەهونەرى ڕێزگرتن لەخەڵكى سەربەۆخۆ كەواتە توشى كێشەى گەورە دەبێت باشترە دوژمن دروست نەكەن چونكە ئەوانەى گوێمان لێدەگرن دەتوانن كێشەیان بۆ دروست كەن بەمانایەكى تر شەڕمان پێبفرۆشن كێشەیان بۆ دروست دەكەین،عدنان كۆچەر نایشارێتەوە كەكوڕى فەقیرێك بووە بەهێز و تواناى خۆى پێگەیاندووە ناوبراو دەڵێت لەكوردستان فەقیر زۆر خۆش نیە لەگەڵ ئەوەشدا نایشارێتەوە كەزۆر كەسى مرۆڤ دۆست هەنە هاوكاریت دەكەن ئەگەر بتەوێت كارێك بۆ كوردستان بكەیت لەوانە نمونە بەعوسمانى حاجى محمود دەهێنێتەوە و دەڵێت كاتێك مرۆڤ ئەم جۆرە كەسانە دەبینێت زۆر دڵخۆش دەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە