کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەمیرتاش:ئەردۆگان جەژن لەكوردان حەرام بوو. بەدەپە:ئاڵاى ڕەش هەڵدەكات و ماتەمیش ڕادەگەیەنێت

Thursday, 09/09/2010, 12:00


كوژرانى نۆ گەریلا لەجولەمێرگ درێژكردنەوەى ئاگربەست لەلایەن پەكەكەوە ئەستەم دەكات و پارتى ئاشتى و دیموكراسى زۆر بەتوندى نیگەران دەكات و لەبانگەوازێكیشدا داوا لەكوردستانیانى باكوور دەكات جەژن حەرام بكەن و ئاڵاى ڕەش هەڵبكەن

پارتى ئاشتى و دیموكراسى(BDP)لەبانگەوازێكدا بەبۆنەى شەهیدبوونى نۆ گەریلاى هێزى پاراستنى گەلى كوردستان باڵى سەربازى پەكەكە تەواوى بەرنامەكانى خۆى كەبەبۆنەى جەژنەوە ئامادەكرابوون هەڵوەشاندەوە و نیهات ئۆگراش لەبانگەوازێكدا بەناوى پارتى ئاشتى و دیموكراسیەوە و ڕایگەیاند سەرەڕاى بڕیارى بێچاڵاكى پەكەكە لەئۆپەراسیۆنێكدا لەجولەمێرگ 9 گەریلا گیانیان لەدەست داوە تەرمى ئەو گەریلایانە ڕۆژى جەژن دەگەنەوە دەستى بنەماڵەكانیان نیهات ئۆگراش ئەوەشى ڕایگەیاند بۆ ئەوەى ئەم كردارە شەرمەزاربكەین پارتى ئاشتى و دیموكراسى تەواوى بەرنامەكانى خۆى كەبەنیازبوون لەجەژندا ئەنجامیان بدات هەڵوەشاندەوە و ئێمە ناتوانین جەژن پیرۆزبكەین هەر بۆ شەرمەزاركردنى لەسەرانسەرى كوردستانى باكوریش ئاڵاى ڕەش هەڵدەكرێت و لەجولەمێرك و شەرناخیش پرسەى ماتەم ڕاگەیانراوە

هەرلەم چوارچێوەیەدا سەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى(BDP)سەلاح دین دەمیرتاش ڕایگەیاند كەئەو ئۆپەراسیۆنەى لەجولەمێرگ ڕوویداوە و نۆ گەریلا گیانیان لەدەست داوە پێویستە ئەم پلانە ئاشكرا بكرێت و ئێمە چاوەڕوانى سەرۆك وەزیران دەكەین لێدوانێك بدات؟ئەگەر زانیارى نیە پێویستە ئاشكراى بكات؟كێ ئەم ئۆپەراسیۆنە پێك دێنێت؟ئامانجیان چیە؟پێویستە سەرۆك وەزیران ئەم پرسیارانە وەڵامبداتەوە،

پێویستە ئەوەش بزانرێت كەجەژنیان لەكوردان حەرام كرد.

دەمیرتاش لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا ڕایگەیاند كەسەرەڕاى بێچالاكى گەریلاكان بەڵام حكومەت ئۆپەراسیۆنەكانى ڕانەگرت ئێستاش لەئەنجامى ئەم ئۆپەراسیۆنەدا 9 گەریلا گیانیان لەدەستداوە حكومەت زۆر داواى ئاگربەستى كرد بەڵام خۆى ئۆپەراسیۆنى ڕانەگرت..دەمیرتاش بەزمانێكى توند هۆشدارى دایە سەرۆك وەزیران و ڕایگەیاند كەكوشتنى ئەم نۆ گەریلایە جەژنى لەكوردان كرد بەژەهر. لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا كەزۆر بەتوندى قسەى دەكرد دەمیرتاش ووتى پێویستە سەرۆك وەزیران ببێتە مرۆڤ و مرۆڤایەتى خۆى نیشان بدات و لەكۆتایى قسەكانیدا دەمیرتاش جارێكى تر تەئكیدى كردەوە پێویستە ئەردۆگان لەبارەى كوژرانى نۆ ڕۆڵەى كوردەوە لێدوانێك بدات و دەمەوێت پێش جەژن پەیامێك بداتە كوردان نۆ لاوى كورد كوژران ئەردۆگان لەسەر ئەمە چ دەڵێت ئێمە دەخوازین ئەردۆگان لەسەر ئەم بابەتە لێدوان بدات چونكە ئەوانەى كوژراون نەبەرخن نەكاریلەن بەڵكو جوانانى كوردن هەر جوانێكى كورد وەكو جوانێكى تورك و عەرەب و جوانانى كورد بەها و قیمەتیان هەیە لاى نەتەوەى كورد لەبەرئەوەى جوانانى كوردیش دایك و باوكیان هەنە لەبەرئەوەى گەلى كورد پێش جەژن لێدوان لە سەرۆك وەزیر دەخوازن دەبێت پێش سیانزەى ئەیلول داخویانیەك بدە،

شایانى باسكردنە بەبڕواى چاودێرانى سیاسى كوژرانى نۆ گەریلا لەلایەن سوپاى توركیاوە پێناچێت پەكەكە لەوادەى خۆى ئاگربەست درێژبكاتەوە چاوەڕوان دەكرێت هێزى پاراستنى گەلى كوردستان باڵى سەربازى پەكەكە دەست بكاتەوە بەچالاكیە سەربازیەكانى لەدژى سوپاى توركیا بەڵام تائێستا پارتى كرێكارانى كوردستان لەسەر كوژرانى ئەم نۆ گەریلایە هەڵوێستى خۆى ئاشكرانەكردووە كەئاخۆ كوژرانى نۆ گەریلا كار لەو داواكاریانە دەكات كەبۆ درێژكردنەوەى ئاگربەست لەپەكەكە دەكران...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە