کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرکەوتنی حەماسەی قەندیل بە قارەمانیەتی و بەرخۆدانی شەهیدان مسۆگەر بوو

Wednesday, 07/09/2011, 12:00





کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو قۆناخ هێرشی بەرفراوانی سەربازی ، بە بەکار هێنانی هێزێکی گەورەی لەشکەری و هەروەها ژمارەیەکی یەکجار زۆر چەکی قورس و تەکنۆلۆژی هەوڵی پاکتاو کردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتی پارتیمان (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)ی دا. هەر دوو قۆناخی هێرش و شەڕی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی بە رووحی بەرخۆدانی ئاپۆچیانەی گەریلاکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان "HRK" و بە پێشکێش کردنی چەندین شەهیدی پێشەنگ و قارەمان تێکشکێنرا. ئاڵا هەڵگری ئەم سەرکەوتنە مێژووییەی گەلەکەمان شەهیدانی قارەمانی حەماسەی بەشکۆی قەندیلن. رۆژی شەممە رێکەوتی 3ی 9ی 2011 لە قۆناخی دووهەمی هێرشەکانی داگیرکەرانەی سوپای پاسداران بۆ سەر قەندیل، هەڤاڵی فەرماندە هەڤاڵ مەجید کاویان بە نازناوی شۆرشگێری هەڤاڵ سمکۆ، جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆردینە کردنی شەڕ لە هەرێمی کۆتامان لە تەک هەڤاڵ رۆژهات بۆتان بە هۆی تۆپبارانی خەست و بەرکەوتنی بەرێکەوتی گولە هاوەنێکی دوژمن، بە پەلەی بەرزی شەهادەت گەیشت. فەرماندەی شەهید هەڤاڵ سمکۆ، لە دایک بووی ساڵی 1982 ی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو و لە ساڵی 1999 دوابەدوای پلانگێڕی نێوە دەوڵەتی لە دژی رێبەر ئاپۆ بەشداری رێزەکانی شۆڕشی ئاپۆچێتی دەبێت و وەکوو کەسایەتێکی شۆڕشگێری نەتەوەیی لە هەرێمەکانی دەرسیم و دەریای رەش لە دژی داگیرکاری دوژمنانی گەلی کورد تێکۆشان بەرێوە دەبات. فەرماندەی شەهید هەڤاڵ سمکۆ بۆ سەرکەوتنی ئیرادەی ئازادیخوازی و پاراستنی رەوای گەلی روژهەڵاتی کوردستان لە رێزی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جێی دەگرێت و بە هۆی ئەزموون و لێهاتوویی و کەسایەتی بەرزییەوە لە ئاستی جێگری فەرمانداری گشتی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکدار دەکرێت. شەهید سمکۆ لە سەرتاسەری قۆناخی یەکەمی هێرشی داگیرکەرانەی سوپای پاسداران بۆ سەر باشووری کوردستان وەکوو فەرماندە و سازماندەری سەرکی بەرخۆدانی حەماسەی قەندیل لە هەرێمی جاسووسان لە تێکشکاندنی هێرش و پیلانەکانی دوژمن بۆ سەر گەلی کورد رۆڵی سەرەکی گێڕا و لە قۆناخی هێرشی دووهەم لە کاتی پێکهێنانی ئەرکی فەرماندەیی لە هەرێمی قۆتامان بە لوتکەی شەهادەت گەیشت.
فەرماندەی شەهید هەڤاڵ سمکۆ نموونەی بەرچاوی فەرماندەیەکی شۆڕشگەری HRK بوو کە بە نوێنەرایەتی کردنی فەرهەنگ و ئەخلاقی ئاپۆچێتی لە ژیان و کەسایەتی خۆیدا، بە پێشەنگایەتی کردن و فیداکاری لە هەموو بوارەکانی ژیان و شەڕ و تێکۆشاندا سیمبۆڵی کەسایەتی کوردی ئازاد و بە ئیرادە بوو. شەهید سمکۆ، لە کەسایەتی خۆیدا نوێنەری کاریگەری فەلسەفەی ئاپۆچێتی و رووحی تەسلیم نەبوون لە کەسایەتی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دایە. ئەو وەک شۆڕشگێڕێکی راستەقینەی گەلی کورد رەمزی دڵنزمی و فیدایی بوون لە رێگای گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و بە کەرامەت بوو. فەرماندەی شەهید هەڤاڵ سمکۆ لە مەیدانی شەری بەرخۆدان دا سەرچاوەی ورە و هێز بۆ هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی و نموونەی رق و کین لە دژی کۆیلایەتی داسەپێنراو لە لایەن دوژمنانی گەلەوە بوو. هەڤاڵ سمکۆ رەمزی شێوازی راستەقینەی فەرماندەیی گەریلا و هەمیشە لە رێزی پێشەوە بوون و پێشەنگایەتی دابوو. لە راستیدا هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناخی بەرخۆدانی حەماسەی قەندیل دا بە پێشکێش کردنی شەهیدانی فەرماندە سمکۆ و عەگید، سەرکەوتنی شێوازی فەرماندەیی گەریلایەتی و ئاپۆچێتی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا مسۆگەر کرد. خاڵی هەرە گرینگ لەم بەرخۆدانەدا نیشاندانی ورە و ئیرادە و بەرزکردنەوەی هەرچی زۆرتری ئاستی بەرخۆدان لە لایەن هێزەکانمانەوە دوابەدوای شەهادەتی هەڤاڵ سمکۆ بوو. ئاستی بەرزی قارەمانیەتی هەڤالانمان و تێکشکاندنی هێرشی داگیرکەرانەی دوژمن و سەرکەوتنی حەماسەی قەندیل تێگەیشتنی فەلسەفەی شەهادەت لە لایەن کادیران و گەریلاکانیPJAKەوە نیشان دەدات. سەرکەوتنی حەماسەی قەندیل بە فەرماندەیی و رووحی بەرخۆدان و گیانفیدایی و شەهادەتی شەهید سمکۆ و شەهید رۆژهات و شەهیدانی تر مسۆگەر بوو. هەر بۆیەش شەهیدی فەرماندە شەهید سمکۆ رەمزی سەرکەوتنی حەماسە قەندیل و رووحی سەرکەوتنی تێکۆشانی گەلی کوردە.
لەم قۆناخە هەستیارەدا کە پارتیمانPJAK بۆ بەرژەوندێ باڵاکانی نەتەوەیی گەلەکەمان قۆناخی ئاگربەستی راگەیاندووە، پێویستە ئەم خاڵە باش ببینرێت کە ئەم ئاگر بەستە لە ئەنجامی سەرکەوتنی بەرخۆدانی گەریلا بە فەرماندەیی شەهیدانێک وەک شەهید سمکۆ بەدیهاتووە و نیشاندەری ئاستی هێز و توانای پارتی و گەریلا و گەل بۆ قۆناخی چارەسەری دیمۆکراتیانەی کێشەی کوردە. HRK بە پێشکێش کردنی شەهیدانێک وەک شەهید سمکۆ ئەوە دەسەلمێنێت کە هەمیشە و لە بەرزترین ئاست دا ئامادەی بەکارهێنانی مافی پاراستنی رەوا و بەرگری لە بەها و دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە. لە کەسایەتی شەهیدی فەرماندە شەهید سمکۆدا ئەوە دەڵێین کە تەنیا ئەوانەی کە خاوەنی ژیان و خۆراگری و شەڕێکی بەشکۆ و شەرافتمەندانەن دەتوانن خاوەن ئاشتییەکی بەشکۆ و شەرافەتمەندانە بن. ئێمە وەکوو هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێبازی ژیان و فەرماندەیی شەهیدی فەرماندە شەهید سمکۆ وەکوو رێبازی فەرماندەیی گەریلایەتی بە بنەما وەردەگرین و بە بەرز راگرتنی رووحی حەماسەی قەندیل و بەرخۆدانی شەهید سمکۆ و بەردەوام کردنی رێبازی ئەو، سوێندی بەردەوام بوونی تێکۆشانمان دووپات دەکەینەوە.
لە کۆتایی دا سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ و هەموو گەریلاکانی پارتیمان و بنەماڵەی شەهیدان و بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە هەڤاڵ سمکۆ و سەرجەم گەلی کورد دەکەین و بانگی بەردەوام کردنی رێبازی ئەم فەرماندە شەهیدە لە لاوانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەین.
بژی حەماسەی قەندیل
شەهید نامرن
بژی رێبەر ئاپۆ





سلاو و رێزی شۆرشگێری
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRK

بیلانی شەڕ

لە رێکەوتی 2-9-2011 هەتا 5-9-2011 بۆ جاری دووهەم هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی پارتیمان و لە ئەنجام بەرخۆدانی هاوبەشی گەریلاکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزەکانی پاراستی گەل شەڕ و پێکدادانی قورس هاتە ئاراوە. دەرنجامی شەڕی 3ی رۆژەی دوایی بە شێوازە خوارەوەیە:
1.. ژمارەی کوژراوانی هیزەکانی سوپای پاسداران ئەوەندەی بە چاو بینراوە 107 کوژراو و بە دەیان بریندار لە هەرێمی جاسووسان و قۆتامان
2.. ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی سوپای پاسداران لە هەرێمی باریکاوێ نێوان سەردەشت و بانە 16 کوژراو
3.. ژمارەی ئەم چەک و تەقەمەنی و سیلاحانەی کە لە سەر دوژمن هەڵگیراوە
دوربینی تەرماڵ 3 دانە
سیلاحی BKC 2 دانە
سیلاحی B7 2 دانە و 7 راکێت
سیلاحی سیخوور (نارنجک انداز) 1 دانە ئۆتۆماتیک و 1 دانە نۆرماڵ
سیلاحی M16 10 دانە
سیلاحی دەمانچە 7 دانە
جیهازی بچووک 15 دانە
دوربینی شەو 1 دانە
مەخزەن M16 206دانە
نارنجۆکی ناتۆ 4دانە
بۆمبی گازی 4دانە
ماسکی گاز 3دانە
دەراغ و رەختی M16 10دەست
فیشەکی سیخوور 707 دانە
دووربینی M16 9 دانە
کامێرای فیلم بەرداری 1دانە
جیهازی GPRS 2دانە
تەلەفوون 1دانە
جانتا 5دانە
جانتای دەرمان 1 دانە
چەکی کەلاشینکۆف 1 دانە
تۆپی هاوەن 60 1 دانە
چەکی قەرناس 1 دانە
فیشەکی قەرناس 2 سندووق
هاوکات لەم شەرانەدا 2 تانک و 6 سەیارە و یەک بۆلدۆزێرر بە تەواوی لە ناو براون و هەروەها 12 جەنازە بە ئامادەبوونی گوندنشینانی هەرێمەکە و بە پێی پێوانەی ئەخلاقی شەڕ رادەستی دەوڵەت کراوەتەوە.
لە قۆناخی دووهەمی ئەم شەرەدا بە گشتی 3ی گەریلای پارتیمان شەهید بوون و 10 هەڤاڵًمان بریندار بووە.

سڵاو و رێزی شۆرشگێری
بڕیارگای ناوەندی HRK
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە