لەسەیر سەیرتر
Friday, 02/04/2010, 12:00
لیژنەی پزیشكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بیتوێن لە ڕانیە تەنها بە ڕووكار خەڵك دەپشكنن بی َبەكارهێنانی هیچ ئامێرێكی پزیشكی
بەڕێزان مەبەست لە تەنها بە ڕووكار ئەوەیە كەوا نەخۆشەكەی بینی تەنها چاوێكی لێدەكات كە بەدڵی بوو و جلێكی ناشیرین و سەرو و دەم و چاوێكی فەقیرانەی هەبوو ئەوا پەسەندی دەكەن و فۆڕمەكەی وا بۆ پڕ دەكەنەوە كە بتوانێت موچەی پێ وەربگرێت بەڵام كە بە پێ چەوانەوە بوو واتە كە دەموو چاو گەش و جل و بەرگی جوانی لە بەربێت ئەو ا بێ پشكنین ڕاستەو خۆ بچۆ ئەنجامی پشكنینەكەت ببینە و مە شمول نیت بۆ وەرگرتنی موچە .نمونەش بۆ ئەم بابەتە كەسێكە كەوا ناتوانم لێرەدا ناوی بهێنم ئەویش بۆی گێرامەوە كەوا چوار بۆ پێنج ساڵ موچە وەردەگرێت بەڵام دوای ونكردنی فایلەكەی لەلایەن وەزارەت دوبارە فایلی بۆ دروست دەكەنەوە دەینێرنەوە بۆ لیژنەی پزیشكی ئەوە ش دوای چەند سەردانێك و داواكردنێك لە بەڕێوە بەرایەتی شایەنی باسە ئەو كەسەی كە باسی دەكەم چاوێكی نابینێت و چاوەكەی تریشی چەند پلەیەك لە ئاستی بینیی كەمە و چەند چارێكیش چوەتە لای پزیشكەكانی چاو لە هەولێر و سلێمانی بەلام وەڵام ئەوە بووە كەوا چارەسەری نیە . بێینەوە سەر باسەكەمان دوای ئەوەی فایلی بۆ دروست دەكەنەوە پێی دەڵێن كەوا دوای هەفتەیەك سەردانی لیژنەی پزیشكی تایبەت بە بەڕێوە بەرایەتیەكەمان بكە بۆ پشكنینی دووبارە ئەویش دوای هەفتەیەك دەچێت بۆ لیژنەی پزیشكی دوای ئەوەی دەچێت بۆ لای پزیشكی تایبەت بە چاو (كە پزیشكێكی ناسراوە لە دەڤەری بیتوێن)تەنها پزیشك پێی دەڵێت چاویلكەكانت لابە و تەنها دوای چاولێكردنێك !! بێ بە كارهێنانی هیچ ئامێرێكی دیاریكردنی بینایی چاو ئەنجامی بینینەكەی بۆ دیاریدەكات ئەوە بێ ئەوەی كورە ئەنجامی بینینەكە بیبینێت ،پێی دەڵێت دوای چەند ڕۆژێك سەردانی بەڕێوەبرایەتی بكە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجام بەڵام ئەنجامی چی ، كورە چاوێكی نابینێت و چاوێكیشی چەند پلەیەك نزمە لە 40% ئاستی بینینی بۆ دیاری كراوە و وەڵامی بەڕێوەبەرایەتیش مەشمول نەبونە بۆ وەرگرتنی موچە ، كوا داد پەروەری كوا ڕێزگرتن لە كەم ئەندامان من نازانم تەنها بۆ وەرگرتنی ئافەرینێك،كەسێك بێ موچە بكرێت بەڕاستی سەیرە . كوڕە هەربەردەوام بوو لە گێرانەوە ئەویش ئەوە بوو كەوا وتی هیچم پێنەكرا گەڕامە بۆ ماڵ و ئێستا بێ مووچەم بەڵام وتی من ئەوەم پێ سەیرە بۆ دەبێت لای پزیشكی تر دەبێت لە 70% چاوەكام ئاستی بینینی كەمبێت بەڵام لای پزیشكی لیژنەی پزیشكی دەبێت 40% بێت وە وتیشی كە خوای گەورە چاوەكانم پێ ببخشێتەوە ئەوا وەالله موچەم نەدەویست بەڵام ئێستا دەبینیت چاوەكانم ئاستی بینینان كەمەو منیش وەكو خەڵكانی تر مافی وەرگرتنی موچەم هەیە. بۆ یە پێم خۆشە لێرەوە بڵیًم هەركەسێك خیانەت لە میلەتەكەی خۆی بكات خوای گەورە یارمەتی دەی لەوازهێنان لە خیانەت كردن.
كاكە دیاری گیان بەناوی خۆت بلاوی بكەوە وەڵاهی هیچ ناڕاستیەكم تێدا باس نەكردووە تەنها ڕاستی نەبێت،
تێ بى نى (ئەم بابەتەم لەلایەن كەسێكى ناسراوە وە بۆ هات منیش بەپێویستم زانى بڵاویبكەمەوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست