كوردەكانى ڕۆژئاوا ڕاوى ئەسەدیان ناوە
Monday, 29/08/2011, 12:00
بەبەراورد لەگەڵ پارچەكانى ترى كوردستان هەرگیز چاوەڕوانى ئەوە نەدەكرا بەمشێوەیەى ئێستا دۆخى سیاسى كوردەكانى ڕۆژئاوا بەرەو پێش چوو و لەئێستا گەیشتۆتە لووتكە و لەسەركەوتن نزیك بۆتەوە ئەمەش لەوەوە سەرچاوەى دەگرت كەلەناوەندى خەبات و بەرخودانى كوردانى ڕۆژئاوا لەئاستێكى پێویست دا نەبوو چونكە دۆخەكە بەشێوەیەك بوو كەپارتە سیاسیە كوردیەكانى ڕۆژئاوا كار و خەباتیان بەشێوەیەك بوو كەگەلى كوردى لەڕۆژئاوا نائومێدكردبوو بەڵام جوڵانى ڕەوڕەوەى شۆڕش لەباشوورى ئەفریقیا و خۆرهەڵاتى ناوەڕاست بڵێسەكەى گەیشتە سوریا و ئەو ووڵاتەى ساڵانێكى دوور و درێژە لەلایەن بنەماڵەى ئەسەدەوە حكومى ئەو ووڵاتە دەكەن و لەساڵانى ڕابردووش كۆمەڵكوژیەكى گەورەیان لەدژى گەلى كورد بەڕێوەبرد لەشارى قامیشلۆ ئەوەش نیگەرانى لاى گەلى كورد لەسەرانسەرى كوردستان و جیهان دروست كرد بەڵام نەبوونى جوڵەى سیاسى خەباتى نەتەوەیى پارتەە سیاسیەكانى كوردستانى ڕۆژئاوا بڵێسەى شۆڕشە خۆڕسكەكەى كوردان كپكرایەوە لەئێستاشدا كەوەكو سەرجەم ئەو ووڵاتانەى كەلەلایەن بنەماڵە خۆسەپێن و دیكتاتۆرەكانى ناوچەكە بەڕێوەدەچێت بڵێسەى شۆڕش گەیشتۆتە شارەكانى كوردستانى ڕۆژئاوا ئەمەش بۆتە جێگەى ئومێد بۆ سەرجەم گەلى كورد لەهەرسێ پارچەكەى تر چونكە لەئێستادا بەبەراورد لەگەڵ پارچەكانى تر لەبەرئەوە ئەوەى لەئێستادا گرینگە دەبێت شۆڕشگێڕانى كورد لەڕۆژئاوا ڕێگەنەدەن ئەو كەسانەى پێشتر لەخەبات و شۆڕشدا شكستیان خواردووە جارێكى تر هەوڵبدەن لەئاوى لێڵدا مەلەبكەن و بیانەوێت لەسایەى ئارەق و خوێنى ئەو شۆڕشگێڕانەى كەشەو و ڕۆژ لەپێناو ڕووخاندنى ڕژێمەكەى ئەسەد خەبات دەكەن چونكە ئەوان كەسانى شكست خواردوون و نابێت جارێكى تر ڕێگەیان پێبدرێت خۆیان بكەنەوە بەدەمڕاستى شۆڕشگێڕانى كورد چونكە ئەوان پێشینەیەكى ناشیرینیان هەیە لەخەبات كردن لەبەرئەوە باشتروایە شۆڕشگێڕان خۆیان نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆیان دەستنیشان بكەن و ڕێگەنەدەن كەسانێك لەهەرێمى كوردستانەوە كەپێشتر لەخەبات شكستیان خواردووە و لەئێستاشدا كەشۆڕش بروسكەكەى جەرگ و دڵى ئەسەدى سووتاندووە و كورسیەكەى هەژاندووە و جێگەى خۆشحاڵیە كەدەتوانین بڵێین كوردەكانى ڕۆژئاوا ڕاوى ئەسەدیان ناوە باكوور باشوور ڕۆژهەڵات قامیشلۆ تامهاباد یەك ئامانج و یەك خەبات گەل بەرەو سەركەوتن دەڕوات.........
ئەم بابەتە ماویەتى،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست