جەمیل بایك:كورد بەئەردۆگان ناخەوێنرێت
Wednesday, 08/09/2010, 12:00
جەمیل بایك یەكێك لەگەورە بەرپرسانى پەكەكە لەووتارێكدا كە فورات نیوز لەبارەى هاتنى ئەردوگان بۆ دیاربەكر ووتى لەقسەكانیدا دەركەوت كەكەوتۆتە چ ڕەوشێكى دژوارەوە بایك لەبارەى ئەو كەسانەى لەدەورى ئەردۆگان كۆبونەوە بەمشێیوەیە باسى كردن و ووتى،
1_بەپێى زانیارى پۆلیس 20 هەزار كەس بەشدارى میتنگەكەى ئەردۆگان بووە زۆربەیان لەدەرەوە هاتوون ئەوانى تریش پۆلیس و كارمەندى دەوڵەت و كەسانى سڤیل و جەردەڤان و ماڵباتیان بایك سەرسوڕمانى خۆى نیشان دەدات لەوەى پارتیەك تەواوى كەل و پەلى دەوڵەت لەبەرژەوەندى خۆى بەكاردەهێنێت بەڵام 20 هەزار كەس كۆدەبێتەوە جێگاى شەرمەزاریە لەقسەكانى دیار بوو كەبارودۆخى زۆر خراپە
2_لەقسەكانیدا دەركەوتن ڕەوشى زۆر خراپە لەبەرئەوەى ئەو قسانەى پێشترى دووبارە كردنەوە
3_ئەردۆگان لەساڵى 2005 ئەوكاتەى چوو بۆ ئامەد بەگوتنى كێشەى كورد كێشەى منە هیوایەكى دروست كرد بەڵام لەبارەى زیندانى ئامەدەوە ویستى بەناوهێنانى موسا عەنتەر و ئەحمد كایا و بیربهێنێتەوە ئەردۆگان ویستى گەل بخەوێنێت و ویستى باسى منداڵانى كورد بكات بەڵام ئەوەى بیرچوو كەئەو هەزاران منداڵى خستۆتە زیندانەوە
ئەردۆگان دەڵێت لەدواى هەڵبژاردنەكانەوە دەستوورى نوێى ئامادە دەكەین بەڕاستى ئەوە خەواندنێكى بێتامە
بۆ خوێندنەوەى ووتارەكەى بەكرمانجى كلیكى ئەم لینكە بكەن
http://ku.firatnews.org/index.php?rupel=nuce&nuceID=4726
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست