ئاگرین شاهۆ_چارەنووسى ئەحمد نەژاد وەكو شاى ئێرانى لێدێت-بهشی تهواوکار
Wednesday, 24/03/2010, 12:00
*ئەى بەڕێزم قاسملۆ لەئەوروپا تیرۆركرا و ئۆجەلانیش هەرلەئەوروپا دەستگیركرا؟بۆچى سەرۆكى پارتى ئێوە لەئەوروپایە؟ ئاگرین شاهۆ_بەڵێ ڕاستە بەڵام سەرۆكى پارتمان بۆ كات بەسەربردن لەئەوروپا نیە بۆ مەسەلەى ترسیش هەر هێزێكى شۆڕشگێڕ لەهەر شوێنێك بێت مەترسى لەسەرە هەڤاڵ حاجى سەرۆكى پارتى خۆى ئەو شوێنەى هەڵنەبژاردووە ئەو زیاتر لە 40ساڵە لەئەوروپایە و ئیستا پارتى ئەو شوێنەى بۆ داناوە ئەگەر سبەى پێویست بكات ئەوا دێتەوە شاخ و خەبات دەكات بەڕێوەبەرى پارتى چ شوێن و پێگەیەكى بۆ كەس دەست نیشان كرد قبوڵى دەكات بۆ ئەوەى هێزێكى شۆڕشگێڕ نەك لەئەوروپا هەرلەشوێنێكى تر بێت مەترسى لەسەرە جا ئەگەر هێزى شۆڕشگێڕ تەنیا مەترسى بداتە پێش چاوى خۆى پێویستە هیچ خەبات نەكات و دابنیشێت بەڵام ئێمە لەهەر شوێنێك بیت ئێمە تەدبیرى خۆمان دەگرین و هەڤاڵ حاجیش زۆر جار داخوازى ئەوەى كردووە كەبێتەوە شاخ و لێرە خەبات بكات بەڵام پارتى ئەو شوێنەى بۆ داناوە و ئەگەرى ئەوە هەیە لەداهاتوودا شوێنەكەى بگۆڕێت.
*ئەى مەسەلەى گرتنى حاجى ئەحمدى چۆن لێكدەدەنەوە؟ ئاگرین شاهۆ_دیارە مەسەلەى گرتنى هەڤاڵ حاجى تەنیا گرتنێكى تاكە كەسى نیە بەڵكو ئەمە پەیوەندى بەپلانێكى سێ قۆڵى ئەمەریكا توركیا عێراقەوە هەیە كەلەم دواییەدا بەشیر ئاتەلاى زۆر سەردانى عێراقى كرد لەم پلانە هاوبەشەدا بڕیاریان داوە بزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد لەناوببەن و هێرش بكەنە سەرى هەروەها بۆ پەكەكەش هێرشێكى توندیان كردە سەر پەكەكە لەهەموو ڕوویەكەوە لەباكووریش سەدان بەرپرسى بەدەپە زیندانى كراون هەروەها ئابڕووچونێكى ترى ئەوروپا لەتوركیا ئەوەیە زیاتر لە(500)منداڵى ژێر 13ساڵى لەزیندانەكان لەئەوروپاش هێرشكرایە سەر كەناڵى ئاسمانى ڕۆژ تى ڤى نوێنەرایەتى بەدەپە و بارەگاى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان ئەوەى بۆ ئێمە گرینگە خەباتى سیاسى و دیبلۆماسیە پەرەى بێدەین گرتنى هەڤاڵ حاجى ئەحمدیش هەر لەم چوارچێوەیەدا بوو كەئەم هێرشانەش هەموویان لەسەر داخوازى ئەمریكا بەڕێوە چوون ئەمانەش بڕیارى نایاسایین و سیاسین دیارە دوو ساڵ پێش ئێستاش لەسەر هەمان مەسەلەدا لەسەر هەمان دۆسیە ڕاپێچى دادگا كرا بەڵام هەڤاڵ حاجى دۆسیەى دادگا لەبەرژەوەندى ئەو كۆتایى هات چونكە ئەم پرسیارانەى ئەم لێیان كردبوو هەمان پرسیاربووبوون كەدووساڵ پێش ئێستا لێیان كردبوون دیارە گرتنى هەڤاڵ حاجى لەلایەن زۆر كەس و لایەنەوە كەدۆستایەتیشمان نەبوو لەگەڵیان پرۆسەكەیان ئیدانە كرد و گەلى كوردیش ناڕەزایەتیەكى توندیان نیشاندا مخابن تائێستا دوو هەڤاڵى خۆشەویستى ئێمە لەزینداندان كەئێمە داوا دەكەین هەرچى زووتر ئازادیان بكەن،
*هەڤاڵى بەڕێز ئەم دەستگیركردنەى سیاسەتمەدارانى كورد لەكاتێكدایە كەلیژنەى پەیوەندیەكانى دەرەوەى كۆنگرێسى ئەمریكا قەتلأ و عامى ئەرمەنەكانى پەسەندكرد؟ئێوەچى دەڵێن؟ ئاگرین شاهۆ_ئەمریكا سیاسەتێكى دوو ڕوویى هەیە یان وەكو مەسیعێكى نوێ جیهان ڕزگار دەكەن ئێمە ئەوە بەڕاست نازانین لەهاوسەنگى سەد ساڵى ڕابردوودا دەوڵەتى زلهێز ویستبیان حاكمیەتێك بكەن گەلانى ژێر دەستەیان كردووە بەتۆپ بۆ یارى كردن یانى كورتتر بڵێین ئەمریكا هەم لەناڵ دەدات و هەم لەبزمار دەدات ئەم هەڵمەتەى دەستگیركردن و هێرشكردنەش بۆ دڵدانەوەى توركیایە چونكە دەیانەوێت دڵى ئەرمەنیەكان خۆش بكەن و بۆ دڵدانەوەى توركیاش وەكو پێشتر ووتم هێرش دەكەنە سەر لایەنە ڕكابەرەكانى توركیا و ئێران بەگوێرەى چاپەمەنیەكى سویسرا زیاتر لە 20 ساڵە ئەمریكا و ئێران لەسویسرا دانیشتن دەكەن و هەتا قسە لەسەر ئەوەش دەكرا بەدرێژایى شەڕى هەشت ساڵەى نێوان عێراق و ئێران و ڕەفسەنجانى لەگەڵ ئەمریكا دانیشتنى هەبووە كێشەى سەرەكى ئەمریكا لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست ئەفغانستانە ئێرانیش حاكمیەتى هەیە بەسەر ئەفغانستان بۆ ئەمەش زۆرجار هێرش دەكاتە سەر پەژاك كەسەرسەخترین ركابەرى ئێرانە و ئەمریكا دەیەوێت عێراق و ئەفغانستان بكاتە دوو شوێنى سەرەكى بەمۆدێلێكى نوێوە بۆ ئەوەى ئێران دەست لەم دوو شوێنە بكێشێنێتەوە جار جارە ئەم جۆرە كارانە دەكات بەڕێزم خاڵى هەرە سەرەكى لەنێوان توركیا و ئێران و ئەمریكا گەلى كوردە لەم چوارچێوەیەدا ئەمریكا دەیەوێت یارى بەچارەنووسى گەلى كورد بكات هەتا ڕیگى كەلەووڵاتانى كەنداو لەگەڵ سى ئاى ئاى دانیشتنى كرد هەندێ بەڵێنى گەورەیان پێدا بەڵام دواتر تەسلیمى ئێرانیان كردەوە لەبەرامبەر ئەوەى ئێران دەست لەناو كاروبارى ئەفغانستان بكێشێتەوە بۆ ئەوەى دڵى توركیا بدەنەوە پلانێكى نێودەوڵەتیان لەسەر گەلى كورد بەڕێوەبرد وەكو گرتنى هەڤاڵ حاجى ئەحمدى و ڕەمزى كارتاڵ و زوبێر ئایدار و هێرشى سەر ڕۆژ تى ڤى و چەندین شوێنى تریان كرد دەمەوێت لێرەوە ڕەخنەیەكیش لەباشوورى كوردستان بگرم ئەگەر لەداهاتوویەكى نزیكدا كۆنفرانسێكى نەتەوەیى نەبەستین لەداهاتوودا سیاسەتى ڕۆژئاوایى تەشجیعى شیعە و سووننە دەدات و هیچ گرینگى بەكورد نادات وەكو ماددەى 140و چەندین شتى تریش،
*بەڕێز ئاگرین شاهۆ ئەڵمانیا دواى داواكەى ئێران بۆ تەسلیمكردنەوەى حاجى ئەحمدى بەووڵاتەكەى دەست بەجێ ئازادى كرد ئایا ئەمە كاردانەوەى داواى ئەو ووڵاتە بوو؟یان هیچ تۆمەتێكى بەسەردا ساغ نەبۆتەوە؟ ئاگرین شاهۆ_ئەم سێ ڕۆژە كەلەسەرى گیرابوو دادگاى ئەڵمانیا دووبارە دادگایى كردبوو لەسەر مەسەلەى شۆڕشى كوردى بەڵام وردەكاریەكانى ئێستا بەدەستمان نەگەیشتووە بەڵام دوو ساڵ پێش ئێستا لەسەر هەمان بابەت بردیەوە و ئازادكرا هەڤاڵ حاجى هاوڵاتى ئەڵمانیە و نەك ئێرانى تاتەسلیمى ئەو ووڵاتەى بكرێتەوە،
*بەڕێز ئاگرین دواى دانانەوەى نەژاد بەسەرۆك كۆمار ناڕەزایەتى دژى ئەم دانانەوە دەستى پێكرد؟ئەى ئێوە پشتگیریتان لەهیچ كاندیدێك كرد بۆ سەرۆكایەتى ووڵات؟
ئاگرین شاهۆ_بەنسیبەت ئەوەى ئێمە پشتگیریمان لەكاندێك كردبێت شتى وانەبووە چونكە بەگشتى سەرجەم كاندیدەكان كێشەى كوردیان بەلایەنى ئابوورى و یان شتى كەمتر باسیان دەكرد دیارە ئێمە پێشتر دژى هەموو هەڵبژاردنێك بووین لەئێران بەڵام لەم هەڵبژاردنەى دوایدا گەلى خۆمان ئازاد كرد لەوەى كەخۆى كێ هەڵدەبژێرێت لەڕاستیدا ئێران لەهەندێ سیفەتدا شێوەى توركیا دەكات كەدەڵێت تاك ووڵات تاك ئاڵا تاك زمان و تاك زۆر شتى تر ئەمە پێشتر وانەبوو چونكە پێشتر شا كەشۆڕشى كرد كەبەڵێنى ئەوەى دابوو كەگشت بیروبۆچونەكان ئازادبكات بۆ مەسەلەى كەروبى یان موسەوى تائێستا نەبونەتە جێگەى ئومێدى خەڵك ئەوەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كەئەوەى ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ داخوازیەكانى گەل لەیەكتریەوە دوورە بەڵام خۆشبەختانە ئێستا درزێكى ئیدۆلۆژیكى كەوتۆتە نێوان دامەزرێنەرانى ڕژێم وەكو ڕەفسەنجانى و خاتەمى و ئەوانى تربەشێوەیەكى بەرچاویش هەستى پێدەكرێت كەڕوبى و موسەویش یەكیكن لەدامەزرێنەرانى ئەم سیستەمە داخوازیەكانى گەل لەداخوازیەكانى موسەوى گەورەترن چونكە گەل داواى گۆڕینى سیستەمى ئێران دەكات بەڵام موسەوى داواى گۆڕینى چەند خاڵێكى جەوهەرى دەكات ئێستاش گەل ئەم داخوازییانەى موسەوى تێپەڕكردووە گەل زۆر پێشكەوتووتر خەبات دەكات بۆ گۆڕینى سیستەم لەئێران،
*وەكو پارتى ژیانى ئازادى كوردستان داواكارى موسەوى و كەڕوبى لەچوارچێوەى بەرژەوەندى گشتیدا دەبینن یان لەچوارچێوەى گەیشتنە دەسەڵات دەیانبینن؟ ئاگرین شاهۆ_لەموسەوی و كەڕوبیدا داخوازیەكانیان كەم بوون بەڵام دواتر فراوانتر كران لەگەڵ گەل كەوتنە خەبات لەبەرئەوە بزوتنەوەى مخالیف بۆ سازكردنى چالاكى پێویستى بەمۆڵەتى یاسایى هەیە چونكە ئەمەش بۆ كەڕووبى و موسەوى ئاسان وەرگرتنى ئەم مۆڵەتە چونكە نزیكى سیستەم بوون جارجارە لەگەڵ گەلن جارجاریشە دەكەونە دواوەى گەل هەردووكیان هەندێ بەرنامەیان هەیە بۆ گۆڕانكارى لەئێراندا باشن بەڵام هەندێكى تریان تەنگن هەر بوونیان زۆرباشە چونكە مخالیف بوون لەگەڵ دەسەڵات ئێمە وەكو پەژاك بەبزوتنەوەى شۆڕشى گەلانى ئێران دەڕوانین و پەژاك بەشێكى ئەو خەباتەیە چونكە چەندین ساڵە خەبات دەكات و بەڵێ ئێمە پشتگیریان لێدەكەین،
*هەڤاڵى بەڕێز پێت وانیە ووڵاتانى ڕۆژئاوا ئەم سەرهەڵدانەیان بەكارهێناوە بۆ پشێوى لەناو ئێراندا؟ ئاگرین شاهۆ_دیارە بزوتنەوەیەكى مخالیف لەئێران دەستى پێكردووە ئەوەش هـــى گەلانى ئێرانە و لەئێرانیش سانسۆر لەسەر میدیا هەیە هەندێ ووڵاتـــانى ڕۆژئاوا لەڕووى میدیاییەوە هاوكاریان كردوون بۆ ئەوەى دەنگیان بگاتە جیهان بەڵام وەكو ئەوەى بگوترێ بەپێشڕەوى ووڵاتــانى ڕۆژئاوا دەكرێت ئەمە شتێكى ڕاست نیە شاى ئێران لەبەرچى ڕووخا لەبەرئەوەى بەكرێگیراوى ڕۆژئاوا بوو هەروها ئیسرائیل سیستەمێكى خۆرئاوایى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەمەش لەبەرئەوەیە قبوڵ ناكرێت ئەگەر دەسەڵاتدارانى ئێرانیش دەیانەوێت ووڵاتـــانى خۆرئاوا دەست نەخە ناو كاروبارى ئێرانەوە پێویستە داخوازیەكانى ئۆپۆزیسیۆن ڕاست هەڵبسەنگێنرێت ئێمە بڕوامان بەوە هەیە پێویستە گەلانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەناوخۆیاندا كێشەكان چارەسەربكەن ئەگەر لایەنى ئێرانیش خۆى داخوازى بزوتنەوەى مخالیف ڕەوا نەبینن و داواكاریەكانیان جێبەجێنەكەن ئەوا لەداهاتوودا خۆرئاوا بەئاسانى دەتوانن بەشدارى ئەم بزوتنەوەیە ببن جێگەى داخە ئەحمدى نەژاد زۆر كورت بینە لەكاتێكدا پێویست بوو دووربین بێت ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت ئەوا چارەنوسى ئەحمدى نەژادیش وەكو شاى ئێرانى لێدێت،
*بەڕێزم وەكو دەبینیت ئەمریكا هەوڵ دەدات ووڵاتانى جیهان ڕازى بكات بۆ ئەوەى هێرشى سەربازى بكاتە سەر ئێران؟لەمنێوەندەدا وەكو پەژاك بۆ قۆناغى دەستپێكى هێرش و دواى هێرشەكە خۆتان ئامادە كردووە؟ ئاگرین شاهۆ_لەبەشى دووەمى پرسیارەكەتدا دەستپێدەكەم ئێمە بۆ قۆناغێك و بۆ ماوەیەك پارتیمان دروست نەكردووە ئێمە بارودۆخە نێونەتەوەییەكان دەخەینە پێش چاو دواى ئەوە ئەگەر ووڵاتــانى دەرەوە دژى ئێران ڕانەوەستن ئێمە خەبات بەردەوام دەكەین هەر هێرشێكیش بكرێتە سەر ئێران ئێمە هەر خەبات دەكەین چونكە ئێمە هەلپەرست نین ئەگەر ئیمڕۆ ڕژێمى ئێران بڕوخێت ئەركى ئێمە كۆتایى پێنایەت چونكە كۆمەڵگاكەمان بەدەست چەندین كێشەوە دەناڵێنێت سەبارەت بەهێرشى ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئێمە لەئێستا ئەم هێرشە بەدوور دەزانین چونكە تائێستا ئەمریكا كێشەكانى عێراق و ئەفغانستانى چارەسەرنەكردووە بۆ ئەمەش هێرشكرایە سەر كەناڵى ڕۆژ تى ڤى و دامەزراوە نەتەوەییەكانى تر بۆ ئەوە بوو تاوەكو توركیا ژمارەى سەربازەكانى لەئەفغانستان زیاد بكات و یارمەتى ئەمریكا بدات پڕۆژەى فەلەستین و ئیسرائیل و لوبنان و چەندین كێشەى تر تائێستا بەبێ چارەسەرى ماونەتەوە بەبڕواى ئێمە هێرشێكى بەرفراوانى ئەمریكا بۆ سەر ئێران لەئێستادا بەشتێكى دوور دەزانین چونكە ئەمریكا لەقسەدا زۆر توند بووە بەڵام لەپراكتیكدا زۆر نەرم بووە پێدەچێت هێرشێكى سنوردار بكرێتە سەر ئێران بەڵام ئەمریكا هێزێكى واى نیە بۆ ئەم هێرشە،
*پەیوەندى نێوان ئەمریكا و ئێران و بەریتانیا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئاگرین شاهۆ_ئەمریكا بەشێوەى ڕاستەوخۆ هیچ پەیوەندیەكى نیە لەگەڵ ئێراندا بەڵام بەریتانیا پەیوەندى دیبلۆماسى هەیە لەگەڵ ئێراندا و لەئەوروپاش زۆر بەرژەوەندى هاوبەشیان هەیە نەژادیش چەند دژى ئەمریكا بوەستێتەوە لەلایەن ڕاستڕەوەكانەوە پشتگیرى لێدەكرێت و دژایەتى نێوان ئەمریكا و ئێران و بەریتانیا زۆر جیاوازە،
*باسى پەیوەندیەكانى ئێوە بكەین لەگەڵ پارتە كوردیەكانى باشوور بەتایبەتى(یەكێتى و پارتى)؟ ئاگرین شاهۆ_ساڵى 2004 و 2005 ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان هەبوو لەگەڵ یەكێتى نیشتیمانى كوردستان نوێنەرایەتیمان سەردانى یەكترى دەكرد بەڵام ئێستا ئەم جۆرە پەیوەندیانە نەماون بەگشتى نەبوونى پەیوەندى لەنێوان پارچەكانى كوردستان نیشانەى لاوازى گەلى كورد نیشان دەدرێت ئێمە دژى هیچ كەس و لایەنێك نین بەڵام مافى ئەوەشمان هەیە ڕەخنەى دۆستانى بگرین پەژاك دژى پەیوەندى باشوور نیە لەگەڵ هیچ دەوڵەتێكدا بەڵام كردنەوەى زانكۆى نوور و ئیشق بەهەڵوێستێكى هەڵەى حكومەتى باشوورى دەزانین چونكە ئەم زانكۆیانە لەلایەن فتح اللە گولەنەوە بەڕێوە دەبرێن كەدوژمنێكى سەرسەختى گەلى كوردە لەباكوور جارى واش هەیە كەسنورەكانى كوردستان تۆپباران دەكرێن هەڵوێستى حكومەتى هەرێم زۆر كزو لاوازە لەبەرامبەر هەڵوێستى حكومەتى عێراقى لەبەر ئەوە بۆ بەهێزكردنى باشوورى كوردستان زۆرجار ڕەخنە دەگرین هیچ كاتێك ئێمە نامانەوێت حكومەتی باشوورى كوردستان لاواز بێت و بەهیچ شێوەیەك دژایەتى حكومەتى هەرێم ناكەین و بەڵام كەم و كوڕى ببینین لەمیدیاى ڕەخنەى لێدەگرین لەهەركاتێكیشدا باشوور بكەوێتە مەترسیەوە ئامادەین بەرگرى لێبكەین،
*ئەى هیچ جۆرە پەیوەندیەكتان هەیە لەگەڵ ئێراندا؟ ئاگرین شاهۆ_بەپێكەنینەوە نەخێر هیچ جۆرە پەیوەندیەك لەنێوان پەژاك و ئێراندا نیە بەڵام لەگەڵ پارتە كوردیەكان پەیوەندیمان هەیە بەڵام وەكو پێویست نیە كەپێویست نیە وابێت..
تێبینى(ئەم دیمانەیە لەڕۆژنامەى شەرق ئەلئەوسەت وەرگیراوە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست